چیا و کۆستا دوو جوامێر و مێرخاسی یۆنان.


پاییزی 1997 لەگەڵ 7 خراجیانی خزممان گەیشتینە ئەسینا .
من پارەی سەفەرم کەم بوو"  بەهۆی ڕۆیشتنی  نەوتەکە  دوکان زۆر زەرەری کردبوو و پارەیەکی زۆرمان  ببوو  بەقەرز " . 
بەهیممەتی " سەرۆکی مامۆستا ئەنوەر شکوور کە جێگری سیڤانۆسی بەرپرسی کەمپی پەندەلی بوو" لای " کۆستا و لە شارۆچکەی پۆرتۆهێلی"  کارم دەست کەوت.
لەڕێگا کۆستا پێی ووتم " کوردێک کارم لادەکا ،تکایە  ڕێگای ئەوروپای پیشان مەدە" . 

لەوێ " چیا" م ناسی کەخەڵکی ئامەد بوو.
سێ مانگ لەگەڵ " کۆستا وچیا " لە ڤێلایەکی ناو باخێکی گەورەی زەیتوون لە نزیک پۆرتۆهێلی پێکەوە ژیاین و کاری زەیتوونمان کرد.
شەوانی شەممە " کەتەرینای دایکی و هاوڕێکانی دەهاتن" و دەبوو بە ئاهەنگ.
من و چیا بەدزیەوە ڕێکەوتبووین سەفەر بکەین.
چیا پارەی ساڵێکی لای کۆستابوو،  چوون  بۆ ئەسینا و  لەوێ لێی وەرگرت و چاوەڕێی منی دەکرد.

ڕۆژی 1997.12.26 کۆستا  بلیتی پاپۆڕی هەردوو سەری  ئەسینای بۆ بڕیم و چەند هەزار دراخمایەکیشی دامێ ، کە بگەڕێمەوە بۆلای.
نامەیەکم بۆ نووسی ولەژێر لێفەکەم شاردمەوە.
من و چیا لە ئەسینا یەکمان گرتەوە.

پاشان دابڕاین.

لە دێسەمبەری 2000 چیا ئاگاداری کردم بە فڕۆکە دێتە هۆڵندا و لەوێوە بۆ مالمۆ.
شەو"  خۆم و زەردەشت و پێشەوا و دیار و پاڤێڵ" چووین بۆ فڕۆکە خانەی مالمۆ ، چیامان نەدی.ۆ
کە گەڕاینەوە ماڵەوە تەلەفۆنێک هات و ووتی :
من پۆلیسی فڕۆکەخانەم و " پەترۆس ناوی پاسپۆرتەکەی چیا بوو " بۆ لای تۆ دێت؟
ووتم : بەڵێ هاوڕێمە.
ووتی: بە پاسپۆرتی  پەنابەری یۆنانی ناتوانێ بێت.
گەڕاندیانەوە بۆ هۆڵندا.
لەوێ " گۆران " یارمەتی دابوو هاتەوە کۆپنهاگن.
"من و پێشەوا"  چووین بە شەمەندەنەفەر هێنامان و پۆلیس لە نزیک مالمۆ گرتیان و گەڕاندیانەوە ئەوبەر.
شەو تەلەفۆنی بۆ کردم و ووتی : لە ئێستگەی شەمەندەنەفەری کۆپنهاگنم و چووم بۆ ئەوێ نەمدۆزیەوە.
شەو لە کافتریایەک تا بەیانی مامەوە.
بەڕۆژ یەکمان بینیەوە و من گەڕامەوە، ئەویش بۆ عەسرەکەی بە تەکسی هات.
ماوەیەک لای ئێمە بوو، دواتر لای " توانا".
لە مارکێتی" ئەلفروکت" کاری دەست کەووت .
پاشان ڕەفزی وەرگرت.
ڕۆژی 2001.5.23 من و توانا لەگەڵی چووین بۆ فڕۆکەخانەی کۆپنهاگن و گەڕایەوە ئەسینا.
لە ئەسیناوە تەلەفۆنێکی بۆ کردم و ئیتر دەنگی نەما.
چووم بۆ " ئەلفروکت " و هەواڵیان نەدەزانی.
لە ڕێگەی فەیسبووکی کۆمیتەی یۆنانی یەکێتی و پەیجی ڕەنج پشدەری نامەم بۆ نارد" بەهیمەت یان بە قیمەت" هەواڵێکی بپرسێ .. هیچمان دەست نەکەووت.
چەند جار لە فەیسبووکە کۆنەکانی خۆم دامنا بەڵکو کەسێ هەواڵی بزانێ !!
چیا وەک برایەکی دڵسۆزمانە کە زۆر  پیاو  بوو ، حەزدەکەین ئاگامان لێی بێ.  ئەوە 21 ساڵە سۆراخی دەکەین .

ووردەکاری لەگەڵ وێنەکان نووسراوە.

شێرزاد عەزیز
مالمۆ

سەیری وێنەکان بکە
به‌روار:  26/11/2022
567   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   50
کۆی سه‌ردان:   29231285