عومەری مەکتەبە و مەفرەزەکانی مالمۆ


له ئابی 2012 " کاک عومەری مەکتەبە" کەسایەتی دیار و ناسراوی شاری سلێمانی لە ووڵاتی سوید وون بوو ، کەبە سەردان هاتبوو بۆ لای نەوەکانی لە شاری یۆتۆبۆری.
لەپڕ بڵاو بوەوە کە گوایه" عومەری مەکتەبە لەبەردەم کتێبخانەی مالمۆ " بینراوە.
بۆ بەدوواچوونی ئەم  دەنگۆیە " لەگەڵ کاک ئومێدی حاجی عەلی خزمی کاک عومەری مەکتەبە و کاک حەمە ساڵح خەمزەیی و کاک شکار " لە ماکدۆناڵدی ڕۆسنگۆرد کۆبووینەوە.
لەکۆتاییدا تەواو دڵنیا بووین " بینینی عومەری مەکتەبە لە مالمۆ"  تەواو درۆیە.
ڕۆژێک " کاک دارا بێکەس" کە سکرتێری باڵوێزی ئێراق بوو لە ستۆکهۆڵم تەلەفۆنی بۆ کردین وووتی:
کاک شێرزاد وەکو باڵوێزخانەی ئێراق ئامادەی هەموو خەرجیەکی گەڕانی " کاک عومەرین"  لە مالمۆ.
پاشان کاک " هێرش مولازم خولە" نوێنەری حکومەتی هەرێم لە ستۆکهۆڵم تەلەفۆنی بۆ کردین و ووتی:
کاک شێرزاد ئێمە وەکو حکومەتی هەرێم دێینە شاری مالمۆ بۆ گەڕان بە دوای " کاک عومەر" بە هیوای ئێوەش هاوکارمان بن.
ووتمان:
کاک هێرش سەرەتا خۆم ساڵی 1983 " کاک مولازم خولەی قارەمانی  باوکتمان"  لە هەڵەدن بینیووە بە برینداری بە پشتی ووڵاخێکەوە و دووەم  کاک عومەر لە مالمۆ نەبینراوە و ئەمە درۆیەکی دووستکراوە .
کاک هێرش بڕوای نەدەکرد و لە مالمۆوە خراپیان تێگەیاند بوو.
زۆرمان ووت کە هاتنتان و گەڕان لە مالمۆ بەزیانی " کاک عومەر " دەگەڕێتەوە .چوونکە کات بەفیڕۆدانە و هیوای دۆزینەوەشی لە شووێنی وون بوونی  دوا دەخات .
 ئەو لە کۆتاییدا ووتی :
ئێمە بۆ بەدواچوونی کاک عومەر هەردێینە مالمۆ.
دواتر وەفدەکە لەگەڵ کامێرای کوردسات هاتنە مالمۆ.
من کەدەمزانی ئەم نمایشە وەکو نمایشی " لاشەی فڕۆکەوانە شەهیدەکەی برایم زەبۆکە".
باشیش دەمانزانی هەندێ تازە پێشمەرگەی دێرین و تازە تێکۆشەری دێرین ، حەزیان لە چالاکی  مەفرەزە سەرەتاییەکانی شۆڕشە.
نزیکەی " 500- 1000" نامەی مۆبایلمان بۆ کوردی مالمۆ و سکۆنە نارد " کە ئەو دەمە بە پارەیەکی زۆر بوو".
لە کۆبوونەوەی حکومەت لە کۆمەڵەی کوردی مالمۆ بڕیار درا بە چەند تیمێک بە ناو شاری مالمۆ و قەراخی شاردا بۆ کاک عومەر بگەڕێن..
لە پشووی کۆبوونەوەکە " خووشکەزایەکی کاک عومەری مەکتەبەیان" لە ئێمە پڕکرد بوو ،کە گوایه حەز ناکەین بە شوێنیدا بگەڕێن و ئەو قسەی زۆر تاڵ و ڕەق و بێتامی پێ ووتین.
ئێمە دەمانزانی ئەوە تەڵەیەکی ترە و تا لەوێدا پەرچە کردارێکمان هەبێ و بڵێن:
ئەوەتا هاتووە بۆ تێکدانی کۆبوونەوەکە.
تەنها یەک شتمان بەو برادەرە ووت:
ووتمان ئەوەی قسەی بۆ کردوویت تاکێک لەوانەی پێمانه " لەگەڵ داوای لێبووردن بۆ خوێنەرانی ئەم بابەته و ڕێزتان لەسەر سەرمانە".
لەگە کاک بەکری شێخ عەلی ڕەحمەتی کە پێشمەرگەی پارتیزانە پێکەوە دانیشتبووین و ووتی :
 مەناقەشە مەکە و وەرە خۆم و خۆت پێکەوە دەبین بە تیمێک.
هەردووکمان بە پاسکیل بە پشتی پارکەکانی نزیک ماڵی خۆمان  پیاسەیەکمان کرد و دواتر ئەو لە ڕامس ڤێگ ماسی کڕی و چووینەوە ماڵی خۆمان و پێکەوە نانمان خوارد.
پاشان تەرمی " کاک عومەری مەکتەبە" لە شاری یۆتۆبۆری دۆزرایەوە.
چەند جارێکیش بە تەلەفۆن لەگەڵ " دکتۆر ئاراس" ی کوڕی قسەمان کرد.
لە سەردانێکی سلێمانیشدا چوومە کتێبخانەکەی و برادەرێکی لێبوو و پێم ووت:
ناوم شێرزادە و لە مالمۆوە هاتوومەتەوە بە خوشکەزاکەی کاک عومەر بڵێن " وابزانم لە ئۆریبرۆ" دەژیا کە ئێمە ڕاستمان کرد یان ئەو؟
کاک عومەر لە ڕووخسارە جوانەکانی شار و سینبووڵی ڕۆشنبیری سلێمانی بوو.
ئێمە کە لە خەمی زیندوو بوونیدا بووین ، کەچی هەبوون لەسەر ڕۆحی ئەو چەند مەفرەزەیەکی پارتیزانانەی پاسکیلیان لەناو شاری مالمۆ کرد بۆ خۆ دەرخستن.
درۆکە لەشێعریش دەچوو: 
عومەری مەکتەبەی شاری سلێمانی لەبەردەم کتێبخانەی شاری مالمۆ بینراوە کە دانیشتووە.

  شێرزاد عەزیز
مالمۆ

تێبینی: وێنەیەکەی  کۆمەڵەی کوردی مالمۆ کۆبوونەوەیەکی ئاساییە و پەیوەندی بەم کۆبوونەوەیە
وێنەکان لەم لینکەدایە نیە.
به‌روار:  04/12/2022
940   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   757
کۆی سه‌ردان:   29251826