'لەپێناو ئاشتی و دیموکراسیدا پەکەکە لە لیستی تیرۆر دەربهێنن'

دەستپێشخەری دادپەروەری بۆ کوردان رۆژی ٣١ی کانونی دووەم کاتژمێر ١٣:٣٠ لە گۆڕەپانی شومان لە تەنیشت ئەنجومەنی یەکێتی ئەوروپا لە بروکسێل کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیان ساز کرد. لە کۆنفڕانسە رۆژنامەوانییەکەدا دەستپێشخەرییەکە بۆ ئەوەی پەکەکە لە لیستی رێکخراوە تیرۆریستییەکانی یەکێتی ئەوروپا دەربهێنرێت ملیۆنان واژۆیان رادەستی ئەنجومەنی یەکێتی ئەوروپا کرد.  دوای راگەیەندراوەکە کە بە ناونیشانی "لە سەر ناوی ئاشتی، دیموکراسی و مافەکانی مرۆڤ ئێمە داوا دەکەین ئەنجومەنی ئەوروپا پەکەکە لە لیستی رێکخراوە تیرۆریستییە قەدەغەکراوەکان دەربهێنێت" سازکرا، وتەبێژی رێکخراوی ئاشتی بەلجیکی ڤێرد لودۆ دی براباندێر، نوێنەری پرۆگرێسیڤ ئینترناشناڵ دانیەل کۆپ و سەرۆکی پارتی چەپی ئەوروپا-ئی ئێڵ واڵتەر بایەر قسەیان کرد و باسیان لەوەکرد کە دەبێت پەکەکە لە لیستەکە دەربهێنرێت.

براباندێر: ئەگەر ئاشتیتان دەوێت، پەکەکە لە لیستەکە دەربهێنن

وتەبێژی رێکخراوی ئاشتی بەلجیکی ڤێرد لودۆ دی براباندێر لە بارەی رادەستکردنی واژۆکان بە یەکێتی ئەوروپا وتی، "بۆ ئەوەی پەکەکە لە لیستی تیرۆر دەربهێندرێت ئێمە لێرەین. زۆر بڕیاری دادگاکان هەیە کە دەڵێن پەکەکە رێکخراوێکی تیرۆریستی نییە، رێکخراوێکە کە لایەنگری شەڕ نییە. هەوڵ دەدرێت تێکۆشانی مافخوازانەی کوردان پێچەوانە نیشان بدرێت. دەبێت کۆتایی بەوە بهێندرێت. ئەگەر ئێوە لە تورکیا ئاشتیتان دەوێت، لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەگەڵ کوردەکان ئاشتیتان دەوێت، دەبێت پەکەکە لە لیستی رێکخراوە تیرۆریستییەکان دەربهێنن".

کۆپ: پەکەکە گوزارشتە لە تێکۆشانی یەکسانی

ئەندامی سکرتاریەتی پرۆگرێسیڤ ئینترنەشناڵ دانیەل کۆپ وتی: "پرۆگرێسیڤ ئینترنەشناڵ رێکخراوێکی نێونەتەوەییە بۆ ئەوەی هێزە پێشکەوتنخوازەکان لەسەرتاسەری جیهان سەفەربەر بکات، بە رێکخستنیان بکات و یەکگرتوویان بکات، دامەزراوە. ئەمرۆ لەگەڵ دۆستانی کوردمان داوای دەرهێنانی ناوی پەکەکە لە لیستی ئەوروپا دەکەین. بۆ چەند ساڵ دەچێت پەکەکە لە سەر داوای دەوڵەتی تورک لەلایەن یەکێتی ئەوروپاوە وەک رێکخراوێکی تیرۆریستی ناسێندراوە. ئەوە راست نییە و هەڵەیە. پەکەکە رێکخراوێکی تیرۆریستی نییە. پەکەکە پارتێکی سیاسیە و گوزارشتە لە تێکۆشانی کوردان لە پێناو ئاشتی و یەکسانی لە تورکیا. لەبەر ئەوە ئەمرۆ لێرەین، لە چوار لای جیهانەوە ملیۆنان واژۆ رادەستی دامەزراوەکانی ئەوروپا دەکرێت. بۆ پێشکەوتنی ئارامی و ئاشتی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، دەبێت پەکەکە لە لیستی تیرۆر دەربهێندرێت".

بایەر: پەکەکە نوێنەری گەلی کوردە

سەرۆکی پارتی چەپی ئەوروپا-ئی ئێڵ واڵتەر بایەر بەم جۆرە قسەی کرد: "من بە نوێنەرایەتی پارتی چەپی ئەوروپا بەشداری خۆپیشاندان و کۆنفڕانسی رۆژنامەوانی بووم. لەبەر ئەوەی پشتیوانی لە تێکۆشانی گەلی کورد بۆ یەکسانی، دیموکراسی و مافی چارەی خۆنوسین دەکەین. بۆ چارەسەرکردنی شەڕ لە نێووان کورد – تورک، دەرهێنانی پەکەکە لە لیستەکە بۆ ئاشتی پێویستە. لەبەر ئەوەی پەکەکە بەشێکە لە چارەسەری. پەکەکە نوێنەری گەلی کوردە و بۆ ئاشتی خاوەنی پێگەیەکی گرنگە. لەبەر ئەوە پارتی چەپی ئەوروپا بۆ ئەوەی رێگری لە دۆخ و لایەنەکانی شەڕ بکات و چارەسەرێکی ئاشتیانە بێتە ئاراوە، یەکگرتنی گەلانی بە بنەما گرتووە".
فورات نیوز

به‌روار:  04/02/2023
153   جار خوێندراوه‌ته‌وه
  بابه‌تی زیاتر ...

ڕۆژی هەینی 2023.3.31 ئیلڤا یۆهانسۆن بەرپرسی کاروباری ناوخۆ لە پەرلەمانی ئەوروپا ڕایگەیاند:
پەرلەمانی ئەوروپا  بڕیاری داوە ڕەگەزنامەی ووڵاتانی ئەوروپی لەو پەنابە درێژه‌ ...

بەشی دووهەم

سەیر لەوە دابوو جەنگی عیراق و ئێران 10 ساڵێک ئەبوو کۆتایی هاتبوو، شەڕی ناوخۆی کوردیش بە ئازایەتی ئەمەریکا تازە بەتازە تەفەنگەکانی هەردوو بەرەی سا درێژه‌ ...
بــــــاوكــــــــم

گۆران مەریوانی

من پێم گۆتبوو،
كه‌ هاتمه‌وه‌،
باوه‌شێ خۆشه‌ویستی دێنمه‌وه‌،
درێژه‌ ...

کەسێک دەناسم، کە کاتی خۆی لە ساڵی (1984) فیراری کرد، واتە لە خزمەتی سەربازی ڕایکرد. دەستی خۆشبێ کە لە سەربازی ڕایکرد، چونکە لەلایەک خزمەتی حکومەتی بەعس و ڕژێمی سەدامی نەکرد درێژه‌ ...

تێبیی:نامە و تەلەفوونم لە دەرەوە بۆ دێت، دەپرسن بۆ 
 لەم شۆرشەی ژینا دا بێدەنگم!؟ بۆ چالاکیم نییە؟
ڕاستە بە داخەوە لە هیچ کام لە خۆ پیشاندانەکانی دە درێژه‌ ...

ڕۆژی 1947.3.30 

کە لاشەی ساردی چوارچرا
وەکوو ھێشووی سەرما بردوو لە سێدارە کرانەوە 
دار.. بەجێ ما 
ھەژارانی سابڵاخ بردیان& درێژه‌ ...
پیاوێکی داربەڕوولەیی کاتی خۆی سەرباز دەبێ و بەگرەوکردن سەربازەکانی لات کردووه و، سەری مانگان نیوەی فەوجەکە کەمووچەیان وەرگرتووه قەرزاری  بوون.
لای ئامر شکاتی لێدەکەن و درێژه‌ ...

باوکم ڕقی لە هەرشتێك بوایە، بەندە دەیکرد، ئەو زۆر ڕقی لەوە بوو من بچم بۆ سینەما، دەیووت حیز دەبیت کەچی من لە داخی ئەو لە بلیتبڕەکە زیاتر لە سینەما بووم. ڕقی لەوە بوو من مەل درێژه‌ ...

کوڕێکی گەنج بە دکتۆرەکەی دەڵێت دکتۆرگیان دەمەوێت بۆ هەتا هەتایە بژیم قەت نەمرم  تکایە یارمەتیم بدە..
دکتۆرەکە دەڵێت کوڕم تۆ ئێستا حاڵت زۆر باشە هیچ کێشەیەکی تەن درێژه‌ ...

باوکێک هەشت ڕۆژە لە چاوەڕوانی دۆزینەوەی تەرمی کوڕەکەیەتی لە بەنداوی دەربەندیخان

مام عبدالله پێش هەشت ڕۆژ کاکە سامانی کوڕی بەهۆی وەرگەڕانی بەلەمەکەیانەوە لەگە درێژه‌ ...
ژماره‌ی بابه‌ت
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   960
کۆی سه‌ردان:   27561886