ئێستاش کەس نەیزانی 🤣

برادەرێک دەڵێ:
لە ڕێگەی پەیجێکی فەیسبوکەوە کچێکم ناسی.
دوای دوو سێ مانگ لە هاوڕێیەتی داوای زەواجم لێ کرد،  ئەویش ووتی:
ئەگەر ڕاست دەکەی وەرە بۆلای باوکم داوام بکە؟
منیش زۆر بە ئاسایی چومە ماڵەکەیان و قسەم لەگەڵ باوکی کرد ، خوا هەڵناگرێ زۆر پیاوێکی باش و بەڕێز بوو  ووتی: کوڕم بڕۆ ئیشەڵا جوابت لێ دەگێڕمەوە..
دوای هەفتەیەك تێلێکم بۆ هات دەنگی کچێک بوو زۆر ناسك و خۆش بوو ووتی :
بێ زەحمەت تا ماڵمان وەرە باوکم ئیشی پێتە؟
منیش زۆر دڵم خۆش بوو بەرەو ماڵی کچەکە ڕۆیشتم ،لە دەرگامدا ئەو کچە دەرگای کردەوە کە تێلەکەی بۆ کردم، واتە خوشکی ئەو کچەی چوومە داوای.
وویستم بڵێم کوا باوکت؟
یەکسەر ووتی:
بێدەنگ بە کەس لە ماڵەوە نییە ، پەنجا هەزارم بدەرێ و وەرە ژووەوە پێکەوە ڕادەبوێرین.
منیش ڕەنگم تێکچوو مۆڕەیەكم لە کچەکە کردوو ، بە بێدەنگی ڕۆیشتم و لەو ماڵە دوورکەوتمەوە
وویستم سواری ئوتومبێلەکە  بم ، و لەناکاو باوکی کچەکە هاواری کرد ووتی :
وەرە وەرە کوڕم ئەمە سیناریۆیەك بوو ویستمان تاقیت بکەینەوە ، بەلام سەرکەوتوو بوویت .
وەرە پیرۆزە من کچەکەمت ددەمێ.
ئەوەبوو زەواجمان کردوو ئێستا ۱٠ ساڵ بەسەر ئەو ڕووداوەیا تێپەڕیووە.
بەڵام تا ئێستاش کەس نەیزانی کە من گەڕامەوە بۆ ناو ئوتومبێلەکە؟
وویستم بچم پەنجا  هەزارەکە بۆ کچەکە بێنم و بچمە ژوورەوە؟
گەردنت ئازا نەبێ كۆمێنت نەكەی


به‌روار:  17/01/2023
91   جار خوێندراوه‌ته‌وه
  بابه‌تی زیاتر ...

دوێنێ فیلمی کۆبانێ (Kobanê)پیشاندرا لە سینەما لە ستۆکهۆڵم، فیلمێکی باڵکێش بوو. ئەو کاتەی کە داعش هێرشی کرد بۆ سەر کۆبانێ لە پایزی 2014 بوو، هەموو ئاگاداری ڕووداوەکان درێژه‌ ...
بەداخەوە کەسایەتی ناسراوی چالاکوانی ژنان " مەبجەل ئەدیب عارف بابان" لە تەمەنی نەوەد ساڵیدا لە شاری لەندەن  کۆچی دوایی کرد.

سێ ساڵ پێش ئێستا بانکی ناوەندی عێراق درێژه‌ ...
خاوەن خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی، لە بارەی ناڕەزایەتییەکانی ئێران رایگەیاند “پرۆسەیەکی شۆڕشگێڕانەی نەگەڕاوە”یە و  ڕژێمی ئێران دەڕوخێت.

شیرین عیبادی  چا درێژه‌ ...
دوای ئەوەی سێ رۆژ پێش ئێستا دو هاوسەر لە سنوری قەزای ئامێدی بەهۆی گڕگرتنی سۆبای ماڵەکەیانەوە سوتان، ئەمڕۆ هەینی هەردوکیان گیانیان لەدەستدا.

 هێمن سلێمان، وتەبێژ درێژه‌ ...

ژنێکی سویدی دارتاشێک دەبات بۆ ماڵەوە و دەڵێ : کە شەمەندەنەفەرەکە بەلای ماڵماندا دەڕوات کەنتۆرەکە تەقە تەق دەکات.
دارتاشەکە سەیر دەکات کەنتۆرەکەیان عەیبی نیە و دەڵێ: درێژه‌ ...
ژماره‌ی بابه‌ت
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   818
کۆی سه‌ردان:   27224355