دیپۆرتکردنەوەی کورد لە سویدەوە بۆ تورکیا مایەی نیگەرانییە
لە دوای ئەوەی ساڵی پار کوردێک نێردرایەوە تورکیا و بەند کرا کوردەکانی سوید هەست بە نیگەرانی و و ترس دەکەن کە حکوومەت و دەستگە سویدییەکان بەهۆی داوای ئەندامێتیی ناتۆوە زیاتر بەدەم خواست و داواکانی تورکیاوە دەچن.
ئەو کوردەی کە پێش جەژنەکانی کرسیمسی ساڵی پار نێردرایەوە بەناوی مەهموت تات لە تورکیا بە گومانی پەیوەندیی بە پەکەکەوە حوکم درابوو، هەر لەگەڵ گەیشتنی بۆ تورکیا دوای دەرکردنی لە سوید ڕاستەوخۆ بەند کراوە. ئەمەش ئەوەندەی ئاشکرایە یەکەمجارە کەسێک کە بەهۆی پەیوەندیی بە پەکەکەوە حوکم داربێت دەنێردرێتەوە تورکیا، ئەمەش لەکاتێکدایە کە پرسیار و ڕەخنەی زۆر لەسەر دڵنیایی بواری دادوەری لە تورکیادا هەیە.
گوێ لە ڕاپۆرتەکە بگرە
بهروار: 09/03/2023
290 جار خوێندراوهتهوه
|