مۆندیالی قەتەر بە میراتیان بێ
سەرکردەی ئەو وڵاتانەی بە پارە داعشی تیرۆریست و دوژمنی مرۆڤایەتییان دروست کرد، ئەوەش کە راهێنانی پێکردن و چەکی دانێ، هەموو ئەوانەش ژێر بە ژێر یارمەتی مرۆیی و لۆجستیی گەورەیان دا ئەم ئێوارەیە پێکەوە لە دۆحەی قەتەر ئاهەنگی مۆندیال بە میرات ئەخەن.
گەلی کوردیش کە بەگژ داعشدا چووەوە، و زۆرتر لە سیانزە هەزار کور و کچی خۆی لە بەرەنگاریی ئەو دوژمنە سەرسەختەی مرۆڤایەتییدا کردە قوربانی، ئەمە جگە لەو هەموو رۆڵانەی کە فڕێندران و ونکران، بەکەنیزەک کران و سەربڕدران؛ لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە لە دوو بەشی کوردستان هەشتاو نۆ بنکەیان بەچەکی ناتۆ و فرۆکەی F16 ی مام سام بۆردومان ئەکرێ، خەریکی کۆکردنەوەی لاشەی شەهیدەکانییەتی.
هەمووشی بە ڕەزامەندی تێکڕای دنیا لە پێشی پێشەوە ئەمەریکای قۆڵبڕ و تەواوی رۆژئاوای بەرژەوەندییخواز و ساختەچیی!
ئاوات نامیق ئاغا
بهروار: 20/11/2022
318 جار خوێندراوهتهوه
|