مامۆستا عومەر مستەفا بەرامبەر ئەبو درع

بەهاری 1982 خوێندکارانی خانەی پێگەیاندنی مامۆستایانی سلێمانی لە هۆڵی قوتابخانە کۆیان کردینەوە.
مامۆستا عومەر مستەفا سەرەتا ووتی:
ئەبو درع هاتووە قسەتان بۆ دەکات بۆ تەدریبی جەیشی شەعبی و ، ئێوە هەمووتان ئیمزای حیزبی بەعستان کردووە و دەبێت هەموتان بچن بۆ تەدریبەکه و هەرکەسێ نەچێت غائیب دەدرێ.
من خۆم حیزبی نیم و تەدریب ناکەم و من دەڕۆم و ئەبو درع کە  لە " مونەزەمەی سلێمانی" ەوە هاتبوو قسەتان بۆ دەکات.
لە خۆپیشاندانەکانی مانگی نیسانی 1982 ش لە ناو دەرگای قوتابخانە بە زمانێکی زۆر نەرم وتی:
خۆپیشاندان مەکەن و خەریکی دەوامی خۆتان بن و  چاوەڕوانی وەڵامی نەکرد و بەجێی هێشتین.
مامۆستا عومەر مستەفا کە هەم بەڕێوبەر و هەم وانەی جوغرافیاشی پێ دەوتینەوە ،  مامۆستایەکی  بە دیسپلین  و تووڕە  و زۆر جد بوو ، هەموو خوێندکارانی ئەو کاتە لێی دەترساین.

شێرزاد عەزیز

کۆمێنتی یەکەم:


خۆپیشاندانەکانی نیسانی 1982
خانەی مامۆستایانی سلێمانی چەندین ڕۆژ خۆپیشاندانی گەورەمان کرد و کومەڵێ خوێندکار گیران و هەواڵی لە سێدارەدانی خوێندکارێکیش هەبوو.
عەسرێکیان ڕەفیق حەمید موسڵاوی لەبەردەم پاسەکانی ڕزگاری بە کێبڵ تێمان کەوت.
بەبەرد سەریمان شکاند و لە پێشەوەی بەرد هاوێژەکان ئێمە و مامۆستا کامیل بووین.
بەجۆرێک سەری شکا وەکو گا بۆڕاندی و خوێن بەدەموچاویدا هاتە خوارەوە، بەڵام دەستی نەبرد بۆ دەمانچەکەی لاقەیی.
به‌روار:  07/01/2023
245   جار خوێندراوه‌ته‌وه
  بابه‌تی زیاتر ...

ڕۆژی پێنج شەممە 2023.3.23 کۆبونەوەیەک هەبوو لە نێوان خاوەن کارەکەم  و من و ئەو سەندیکایەی کە ئەندامم.
درێژه‌ ...
لیستی ناوی هاوکارانی نەورۆزی مالمۆ 2023
1. شێرزاد عەزیز 500 کرۆن
درێژه‌ ...

هانس  دوبەی ئەو ئەڵمانیەی  لەسەرە مەرگدا ئاواتی هەڵەبجە بوو
 
درێژه‌ ...

ئیمڕۆ 2023.3.12 گرووپی چالاکڤانی کوردی مالمۆ بۆ " ئاهەنگی نەورۆزی 2023" کۆبونەوە.
گرووپەکە چاوەڕوانی ئۆکەی مۆڵەتی پۆلیس دەکات و کاروباری ڕێکخستنی  ئاهەنگەکە&nbs درێژه‌ ...

ئێوارەی 2004.3.12  لەگەڵ " زەردەشتی برام  و ئاگرۆی کوڕم "لە دیمەشقەوە گەیشتینە قامیشلۆ.
ئەو ئێوارەیە بوو  لە یاریگای قامیشلۆ هاندەرانی عەرەب وێنەکانی درێژه‌ ...

مالومە و مالمۆ 
کۆتایی 1984 لەگەڵ بێستوونی ڕەحمەتی و یوسف خانەقینی لە گوندی کاژاو درێژه‌ ...
گەرچی پێش ڕاپەڕین " شەهید کەمالی ئایشێ قەڵەو" ئاگاداری کردم و زۆریش هەوڵی لەگەڵمدا، بەڵام بەهیچ شێوەیەک بەشداری ڕاپەڕینم نەکردووە.
درێژه‌ ...

بۆ ئەو بەڕێزانەی مامەڵەکانیان ناردووە بۆ نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، یان هەر مامەڵەیەکیان هەیه .
نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم لە سوید سەردانی شاری مالمۆ دەکات درێژه‌ ...

برياڕمان دا ئاهـەنگى ڕۆژى ژنان له مالمۆ و دەوڕوبەری بگۆرين بۆ ڕاگەياندنى كەمپینێک بۆ لێقەوماوانی بومەلەرزەکەی باكوور و ڕۆژئاواى كوردستان.
هـەمان ڕۆژ و شوێن و كات : درێژه‌ ...
ژماره‌ی بابه‌ت
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   892
کۆی سه‌ردان:   27561540