ئەمریکا لە ڕۆژئاوا ناکشێتەوە

دوێنێ مارک میلی  سەرۆکی ئەرکانی سوپای ئەمەریکا، رایگەیاند:
قۆناغێکی نوێ لە پەیوەندی لەگەڵ بەڕێوەبەری خۆسەری دیموکراسی و قەسەدە، لە ئاستی سیاسی وئابوری وسەربازی دەستپێدەکەین. هاوپەیمانەکانمان لە قەسەدە پێویستیان بە بەرزکردنەوەی توانا بەرگرییەکانیان هەیە تا لە هەمبەر هەر هێرشێکی دەرەوە بەرخۆبدەن.
جێگای باسە، پێرێ کۆنگرێسی ئەمەریکی پرۆژە بڕیاری کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە سووریا و رۆژئاواى کوردستان لەماوەی شەش مانگدا خستە دەنگدانەوە، بە زۆرینەی دەنگی ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا رەتکرایەوە.
پڕۆژە بڕیارەکە بە ٣٢١ دەنگی نەخێر و ١٠٣ دەنگی بەڵێ، رەتکرایەوە.
ژمارەی سەربازەکانی ئەمەریکا بۆ دوو هێندە زێدە دەکرێن.
پڕۆژەکە لەلایەن مات گەیتزی کۆماری ئامادە کرابوو، ٥٦ ئەندامی دیموکرات و ٤٧ ئەندامی کۆماری پاڵپشتییان لێیکرد، لەکاتێکدا ١٥٠ دیموکرات و ١٧١ کۆماری دژی وەستانەوە.
ئەردۆگان و قەتەر  و روسیا پیلانێکی گەورەیان لە بەردەست بوو بە خەرجکردنی پارەیەکی زۆر بۆ  دورستکردنی لۆبی لەناو کۆنگرێسی ئەمەریکی، بەڵام خۆشبەخاتنە سەری نەگرت، چونکە خودی پێشنیارەکە لە بەرژەوەندی ئێران وروسیا وتورکیا دەشکایەوە. ئەردۆگان ویستی بۆ باشکردنی پێگەی شکستخواردوویی ئەو بڕیارە بۆ هەڵبژاردنەکە بەکاربهێنێت، لێ سەری نەگرت.
دەبێت بوتریت مارک مێلی پێش چەند رۆژێک لە سەردانێکی مێژوویدا سەردانی رۆژئاڤا-بارۆسی کرد و لەوێدا لەگەڵ مەزلوم عەبدی فەرماندەی گشتی قەسەدە کۆبۆوە.
نیازی حامید
به‌روار:  10/03/2023
261   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   147
کۆی سه‌ردان:   29044616