ڤیدیۆی خنکانی 43 پەنابەر لە کەناراوەکانی ئیتاڵیا
سەیری ڤیدیۆکە بکە
شەهرام حەمە نوێنەری دەزگای لوتکە لە ئەوروپا ڕایگەیاند: دوای بەدواداچونێکی وورد بۆ ڕوداوی نوقم بوونی یەختێک بە 100کۆچبەرەوە لە ئیتالیا بەپێی ئەو زانیاریانەی دەستمان کەوتوە ڕووداوەکە بەهۆی خراپی کەش و هەواوە ڕویداوە لە ناوچەی کرۆتۆنا کە بەهۆی هێزی باوە یەختەکە خۆی بە بەردەکانی نزیک کەناراوەکاندا کێشاوە ،تەرمی40 کۆچبەر دۆزراوەتەوە کە ژمارەیەکی زۆریان منداڵ بوون،
شەهرام حەمە ڕاشیگەیاند : بە پێی دواین زانیاری کۆچبەرەکان هاوڵاتی وڵاتانی ئێران، پاکستان و ئەفغانستانن.
وتیشی هەڵمەتەکانی گەڕان لە کەش و هەوایەکی سەختدا بەردەوامن و تا ئێستا نزیکەی 50 کەس ڕزگارکراون،
دەزگای لوتکە
بهروار: 26/02/2023
349 جار خوێندراوهتهوه
|