فیلمی کۆبانێ لە یوتوب

دوێنێ فیلمی کۆبانێ (Kobanê)پیشاندرا لە سینەما لە ستۆکهۆڵم، فیلمێکی باڵکێش بوو. ئەو کاتەی کە داعش هێرشی کرد بۆ سەر کۆبانێ لە پایزی 2014 بوو، هەموو ئاگاداری ڕووداوەکان بووین دەمانبینی و دەمانبیست لە ڕاگەیاندنەکانەوە کە چی دەگوزەرێ و کۆبانێ وێران بووە
. یەپەژە و یەپەگە و هێزی پشتیوان و خەڵکی کۆبانێ شەڕی مان و نەمانیا دەکرد، کۆڵان بە کۆڵا یا ماڵ بە ماڵ وەک چۆن شەهید ئارین میرکان باسی دەکات پێش شەهید بوونی.
ئێمە کەسەکان و ڕووداوەکانمان بەس بیستبوو بەڵام لەو فیلمەدا وەک حەقیقەت و ڕاستی ڕووداوەکان و گیانفیدایی کچان و کوڕان دەبینین لە کۆبانێ.
سەرکردە و بەرپرس و شەڕڤانەکان چۆن بەرگری دەکەن. ئەمانەی خوارەوە ڕۆڵیان دیارە لە فیلمەکەدا:

1- هەڤاڵ گەلهات Gelhat بوو کە لە شاخەوە هاتبوو بۆ کۆبانێ بە قەناسی داعشەکان شەهید دەکرێ.

2- هەڤاڵ زەهرا Zehra بوو هەر لەسەرەتاوە بەشداری کرد ەەتا ئازاد بوونی کۆبانێ، لە دووای ئەوە شەهید بوو.

3- هەڤاڵ ابو لییلا یان باوکی لەیلا Ebo Layla بوو کە سەرکردایەتی گروپی (شمس الشمال)ی دەکرد. شەڕڤانێکی بێ وێنە بوو داعش زۆر لێی دەترسان. پێشتر ئاسنگەری دەکرد لەگەڵ براکەیدا، داعش لە ڕقی ئەو براکەن ڕفاندوو ئەویش شەهید دەبێ. پێش شەهید بوونی ابو لیلا پێی دەڵێن چیت هەیە بۆ کچە تاقانەکەت ئەویش بە ئاخێکەوە دەڵێ ئەگەر بمێنم خزمەتی دەکەم.

4- هەڤاڵ ئارین میرکان Arin Mirkan ئازایەتی و چاونەترسی ئارین میرکان بێ وێنەیە. کە ژور بە ژوور لەگەڵ وواعشەکان شەردەکات. پێش شەهید بوونی چاوپێکەوتنێکی هەیە لە کۆمێنت دایدەنێم.

5- هەواڵ موسای قەناس Musa Prickytten. هەڤاڵ موسا خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بوو. ئەو بۆ بژێوی ژیانی قاچاغچێتی دەکرد، ڕۆژێکیان لە سەر سنوور (مەرز) سوپا و پاسداری ئێرانی تەقەی لێدەکەن و ئەسپەکەی بریندار دەکەن. ئەوش لەوێ ئەسپەکە بە مردویی جێدەهێڵێ و دەڕواتە چیا و دەبێتە گەریلا. لە شەڕی ڕۆژئاوادا خۆی دەگەیەنێتە کۆبانێ. هەڤاڵ موسا بە ناوبانگ بوو ژمارەیەکی زۆر زۆری داعشی کوشتبوو ئەیزانی چەند دانەی کووشتوە (لە چاوپێکەوتنێکا باسی دەکات پێش  شەهید بوونی). لە شەڕی ناو کۆبانێدا قەناس بەدستەکانی هەردوولا لە شوێن بەرزەکانەوە بە ەۆی دووربینەوە خەڵکیان بە ئاسانی دەپێکا. بە داخەوە هەواڵ موسا دووای ئازاد کردن کۆبانێ شەهید بوو.

6- هەڤاڵ ماسیرۆ بۆتان Masîro Botan یەکێکە لەو شەڕڤانە قارەمانانەی کە ڕۆڵێکی دیاری بینی لە شەڕی کۆبانێدا، ئەو تەنها کەسە هەتا ئێستا ماوە لە چیادا درێژە بە خەباتی پارتیزانی دەدات.

خۆشەویستان ئێستا فیلمەکە ئازاد بووە لە یوتوب  Yotube. وە دایدەنێم دەتوانن بیبینن تا ئەو سەرکەوتن و ڕووداوە مێژووە لە بیر نەکەن.
سەیری فیلمەکە بکە
بەرزان شەمەر
به‌روار:  06/02/2023
201   جار خوێندراوه‌ته‌وه
  بابه‌تی زیاتر ...

ڕۆژی هەینی 2023.3.31 ئیلڤا یۆهانسۆن بەرپرسی کاروباری ناوخۆ لە پەرلەمانی ئەوروپا ڕایگەیاند:
پەرلەمانی ئەوروپا  بڕیاری داوە ڕەگەزنامەی ووڵاتانی ئەوروپی لەو پەنابە درێژه‌ ...

بەشی دووهەم

سەیر لەوە دابوو جەنگی عیراق و ئێران 10 ساڵێک ئەبوو کۆتایی هاتبوو، شەڕی ناوخۆی کوردیش بە ئازایەتی ئەمەریکا تازە بەتازە تەفەنگەکانی هەردوو بەرەی سا درێژه‌ ...
بــــــاوكــــــــم

گۆران مەریوانی

من پێم گۆتبوو،
كه‌ هاتمه‌وه‌،
باوه‌شێ خۆشه‌ویستی دێنمه‌وه‌،
درێژه‌ ...

کەسێک دەناسم، کە کاتی خۆی لە ساڵی (1984) فیراری کرد، واتە لە خزمەتی سەربازی ڕایکرد. دەستی خۆشبێ کە لە سەربازی ڕایکرد، چونکە لەلایەک خزمەتی حکومەتی بەعس و ڕژێمی سەدامی نەکرد درێژه‌ ...

تێبیی:نامە و تەلەفوونم لە دەرەوە بۆ دێت، دەپرسن بۆ 
 لەم شۆرشەی ژینا دا بێدەنگم!؟ بۆ چالاکیم نییە؟
ڕاستە بە داخەوە لە هیچ کام لە خۆ پیشاندانەکانی دە درێژه‌ ...

ڕۆژی 1947.3.30 

کە لاشەی ساردی چوارچرا
وەکوو ھێشووی سەرما بردوو لە سێدارە کرانەوە 
دار.. بەجێ ما 
ھەژارانی سابڵاخ بردیان& درێژه‌ ...
پیاوێکی داربەڕوولەیی کاتی خۆی سەرباز دەبێ و بەگرەوکردن سەربازەکانی لات کردووه و، سەری مانگان نیوەی فەوجەکە کەمووچەیان وەرگرتووه قەرزاری  بوون.
لای ئامر شکاتی لێدەکەن و درێژه‌ ...

باوکم ڕقی لە هەرشتێك بوایە، بەندە دەیکرد، ئەو زۆر ڕقی لەوە بوو من بچم بۆ سینەما، دەیووت حیز دەبیت کەچی من لە داخی ئەو لە بلیتبڕەکە زیاتر لە سینەما بووم. ڕقی لەوە بوو من مەل درێژه‌ ...

کوڕێکی گەنج بە دکتۆرەکەی دەڵێت دکتۆرگیان دەمەوێت بۆ هەتا هەتایە بژیم قەت نەمرم  تکایە یارمەتیم بدە..
دکتۆرەکە دەڵێت کوڕم تۆ ئێستا حاڵت زۆر باشە هیچ کێشەیەکی تەن درێژه‌ ...

باوکێک هەشت ڕۆژە لە چاوەڕوانی دۆزینەوەی تەرمی کوڕەکەیەتی لە بەنداوی دەربەندیخان

مام عبدالله پێش هەشت ڕۆژ کاکە سامانی کوڕی بەهۆی وەرگەڕانی بەلەمەکەیانەوە لەگە درێژه‌ ...
ژماره‌ی بابه‌ت
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   1015
کۆی سه‌ردان:   27562015