شیرین عیبادی دەڵێ ڕژێمی ئێران دەڕوخێت
خاوەن خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی، لە بارەی ناڕەزایەتییەکانی ئێران رایگەیاند “پرۆسەیەکی شۆڕشگێڕانەی نەگەڕاوە”یە و ڕژێمی ئێران دەڕوخێت.
شیرین عیبادی چالاکوانی مافی مرۆڤ لە ئێران و براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی لە ساڵی ٢٠٠٣ڕایگەیاند، گیانلەدەستدانی ژنە کوردێکی تەمەن ٢٢ ساڵان بە ناوی ژینا ئەمینی لەکاتی دەستگیرکردنی لەلایەن پۆلیسەوە، پرۆسەیەکی شۆڕشگێڕانەی نەگەڕاوەی لێکەوتەوە کە دەبێتە هۆی ڕووخانی ڕژێم.
عیبادی کە لە ساڵی ٢٠٠٩ەوە لە لەندەن دەژی، دەڵێت: پڕۆسەی شۆڕش وەک شەمەندەفەرێک وایە تا دەگاتە شوێنی کۆتایی خۆی ناوستێت.
ئەو چالاکوانە ئێرانیە بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندووە، بەکارهێنانی توندوتیژی و کوشتار لەلایەن دەوڵەتەوە تووڕەیی ئێرانییە ئاساییەکان لە دژی کەسایەتیە ئاینییەکان قووڵتر دەکاتەوە، چونکە داواکارییەکانیان جێبەجێ نەکراوە.
عیبادی وتیشی: ناڕەزایەتییەکان شێوەی جیاوازیان وەرگرت، بەڵام کۆتایی نەهات، پێویستە وڵاتان هەنگاوی کردەیی وەک کشانەوەی باڵیۆزەکانیان لە تاران و کەمکردنەوەی پەیوەندییە سیاسییەکانیان لەگەڵ ئێراندا بنێن، ئاماژەی بەوەدا کە پێویستە لە هەر ڕێککەوتنێک لەگەڵ ئیدارەی ئێستا بە ڕێککەوتنی ئەتۆمیشەوە دووربکەونەوە.
ها-ع
ڕۆژنیوز
بهروار: 04/02/2023
250 جار خوێندراوهتهوه
|