قاوەو پیاسەیەکی ئێوارە

ئێوارەی 2022.11.27

" کاک سەباح یاسین " پێشمەرگەی ئەیلول و یەکەم مەفرەزەی سەرەتایی شۆڕشی نوێیە.
کۆتایی 1978 هاتۆتە سوید و 10 ساڵ لە وولایەتی کالیفۆرنیای ئەمریکا ژیاوە.
کەیەکترمان بینی ووتی" کتێبخانەی مالمۆم" پیشان بده و لەوێ پرسیاری بەشی کوردیمان کرد.
کە چووین کەوتینە ناو کۆڕی نووسەری فەرەنسی" ئێدوارد لۆیس " و قەدەغە بوو وێنە یان ڤیدیۆی کۆڕەکە بگیرێ . هۆڵەکە جێ نەمابوو لە هەر سێ قاتەکەوە خەڵک گوێیان لەکۆڕەکەی دەگرت.
دواتر چووینە سەنتراڵی مالمۆ هەندێ باسی کتێبەکەی" زمانی سۆمەری و کوردی" بۆ کردین و زۆر له خەمی مەرگی " فوئاد یاسینی" برایەتی و گوومانی هەیە کە " کوژراوە نەک مردبێ".
فوئاد یاسین پێشمەرگەی قارەمانی مەفرەزە یەکەمەکانی شۆڕشی نوێ و خاوەنی " ڕێکخراوی سۆلێدارێتی "یە کە  خزمەتێکی گەورەی بە ئاوەدانکردنەوەی گووندەکانی گەرمیان و کۆبانێ و ڕۆژئاوای کوردستان کردووە.
چەندین کۆرشی کۆمپیووتەری خۆبەخشانە لە شاری سلێمانی کردۆتەوە.
ساڵی پار پاش چەند ڕۆژێ تەرمەکەی لەناوچەی سیوەیل دۆزرایەوە.
کاک سەباح بە 70 ساڵ تەمەن و 45 ساڵ ژیانی تاراوگەوە وەکو گەنجێک و بە گەرمو گوڕی ساڵانی هەشتاکانەوە لەخەمی مەسەلە نەتەوەییەکانە و مەراقی گەورەی ئەوەیە کە کورد سوودی لەو هەموو ساڵانە نەبینی و خەبات و خوێنی ڕابڕدوو ئەم دەسەڵاتە سەقەتەی ئێستای لێ سەوز بووە.
شێرزاد عەزیز
به‌روار:  27/11/2022
387   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   537
کۆی سه‌ردان:   29248268