لینین بێنم یان خۆت دەچیت 😛

ساڵی 1992 پاش کۆتایی یەکێتی سۆڤیەت و کرانەوەی ڕووسیا بەڕووی جیهاندا.
گەشتیارانی مۆسکۆ زۆر سەردانی مۆمیاکەی لینین یان دەکرد.
پیاوێکی ئەوروپی دەچێت بیبینێت ، کە سەیر دەکا سەرەکە زۆر دوور و درێژه.
پۆلیسی پاسەوانەکە بانگ دەکات و 100 دۆلاری دەداتێ تا زوو بیکاتە ژوورەوە.
کە پۆلیسەکە دۆلارەکە دەبینێ بە پیاوە ئەوروپیەکە دەڵێ:
قوربان لینین بێنم بۆ لات یان خۆت دەچیت بۆ لای ؟
به‌روار:  19/11/2022
446   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   412
کۆی سه‌ردان:   28418225