وەسیەتە ناکۆکەکان

١٠ وەسیەتن کە نوسەری ئەمریکی" کینت کینیث' ساڵی ١٩٦٨ نوسیونی و پاشتر لەساڵی 2002 کردونیەتە کتێبێک بەناوی " بەهەرحاڵ " کە لەوکاتەدا بوە پڕ فرۆشترین کتێبی ئەمریکی و، بۆ زۆر زمانی تریش وەرگێڕدرا و بوە جێگەی سەرنجی دنیاو ،لەسەردەرگاو دیوارەکان هەڵواسران.
وەسیەتەکان:
١-مرۆڤەکان نالۆجیکین و تەنها بەرژەوەندی خۆیانیان ئەوێت.
بەهەرحاڵ، هەر خۆشت بوێن.
٢-ئەگەر کاری باشت کرد ،خەڵک بەوە تاوانبارت دەکەن کە پاڵنەری خۆویست و نهێنیت هەیە.
بەهەرحاڵ، کاری چاک هەربکە.
٣- گەر سەرکەوتنت بەدەست هێنا، دەبیتە خاوەنی دۆستی ساختەو دوژمنی ڕاستەقینە.
بەهەرحاڵ ،سەرکەوتووبە.
٤-ئەو چاکەیەی ئەمڕۆ دەیکەی، سبەی لەبیر دەچێتەوە.
بەهەرحاڵ، هەر چاکە بکە.
ڕاستگۆیی و ڕاشکاوی ،دەتکەنە جێگای ڕەخنە.
بەهەرحاڵ، هەر ڕاستگۆو ڕاشکاوبە.
٦-مەزنترین پیاوان و ژنان کە هەڵگری مەزنترین بیرۆکەکانن،دەشێت لەلایەن بچوکترین لەو ژنان و پیاوانەوە ڕاوەستێنرێن کە خاوەنی بچوکترین ئاوەز(ئەقڵن).
بەهەرحاڵ، هەر هەڵگری بیرۆکەی مەزن بە.
٧-خەڵکی، چەوساوەکانیان خۆشدەوێت،بەڵام دەبنە پاشکۆی چەوسێنەران.
بەهەرحاڵ،هەر لەپێناوی چەوساوەکاندا تێبکۆشە.
٨-ئەوەی ساڵانێک بۆ بنیاتنانی سەرف دەکەیت ،ڕەنگە لەچاوتروکانێکا هەرەس بێنێت.
بەهەرحاڵ ،هەر بنیات بنێ.
٩-خەڵک زۆر پێویستیان بە یارمەتی هەیە،بەڵام کاتێک یارمەتیان دەدەیت ڕەنگە هێرشت بکەنەسەر.
بەهەرحاڵ،هەر یارمەتیان بدە.
١٠-گەرباشترین شتی خۆتت بە دنیا بەخشی،هەندێک هەر بەخراپەکاری وەڵامت دەدەنەوە.
بەهەرحاڵ،باشترین شتی خۆت بە دنیا ببەخشە.

هونەر و زانست
لە عەرەبیەوە وەریگێڕاوە
به‌روار:  30/01/2023
101   جار خوێندراوه‌ته‌وه
  بابه‌تی زیاتر ...

ڕۆژی هەینی 2023.3.31 ئیلڤا یۆهانسۆن بەرپرسی کاروباری ناوخۆ لە پەرلەمانی ئەوروپا ڕایگەیاند:
پەرلەمانی ئەوروپا  بڕیاری داوە ڕەگەزنامەی ووڵاتانی ئەوروپی لەو پەنابە درێژه‌ ...

بەشی دووهەم

سەیر لەوە دابوو جەنگی عیراق و ئێران 10 ساڵێک ئەبوو کۆتایی هاتبوو، شەڕی ناوخۆی کوردیش بە ئازایەتی ئەمەریکا تازە بەتازە تەفەنگەکانی هەردوو بەرەی سا درێژه‌ ...
بــــــاوكــــــــم

گۆران مەریوانی

من پێم گۆتبوو،
كه‌ هاتمه‌وه‌،
باوه‌شێ خۆشه‌ویستی دێنمه‌وه‌،
درێژه‌ ...

کەسێک دەناسم، کە کاتی خۆی لە ساڵی (1984) فیراری کرد، واتە لە خزمەتی سەربازی ڕایکرد. دەستی خۆشبێ کە لە سەربازی ڕایکرد، چونکە لەلایەک خزمەتی حکومەتی بەعس و ڕژێمی سەدامی نەکرد درێژه‌ ...

تێبیی:نامە و تەلەفوونم لە دەرەوە بۆ دێت، دەپرسن بۆ 
 لەم شۆرشەی ژینا دا بێدەنگم!؟ بۆ چالاکیم نییە؟
ڕاستە بە داخەوە لە هیچ کام لە خۆ پیشاندانەکانی دە درێژه‌ ...

ڕۆژی 1947.3.30 

کە لاشەی ساردی چوارچرا
وەکوو ھێشووی سەرما بردوو لە سێدارە کرانەوە 
دار.. بەجێ ما 
ھەژارانی سابڵاخ بردیان& درێژه‌ ...
پیاوێکی داربەڕوولەیی کاتی خۆی سەرباز دەبێ و بەگرەوکردن سەربازەکانی لات کردووه و، سەری مانگان نیوەی فەوجەکە کەمووچەیان وەرگرتووه قەرزاری  بوون.
لای ئامر شکاتی لێدەکەن و درێژه‌ ...

باوکم ڕقی لە هەرشتێك بوایە، بەندە دەیکرد، ئەو زۆر ڕقی لەوە بوو من بچم بۆ سینەما، دەیووت حیز دەبیت کەچی من لە داخی ئەو لە بلیتبڕەکە زیاتر لە سینەما بووم. ڕقی لەوە بوو من مەل درێژه‌ ...

کوڕێکی گەنج بە دکتۆرەکەی دەڵێت دکتۆرگیان دەمەوێت بۆ هەتا هەتایە بژیم قەت نەمرم  تکایە یارمەتیم بدە..
دکتۆرەکە دەڵێت کوڕم تۆ ئێستا حاڵت زۆر باشە هیچ کێشەیەکی تەن درێژه‌ ...

باوکێک هەشت ڕۆژە لە چاوەڕوانی دۆزینەوەی تەرمی کوڕەکەیەتی لە بەنداوی دەربەندیخان

مام عبدالله پێش هەشت ڕۆژ کاکە سامانی کوڕی بەهۆی وەرگەڕانی بەلەمەکەیانەوە لەگە درێژه‌ ...
ژماره‌ی بابه‌ت
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   902
کۆی سه‌ردان:   27561700