مالومە و مالمۆ

مالومە و مالمۆ 
کۆتایی 1984 لەگەڵ بێستوونی ڕەحمەتی و یوسف خانەقینی لە گوندی کاژاوی شارباژێرەوە چووین بۆ مەرگە.
ڕێمان کەوتە گوندی مالومە و مامۆستا ئەحمەد ڕەمەزانی زاوای کاک سیروانی عەبلی عەبانی ڕەحمەتیمان بینی کە مامۆستای گوندەکە بوو.
بردینی بۆ بارەگای " کۆمەڵەی یەکسانی کوردستان" و شەو لایان خەوتین.
دوو پێشمەرگەی لێبوو " کاکە عەبە و کاک کاوە".
کۆمەڵێک نامیلکەی " مارکس و لینین " یان بەشێوەیەکی جوان چاپ کردبوو.
چووینه مەرگە و من شێعرێکم" بە خەیاڵی خۆم" بۆ کۆمەڵەی ڕەنجدەران نووسی بوو ، پیشانی " حەمە موکریم" دا بۆ بڵاوکردنەوە ،ئەو ووتی: ئەمە شێعر نیە.
لە گەڕانەوەدا چووینەوە بارەگای کۆمەڵەی یەکسانی کوردستان/ ڕۆژهەڵات لە مالومە و ژمارەیەک  نامیلەکە  و نامەیەکیان بۆ ڕێکخراوی سلێمانی کۆمەڵەی  ڕەنجدەران دامێ.
بەداخەوە نامەکە لە پزووی شەرواڵەکەم فەوتا و نامیلکەکانم گەیاندە " وەستا تۆفیقی خراجیانی" ئامۆزام.
لە چایخانەی شەعبیش کاک کاوەم بۆ سەعاتێ بینیەوە.
لە شەوی 2023.3.5 کاک کاوە پۆستێکی کۆمەڵەی یەکسانی پۆست کرد. هەڵبەت کاک کاوەم نەدەناسیەوە.
وەکو چەخماخە هاتەوە بیرەوەریم و لە مەسنجەرەوە نامەیەکم بۆ نارد.
و دواتر قسەمان کرد پێکەوە.
چ ڕێکەوتێکە تۆ مەڵێ  کاک کاوەی ڤانکۆفەری وڵاتی کەنەدا کاک کاوەی مالومەی کۆمەڵەی یەکسانی کوردستانه.
نامەکە لە کۆمێنتە.


شێرزاد عەزیز 
مالمۆ


وێنەکە گوندی مالومەیە  کە سەردانی گۆڕی شەهید سەلاحی موهەندیسمان کرد

به‌روار:  10/03/2023
92   جار خوێندراوه‌ته‌وه
  بابه‌تی زیاتر ...

ڕۆژی پێنج شەممە 2023.3.23 کۆبونەوەیەک هەبوو لە نێوان خاوەن کارەکەم  و من و ئەو سەندیکایەی کە ئەندامم.
درێژه‌ ...
لیستی ناوی هاوکارانی نەورۆزی مالمۆ 2023
1. شێرزاد عەزیز 500 کرۆن
درێژه‌ ...

هانس  دوبەی ئەو ئەڵمانیەی  لەسەرە مەرگدا ئاواتی هەڵەبجە بوو
 
درێژه‌ ...

ئیمڕۆ 2023.3.12 گرووپی چالاکڤانی کوردی مالمۆ بۆ " ئاهەنگی نەورۆزی 2023" کۆبونەوە.
گرووپەکە چاوەڕوانی ئۆکەی مۆڵەتی پۆلیس دەکات و کاروباری ڕێکخستنی  ئاهەنگەکە&nbs درێژه‌ ...

ئێوارەی 2004.3.12  لەگەڵ " زەردەشتی برام  و ئاگرۆی کوڕم "لە دیمەشقەوە گەیشتینە قامیشلۆ.
ئەو ئێوارەیە بوو  لە یاریگای قامیشلۆ هاندەرانی عەرەب وێنەکانی درێژه‌ ...
گەرچی پێش ڕاپەڕین " شەهید کەمالی ئایشێ قەڵەو" ئاگاداری کردم و زۆریش هەوڵی لەگەڵمدا، بەڵام بەهیچ شێوەیەک بەشداری ڕاپەڕینم نەکردووە.
درێژه‌ ...

بۆ ئەو بەڕێزانەی مامەڵەکانیان ناردووە بۆ نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، یان هەر مامەڵەیەکیان هەیه .
نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم لە سوید سەردانی شاری مالمۆ دەکات درێژه‌ ...

برياڕمان دا ئاهـەنگى ڕۆژى ژنان له مالمۆ و دەوڕوبەری بگۆرين بۆ ڕاگەياندنى كەمپینێک بۆ لێقەوماوانی بومەلەرزەکەی باكوور و ڕۆژئاواى كوردستان.
هـەمان ڕۆژ و شوێن و كات : درێژه‌ ...

ئیمڕۆ 1 مارس ڕۆژی جیهانی مامۆستایە و پیرۆزە لە مامۆستایانی کوردستان .
ساڵانی حەفتا لە قوتابخانەی مەحوی سەرەتایی بووین. لەهەموو مامۆستاکان دەترساین و لە هەندێکیشیان تۆق درێژه‌ ...
ژماره‌ی بابه‌ت
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   914
کۆی سه‌ردان:   27561745