سەرۆکوەزیرانی سوید سووتانی قورئانی پیرۆزی شەرمەزار کرد

ئۆلف کریسترن سەرۆکوەزیرانی سوید سووتاندنی "قورئانی پیرۆز" لەلایەن ڕاستڕەوێکەوە لە ستۆکهۆڵم "شەرمەزار" دەکات، دەڵێت "داوای لێبوردن لە موسڵمانانی سوید دەکەم.

کریستسۆن ئەمڕۆ (یەکشەممە 22ی 1ی 2023) لە تویتێکیدا نووسیویەتی، تێیدا دەڵێت، "ئازادی ڕادەربڕین بەشێکی سەرەکییە لە دیموکراسی، بەڵام مەرج نییە ئەوەی یاساییە گونجاو بێت".

ناوبراو دەڵێت: سووتاندنی ئەو کتێبانەی کە بۆ زۆر کەس پیرۆزن، کارێکی ئەوپەڕی شەرمەزارکەرە، دەمەوێت هاوسۆزی خۆم بۆ هەموو ئەو موسڵمانانە دەرببڕم کە بەهۆی ئەوەی لە ستۆکهۆڵم ڕوویدا توڕە بوون.

ڕاسموس پالودان، سەرۆکی پارتی "هێڵی توندڕەو"ی ڕاستڕەو لە دانیمارک، دوێنێ شەممە، لە بەردەم باڵیۆزخانەی تورکیا لە ستۆکهۆڵمی پایتەختی سوید، مۆڵەتی سووتاندنی کۆپییەکی "قورئانی پیرۆز"ی وەرگرتبوو.

وڵاتانی ئیسلامی و عەرەبی، هەموویان بە بەیاننامەی ناڕەزایی، ئەو ڕووداوەیان ئیدانە کرد و بە "تاوانێکی ڕەگەزپەرستی و ڕق ئاژۆ" وەسفیانکرد.

سیاسەتمەداری راستڕەوی تووندڕەو راسمۆس پالودان لە ساڵی 2017ەوە لە شارە جیاوازەکانی دانیمارک بە سووتاندنی قورئانی پیرۆز سوووكایەتی بە موسڵمانانی جیهان دەکات.
شارپرێس

به‌روار:  23/01/2023
105   جار خوێندراوه‌ته‌وه
  بابه‌تی زیاتر ...

دوێنێ فیلمی کۆبانێ (Kobanê)پیشاندرا لە سینەما لە ستۆکهۆڵم، فیلمێکی باڵکێش بوو. ئەو کاتەی کە داعش هێرشی کرد بۆ سەر کۆبانێ لە پایزی 2014 بوو، هەموو ئاگاداری ڕووداوەکان درێژه‌ ...
بەداخەوە کەسایەتی ناسراوی چالاکوانی ژنان " مەبجەل ئەدیب عارف بابان" لە تەمەنی نەوەد ساڵیدا لە شاری لەندەن  کۆچی دوایی کرد.

سێ ساڵ پێش ئێستا بانکی ناوەندی عێراق درێژه‌ ...
خاوەن خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی، لە بارەی ناڕەزایەتییەکانی ئێران رایگەیاند “پرۆسەیەکی شۆڕشگێڕانەی نەگەڕاوە”یە و  ڕژێمی ئێران دەڕوخێت.

شیرین عیبادی  چا درێژه‌ ...
دوای ئەوەی سێ رۆژ پێش ئێستا دو هاوسەر لە سنوری قەزای ئامێدی بەهۆی گڕگرتنی سۆبای ماڵەکەیانەوە سوتان، ئەمڕۆ هەینی هەردوکیان گیانیان لەدەستدا.

 هێمن سلێمان، وتەبێژ درێژه‌ ...

ژنێکی سویدی دارتاشێک دەبات بۆ ماڵەوە و دەڵێ : کە شەمەندەنەفەرەکە بەلای ماڵماندا دەڕوات کەنتۆرەکە تەقە تەق دەکات.
دارتاشەکە سەیر دەکات کەنتۆرەکەیان عەیبی نیە و دەڵێ: درێژه‌ ...
ژماره‌ی بابه‌ت
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   770
کۆی سه‌ردان:   27224094