مامۆستا شێخ عەبدول پیاوێک لە ڕۆحی پەپووله

ئیمڕۆ 1 مارس ڕۆژی جیهانی مامۆستایە و پیرۆزە لە مامۆستایانی کوردستان .
ساڵانی حەفتا لە قوتابخانەی مەحوی سەرەتایی بووین. لەهەموو مامۆستاکان دەترساین و لە هەندێکیشیان تۆقیبووین " کاتێ کە سەعیمان نەکردبوو".
هەڵبەت زۆربەی مامۆستاکان دڵسۆزانە ماندوو دەبوون و مامۆستاکانی مەحوی مامۆستای زۆر باش بوون.
بەڵام مامۆستا شێخ عەبدول جگە لەوانە جوانەکانی وەکو چیرۆکی خۆش بۆی دەگێڕاینەوە " تائێستاش چیرۆکی هەیە لە یادمان ماوە" ، مامەڵەی باوکێکی بەسۆزی لەگەڵ دەکردین و تەنیا مامۆستا بوو کە ماچی دەکردین و لە ڕێگا و باندا " بە پێچەوانەی مامۆستاکانی تر کە نەماندەوێرا سەیریان بکەین" ، ئەو لەگەڵمان دەوەستا و وەکو خزمی نزیک دەیدواندین.
تەنانەت چەندین جار لە ڕێگای سابونکەران ، لەماڵی خۆیانەوه بانگی کردووین و بەدەستی خۆی ئاوی بۆ دەهێناین.
جوانی و دڵی پەپولەیی مامۆستا شێخ عەبدول زۆر گەورە بوو و هەموو مناڵێکی پۆلەکەی خۆش دەوویست وەکو نەوەی خۆی.
مامۆستای ڕەحمەتی باوکی "مامۆستا فەرەیدون بەرزنجی شاعیرە"
پەنجا ساڵ زیاترە کە مامۆستامان بووە و ئیمڕۆ لەڕۆژی مامۆستادا ڕۆحی گەورە و جوانی مامۆستا شێخ عەبدول بە پاکی خۆی هاتەوە بیرەوەریمان.
ڕەوانی شاد و گۆڕی چراخان

شێرزاد عەزیز
مالمۆ

به‌روار:  01/03/2023
444   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   709
کۆی سه‌ردان:   29237964