کە ئەمانە دەبینم پێکەنین دەمگرێ


کە مەلایەک دەبینم  ئۆتۆمبێل لێدەخوریت ، پێکەنیین دەمگرێ .
کە ئۆتۆمبێلێکی بەرز دەبینم شۆفێرەکەی ژنە  قاقایەک لێدەدەم نازانم ئەوە بۆ وام .
کە سیاسیەک دەبینم باسی گەندەڵی و چاک سازی دەکات چرتێک لێدەدەم و  دیسانەوە پێکەنین دەمگرێ..
کە دکتۆرێک دەبینم جگەرە 
دەکێشێ .دیسانەوە پێکەنین دەمگرێ .
کەسێکی حیزبی کە باسی سەربەخۆی دەکات دەڵێم تەحححح ئینجا قاقایەک لێدەدەم .
کە بێژەریکی کەناڵێکی حیزبی دەبینم قسەی خۆشە ، دەڵێم ئەی ئافارم قوەتی پارە و پێکەنینێک دەمگرێ .
کە بەرپرسێک دەبینیم لە پشتی سەیاریەکی بەرزدا دانیشتووە وعەینەکێکی ڕەشی کردۆتە چاوی و پۆز لێدەدا هەر لە خۆمەوە پێکەنین ئەمگرێ و دەڵێم زلی بێ هونەر ئا ئەمەیە .
باشە ئەوە بۆچی لە کاتی ناشتنی تەرمێکدا هەندێ کەس چاوێلکەی ڕەش لە چاو دەکەن ههههه نازانم ئەوە بۆچی وایە بە سەیرکردنیان بە دەم ناشتنی تەرمەکەوە پێکەنین دەمگرێ .
ئەزانن ئێستا وام لێ هاتووە کە دوو کەسی هەواداری دوو حیزب دەبینم گفتگۆ و دەنگ بەرزکردنەوەیانە بەسەر یەکتریدا دەڵێم تەح خۆ ئەمانە کۆتی دیلایەتیان کردۆتە بەهرە و پێکەنینم پێیان دێ .
کە دەچمە بازار و کاڵایەک دەکرم و خاوەن دوکان دەڵێت با لەسەرخۆمان بێت ، هەموو ڕوخسارم پێکەنینێکی گاڵتەجاریانە دایدەگرێ ، نازانم خاوەن دوکان لێم  تێدەگات  .
دەزانی ئەوانەی کە قسەم بۆ دەکەن و زوو زوو سوێند بە خوایەک دەکەوێتە سەر دێری ووشەکانیانەوە ، بەدەم گوێگرتن لێیان ناخم قوڵپ ئەدات لە پێکەنیین .
کە یەکێک دەبینم پاش نانخواردنی لە چێشتخانەیەک  دێتە دەرەوەو دانەکانی بە چلکەیەک پاک دەکاتەوە پێکەنینم دێت ودەڵێم ئەیلەوە خۆ  دەبێ شێر پاش ڕاوکردنی نێچیرەکەی و خواردنی دەبوایە بە قامیش دانەکانی پاک بکردایەتەوە .
کە خودا پێداوێکی حیزبی دەبینم باسی دەسکەوتەکانی ڕاپەڕین دەکات پێکەنینم پێی دێ و کاتێکیش شۆڕشگێڕێکی داماو و دەبینم باسی یادەوەریەکانی خۆی دەکات ناخم قوڵپ دەدات لە گریان.
   سیروان دارتاش
به‌روار:  11/03/2023
107   جار خوێندراوه‌ته‌وه
  بابه‌تی زیاتر ...

ڕۆژی هەینی 2023.3.31 ئیلڤا یۆهانسۆن بەرپرسی کاروباری ناوخۆ لە پەرلەمانی ئەوروپا ڕایگەیاند:
پەرلەمانی ئەوروپا  بڕیاری داوە ڕەگەزنامەی ووڵاتانی ئەوروپی لەو پەنابە درێژه‌ ...

بەشی دووهەم

سەیر لەوە دابوو جەنگی عیراق و ئێران 10 ساڵێک ئەبوو کۆتایی هاتبوو، شەڕی ناوخۆی کوردیش بە ئازایەتی ئەمەریکا تازە بەتازە تەفەنگەکانی هەردوو بەرەی سا درێژه‌ ...
بــــــاوكــــــــم

گۆران مەریوانی

من پێم گۆتبوو،
كه‌ هاتمه‌وه‌،
باوه‌شێ خۆشه‌ویستی دێنمه‌وه‌،
درێژه‌ ...

کەسێک دەناسم، کە کاتی خۆی لە ساڵی (1984) فیراری کرد، واتە لە خزمەتی سەربازی ڕایکرد. دەستی خۆشبێ کە لە سەربازی ڕایکرد، چونکە لەلایەک خزمەتی حکومەتی بەعس و ڕژێمی سەدامی نەکرد درێژه‌ ...

تێبیی:نامە و تەلەفوونم لە دەرەوە بۆ دێت، دەپرسن بۆ 
 لەم شۆرشەی ژینا دا بێدەنگم!؟ بۆ چالاکیم نییە؟
ڕاستە بە داخەوە لە هیچ کام لە خۆ پیشاندانەکانی دە درێژه‌ ...

ڕۆژی 1947.3.30 

کە لاشەی ساردی چوارچرا
وەکوو ھێشووی سەرما بردوو لە سێدارە کرانەوە 
دار.. بەجێ ما 
ھەژارانی سابڵاخ بردیان& درێژه‌ ...
پیاوێکی داربەڕوولەیی کاتی خۆی سەرباز دەبێ و بەگرەوکردن سەربازەکانی لات کردووه و، سەری مانگان نیوەی فەوجەکە کەمووچەیان وەرگرتووه قەرزاری  بوون.
لای ئامر شکاتی لێدەکەن و درێژه‌ ...

باوکم ڕقی لە هەرشتێك بوایە، بەندە دەیکرد، ئەو زۆر ڕقی لەوە بوو من بچم بۆ سینەما، دەیووت حیز دەبیت کەچی من لە داخی ئەو لە بلیتبڕەکە زیاتر لە سینەما بووم. ڕقی لەوە بوو من مەل درێژه‌ ...

کوڕێکی گەنج بە دکتۆرەکەی دەڵێت دکتۆرگیان دەمەوێت بۆ هەتا هەتایە بژیم قەت نەمرم  تکایە یارمەتیم بدە..
دکتۆرەکە دەڵێت کوڕم تۆ ئێستا حاڵت زۆر باشە هیچ کێشەیەکی تەن درێژه‌ ...

باوکێک هەشت ڕۆژە لە چاوەڕوانی دۆزینەوەی تەرمی کوڕەکەیەتی لە بەنداوی دەربەندیخان

مام عبدالله پێش هەشت ڕۆژ کاکە سامانی کوڕی بەهۆی وەرگەڕانی بەلەمەکەیانەوە لەگە درێژه‌ ...
ژماره‌ی بابه‌ت
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   908
کۆی سه‌ردان:   27561644