بیرتان ئەکەم

بیری پیاسەی دەمەو عەسری کرماشان و
بیری سنە
تاسەی بیبنینی بۆکانم، کە تەمەنێکە لێم ونە
تینوی ورمێ و مهابادم
بستێ خاکی پاکم نییە کە بڵێم نییە لە یادم
بیرتان ئەکەم بیرتان ئەکەم
کاتێک کە لە چاومە ئەگرین
لەناو دڵما ژیرتان ئەکەم
من مناڵیم لەلای ئێوە جێهێشتووە
لەو رۆژەوەی لێتان دوورم
مەگەر هەر دڵم بزانێ چەند برک و ژانم چەشتوە
بەڵام هێشتا بێئومێدنیم
من دڵنیام بەیانیەک لەگەڵ ئازادی دێمەوە
دڵم ئەڵێ تاهەمووتان نەبینمەوە سەری کاسم نانێمەوە

بیریان ئەکەم

هەمیشە لە خەیاڵمدان
هەمیشە لەبەر چاومدان
گوێم لە زڕەی زنجیری لاوەکانتانە
چاوم لە بڵێسەی گەشی ئومێدی چاوەکانتانە
کە جێم هێشتن
رۆحی خۆم کرد بە گۆرانی تا شەوانە راتان ژەنێ
سروودم راسپاردووە بە دووژمنان پێبکەنێ
تکاکارم ئومێدەکانی ناو دڵتان
لە چاوتانا رەنگ باتەوە
بۆ زەماوەندی ڕاپەڕین
نەعرەتەتان باوەکو رانیەی دەروازە
لە کێوەکان دەنگ باتەوە
من دڵنیام
بەیانیەک لەگەڵ ئازادی دێمەوە
تینی ئاگرەکەی زەردەشت
لە گیانمایە و ناکوژێمەوە

بیرتان ئەکەم بیرتان ئەکەم

هەمووتان ماچ باران ئەکەم
بیری گوندو شاران ئەکەم
تاسەی دووری یاران ئەکەم
ماوەیەکە کە سەیری ئاوێنە ئەکەم
تەڵخی ئەبینم وێنەکەم
بەڵام هەر دڵنیام چاوم هێندە تینی تیا ئەمێنێ
بۆ ئەوکاتەی کە دێمەوە
هیچ دیمەنێکی خاکەکەم
لە روانینم جێنەمێنێ
کە هاتمەوە
بۆ ساتێکیش رێگە نادەم
حەسەن زیرەکەکەم لێم زیز بێ
ئەبێت چاوێکم لای ئەو و
بۆ هەمیشە چاوێکیشم لەلای ماملێی ئازیز بێ
کە هاتمەوە
ئەبم بە مامۆستای کوردی
لە کرماشانە جوانەکەم
ئەوەی کە لە خەیاڵمایە
ئەمجارەیان وای چێئەکەم هێلانەکەم
گەر بێمەوە
رێگەنادەم بەهیچ کەسێک
ناوی گوند و شارەکانم بشێوێنێ
مێژووی راستیم دێنمەوە
رێگەنادەم مناڵی کورد
هەر بەتەنیا مێژووی بێگانە بخوێنێ
من ئەزانم
ئێستا لەوێ شاڕێکان یەکتر ناناسن
کۆڵانەکان لەیەک ناگەن
چونکە تابلوکان کوردی نین
شەقامەکان بەیەک ناگەن
کە هاتمەوە
زۆر بەوردی چی تابلۆی وڵاتەکەمە
ئەیان کەمەوە بە کوردی

بیرتان ئەکەم

ئاخر هێندە بیرتان ئەکەم
وەختە زمانم ڵاڵ ئەبێ
لەتاسەی بینینەوەتان
وەختە وەختە ژیانم تاڵ ئەبێ
بڕوابکەن
ئەوەی کە ناهێڵێ بمرم
تەنها هەناسەی ئازادی
ئەم پارچەی وڵاتەکەمە
ئەگەر چی ئازادی ئێرەش
هێشتا هەردیلی ستەمە.

رەنج سەنگاوی
به‌روار:  21/11/2022
71   جار خوێندراوه‌ته‌وه
  بابه‌تی زیاتر ...

سەردەمی پێشمەرگایەتی ناسیاوێکیم ھەبوو لە گوندی قەرەچەتانی بناری پیرەمەگرون ،کە ئەچوینە قەرەچەتان من ئەبووم بە میوانی ناسیاوەکەی خۆم ، ئەو تەمەنی سەرو حەفتا بوو .
درێژه‌ ...
مەلایەک لە خوتبەی جوممعە باسی شەیتان و گوناحەکانی گوێ ڕایەڵی قسەکانی شەیتان دەکات و لە کۆتاییدا ئەڵێ مەیەڵن شەیتان وەسوەسەتان پێ بکات و گەر کردیشی هەرگیز بەقسەی نەکەن.
پاش ت درێژه‌ ...
عەلادین سجادی دەڵێ لە سەر حەوزی مزگەوتی شێخ قادری گەیلانی لە بەغداد دەست نوێژم دەگرت.
مام و برزایەکی گووندی کورد هاتن. برازاکە مەسینەکەی لە حەوزەکە پڕ کرد و چووە ناو تەوالێت درێژه‌ ...


عەتتاری نەیشاپووری لە یەکێک لە چیرۆکەکانیدا دەڵێت :-
سەگێکی گەڕی بێ لانە و برسی و پیس و پۆخڵ لەناو بازاڕ خۆی بەیەکێک لە شێخەکاندا دەماڵی ، شێخیش گویی نەدەدایە و درێژه‌ ...


هەرچەند هەمیشە دەیڵێم هەر چاکەیەک دەکەی نەباسی بکە و نە با کەسیش بزانێت، بەڵام گێڕانەوەی ئەم ڕووداوە حەزدەکەم ببێتە وانەیەک بۆ زۆر کەس.

چیرۆکی ئەو کو درێژه‌ ...
دوو مناڵ شەڕیان دەبێ، یەکەمیان بە دووەم دەڵێ:
دایکت قەحبەیە.
دووەمیان ئەڵێ تۆ چوزانی؟
یەکەم دەڵێ:
دایکم دایکتی لە قەحبەخانە دیوە.😛
نوکتەیە درێژه‌ ...

شێخ بابە عەلی تەکیەیی جارێک لەگەڵ مەلا حسێنی پیسکەندی و مەلا عەزیزی مفتیدا ئەچن بۆ کەرکووک بۆ دیدەنی سەید ئەحمەدی خانەقا... ئاودەستەکانی خانەقا ئەو وەختە لە دەرەوەی حەوشەی درێژه‌ ...
لە کافتریایەکی سێ ئەستێرەدا، لە ئاپۆرەی هاندەرانی مۆندیالدا، لە تەنیشت چەندین سەیارەی گرانبەهادا، لە درەنگانی شەوی ساردی پایزی سلێمانیدا، ئەم منداڵە گوڵفرۆشانە لەسەر کاشییە ساردەکە درێژه‌ ...

ئێوارەی 2022.11.27

" کاک سەباح یاسین " پێشمەرگەی ئەیلول و یەکەم مەفرەزەی سەرەتایی شۆڕشی نوێیە.
کۆتایی 1978 هاتۆتە سوید و 10 ساڵ لە وولایەتی کالیفۆرنیا درێژه‌ ...
مەزڵوم کۆبانێ: تورکیا بەنیازی ھێرشکردنە

فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات (هه‌سه‌ده‌) ئاشكرایده‌كات، تورکیا هێزی لەسەر سنوری کۆبانێ جێگیرکردوەو بەنیازی هێرشکر درێژه‌ ...
ژماره‌ی بابه‌ت
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   1456
کۆی سه‌ردان:   26832521