نامەکەی مولازم عومەر

نوکتە و بەسەرهاتی پێشمەرگایەتی 

سەرکردە و فەرماندەی بەڕێز و خۆشەویست کاک ملازم عومەر ئەوکاتەى ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و  لێپرسراوی مەکتەب عەسکەری بو لە گەڵ هێزێکی زۆری پێشمەرگە بەنیازی کارێکی گەورەی پێشمەرگانە ئەبن واپێویست ئەکات لەڕێگەی جیهازەوە بروسکەیەکی بەپەلە بنوسێت بۆ ڕەوانشاد کاک نەوشیروان مصطفى کەئەوکات جێگری سکرتێری گشتی یەکێتی و سکرتێری کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان بو پێویست بو بارودۆخەکەی بۆ ڕونبکاتەوە و لەهەندێ زانیاری ئاگاداری بکاتەوە
کاک عومەر لەسەر زەوی دانیشتوە و چەند پارچە کاغەزێکی لەسەر ڕانی داناوە و  سەرگەرمی نوسینی بروسکەیە هەست ئەکات لە پشتەوە کەسێک لەسەر سەری وەستاوە و هەرچی ئەنوسێ کەسەکە ئەیخوێنێتەوە 
کاک عومەر ئەنوسێ 
کاک نەوشیروان ناتوانم لەوە زیاترت بۆ بنوسم لەبەر ئەوەی کەسێکی سەگ و سەگ باب و قەحبەباب لەسەر سەرم وەستاوە هەرچی ئەنوسم ئەیخوێنێتەوە 
کەسەکە ئەڵێ عەیبە کاک عومەر بۆ جوێنم پێ ئەدەی کوا من بروسکەکەم خوێندۆتەوە
کاک عومەر ئەڵێ هەی سەگی سەگباب ئەگەر نەتخوێندۆتەوە چۆن ئەزانی جوێنم پێداوی ههههههههههههههههههههههههههه کەسەکە دور ئەکەوێتەوە کاک عومەر کاغەزەکەی بەردەستی ئەدڕێنێ و سەرلەنوێ بروسکە بۆ کاک نەوشیروان ئەنوسێ 
ڕەوانی کاک نەوشیروان شاد بێت و تەمەن درێژی و تەندروستی باشتر بۆ کاک ملازم عومەر
پەیجی  کاوەی ئیزاعە
به‌روار:  19/01/2023
293   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   622
کۆی سه‌ردان:   29664725