لە سوید 92 کەس کوژراوە لە ساڵێکدا
92 کەس لە نێوان ساڵی 2020-2021  کوژراون بەڵام تەنها یەک لەسەر چواری لێکۆڵینەوەکان لەو ڕووداوانە گەیشتووەتە ئەنجام و بکوژ دزراوەتەوە، هەر بۆیە کاتێک کاری پۆلیس وەک چاوەڕوانکراو ناڕواتە پێش کەسوکاری قوربانیان خۆیان بەدوای بکوژدا دەگەڕێن.
یەکێک لەو دایکانە تولون تاشە کە کوڕەکەی مانگی جانوەریی ئەمساڵ لە پارکێکی ئوتومبێلدا کوژراوە و کاتێک زانیوویەتی کە پۆلیس لێکۆڵینەوەکانیان وەستاندووە خۆی کەوتووەتە پەیوەندیی و گەڕان بەنێو تۆڕە تاوانکارەکان بۆ دۆزینەوەی تاوانبار. بەڵام پۆلیس هۆشداری دەدەن کە ئەو جۆرە گەڕانەی کەسوکار مەترسیدارە.
گوێ لە ڕاپۆرتەکە بگرە
به‌روار:  24/11/2022
444   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   328
کۆی سه‌ردان:   29232277