عەریزەی ئیعدام
نوکتە بە زمانی خۆی
سێ بەندکراو بە ئیعدام حوکم دراون و تەنیا حەفتەیەکیان ماوە ، لە سێدارە بدرێن.
شەوێکیان یەکێکیان دەڵێ برادەران خۆ ئێمە هەر دەمرین، دەمرین، چ نهێنییەک هەیە کە باسمان نەکردووە ، بۆچی نەیگێڕینەوە بۆ یەکتر.
یەکێکیان دەڵێ ، من نهێنییەکم هەیە هەموو تەمەنم شاردومەتەوە ، حەز دەکەم بۆتان بگێڕمەوە.
ڕۆژێک ڕێم کەوتە گوندێک و بۆ شەو بوومە میوانی کوێخا،
شەو کوێخا وازی لێنەهێنام و زۆری بۆ هێنام . منیش بەناچاری لەگەڵ کوێخا گۆڕیمەوە ، کەزانیم ئەو وازم لێناهێنێ.
پاش حەفتەیەک لێبوردنی گشتی دەردەچێ و دوو هاوڕێکەی لە خۆشیدا ، خەریکی پێچانەوەی کەلوپەلی زیندانن و سەیر دەکەن ئەمیش کز دانیشتووە.
لێی دەپرسن ئەوە تۆش بۆ کەلوپەلەکان ناپێچییتەوە و بە نیازی چیت.؟!
ئەویش دەڵێ خوا حافیزتان بێ ، بەخوا من بەنیازم عەریزەیەک بدەم بەڵکو ئیعدامم بکەن.!
بهروار: 21/01/2023
297 جار خوێندراوهتهوه
|