کۆچی دوایی کەسایەتی ناسراو مەبجەل ئەدیب عارف بابان
بەداخەوە کەسایەتی ناسراوی چالاکوانی ژنان " مەبجەل ئەدیب عارف بابان" لە تەمەنی نەوەد ساڵیدا لە شاری لەندەن  کۆچی دوایی کرد.

سێ ساڵ پێش ئێستا بانکی ناوەندی عێراق لەتەمەنی ٨۷ ساڵیدا وەک یەکەمین فەرمانبەری  ژنی خەڵاتی کرد.

  مبجەل ئەدیب عارف بابانی لەدایک بووی ساڵی ۱۹۳۳ز،بنەماڵەی خەڵکی شاری سلێمانین،دانیشتووی شاری بەغدادن.
  وەک یەکەم فەرمانبەری بانکی عێراق  بە 50 هەزار دینار زێڕی پوخت لەلایەن بانکی ناوەندی عێراق خەڵاتکرا
.

(مەبجەل ئەدیب عارف بابان) وەک یەکەم فەرمانبەری ئافرەت لە بانکی ناوەندی عێراق لەلایەن بانکەکەوە بە پەنجاهەزار دینارییەکی زێڕی پوخت، خەڵات کرا.
(مەبجەل ئەدیب عارف بابان)ی ٨٧ ساڵ کە. لەدایکبووی خێزانێکی شاری سلێمانیە و دانیشتوی شاری بەغدا بوون، لە ساڵی ١٩٥١ وەک یەکەم ئافرەت لە بانکی ناوەندی دامەزراوە و چەند پلە و پۆستێکی بڕیوە و دواجار بەر  بەرلەوەی ساڵی ١٩٧٦ لەژێر فشاری سیاسییدا واز لە کارەکەی بێنێت، جێگری بەڕێوەبەری گشتی دەرکردن (الإصدار)، بووه.بەداخەوە ئەمڕۆ کۆچیدوایکرد لەوڵاتی بەریتانیا.
به‌روار:  05/02/2023
335   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   205
کۆی سه‌ردان:   29306027