دەرکردنی هەندێ ئیمامی شیعەی سوید کە زەواجی موتعەیان کردووە
-
بەرنامەی Uppdrag Granskning لە تەلەفزیۆنی سوید لە بەهاری ڕابوردوودا ئاشکرای کرد کە چەند ئیمام و کەسێکی پەیوەندیدار لەگەڵ کۆمەڵە شیعییەکانی سوید لە بەرامبەر پارەدا ژن و پیاویان بۆ زەواجی موتحە لێک مارەک کردووە.
-
دوای لێکۆڵێنەوەی فیدراسیۆنی کۆمەڵە شیعییەکان لە سویددا لەو پرسە ئێستا دوو ئیمام لە ستۆکهۆڵم و دەیان کەسی دیکەی پەیوەندیدار بە کۆمەڵەی شیعی لە چەندین جێگەی جیاواز سویددا لە ئەرکە دینییەکەیان واتا کارەکەیان دەرکراون.
-
”ئەو کەسانەمان دوور خستووەتەوە کە خراپ کەڵکیان لە ئەرکەکەیان وەرگرتووە” عەیدەر ئیبراهیم سەرۆکی کۆمەڵەی ئیسلامیی شیعیی لە سویددا بۆ بەشی هەواڵی زمانە بێگانەکانی ڕادیۆی سوید دەڵێت.
-
گوێ لە ڕاپۆرتەکە بگرە
بهروار: 03/02/2023
317 جار خوێندراوهتهوه
|