بەریتانیا مافی پەنابەری بە 90 هەزار کەس دەدات کە خەڵکی ئەم ووڵاتانەن

ریشی سوناک، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا بەنیازە بەبێ چاوپێکەوتن مافی پەنابەریی بدات بە 90 هەزار کۆچبەر کە پێش مانگی حوزەیرانی ساڵی رابردو گەیشتونەتە ئەو وڵاتە.

وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا رایگەیاند، ئەو پەنابەرانەی کە لە وڵاتەکانی ئەفغانستان، سوریا، لیبیا، ئەریتریا و یەمەنەوە هاتون زۆرترین سود لەو بڕیارە دەبینن و لە بڕیارەکەدا نە کورد و نە عێراقى تێدا نییە لەگەڵ ئەوەى رێژەیەکى زۆریی پەنابەریان لە بەریتانیا هەیە.

تا ئێستا زیاتر لە 12 هەزار کۆچبەر لەو پێنج وڵاتە کە زۆرترین رێژەی سودمەندیان لە مافی پەنابەریدا هەیە، داواکارییەکانیان بە فەرمی جێبەجێ دەکرێت
کەی ئێن ئێن
به‌روار:  23/02/2023
868   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   1294
کۆی سه‌ردان:   30095920