ئەو ڕۆژەی بوومە بەڕێوبەری عەلی بۆسکانی

ساڵی 1992 بۆ تەتبیقی مامۆستایی چووینە" قوتابخانەی" عەلی بۆسکانی " لە گەڕەکی بەختیاری.
ڕۆژێکیان بۆ هەڵبژاردنی " یەکێتی مامۆستایان" ، مامۆستا ئەکرەمی حەمەلاوی بەڕێوبەر" کە دەچوو بۆ هەڵبژاردن ، بانگی کردم و ووتی:
مامۆستا شێرزاد لەسەر مێزەکەم دابنیشە و تۆ ئیمڕۆ بەڕێوبەریت.
هەڵبژاردنی ئێمه لەناو ژمارەیەک مامۆستای تەتبیق، شانازیەکی زۆر و متمانە بە خۆکردنێکی گەورە بوو بۆمان.
لە کۆتایی ماوەی تەتبیقەکەشدا ، فایلەکەی خستە بەردەستمان و ووتی:
خۆت نمرەی هەڵسەنگاندن بۆ خۆت بنووسە.
ووتمان:
مامۆستا گیان ئەوە ئەرکی جەنابتانە و لەگەڵ سوپاسی زۆردا خۆتان بینووسن.
ووتی:
ئەوە 94 م لە سەد بۆ دانایت بە دڵتە؟
زۆر زۆر سوپاسمان کرد.
گەرچی لەو کاتەدا هەردووکمان سەر بە دوو حیزبی جیای  نەیاریش بووین.
لە ڕۆژی 1992.4.10  سەیرانێکیان بۆ کردین بۆ سەرای سوپحانائاغا.
ئەو ڕۆژه هەندێکمان مەست بووین، مامۆستا ئەنوەر سەرسپی ڕەحمەتی دڵسۆزانە  ووریایی زۆربەمانی دەکرد وهەر بەدوامانەوه بوو.
لە سەیرانەکە مامۆستا ئەکرەم کە ناوی باوکی پرسین و کە وەڵاممان دایەوه ، فەرمووی:
حاجی عەزیز خراجیانی مامی منە. هەڵبەت باوکمان لەگەڵ کاک حەمەلاوی ڕەحمەتی دۆست بوون.
مامەڵەی مامۆستایان و بەتایبەت" مامۆستا ئەکرەمی حەمەلاو و مامۆستا ئەنوەر سەرسپی و مامۆستا ئەنوەری حەمەلاوی ڕەحمەتی و مامۆستا کوێستانی جێگر " مامەڵەی باوکو خێزان بوو لەگەڵمان.
بێ ئەندازە دڵسۆز و خەمخۆر بوون و بەڕاستی مامۆستای پەروەردە و ڕەوشت بوون .
بەویژدانەوە" مامۆستا ئەکرەمی حمەلاو " لەو مامۆستا جوانانەی ئێمەیە کە بەهەق مامۆستای جوان و بەڕێز و دڵسۆز و خۆشەوویستن و خزمەتی گەورەیان بە پەروەردە و خوێندن کردووە  و جێگەی شانازییمانن.
شێرزاد عەزیز
مالمۆ
وێنەکان لەم لینکەدایە
به‌روار:  30/10/2022
585   جار خوێندراوه‌ته‌وه
  بابه‌تی زیاتر ...


له ئابی 2012 " کاک عومەری مەکتەبە" کەسایەتی دیار و ناسراوی شاری سلێمانی لە ووڵاتی سوید وون بوو ، کەبە سەردان هاتبوو بۆ لای نەوەکانی لە شاری یۆتۆبۆری.
لەپڕ بڵ درێژه‌ ...
پێنج دینارەکەی مامۆستا کاووس

کۆتایی حەفتاکان لە ناوەندی ئازادی بووین.
ڕۆژێکیان مامۆستا کاووسی بەڕێووبەر بانگی کردمه ژوورەکەی خۆی و دەرگاکەی داخست و ووتی:
پ درێژه‌ ...


سڵاو بەرێزان ئاگاداری ڕەوەندی کوردستانی لەشاری مالمۆ و دەوروبەری دەکەین کە نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم لەسوید وەکو ساڵانی پێشو سەردانی شاری مالمۆ دەکات. بۆ کارئ درێژه‌ ...

تکایه هاوکاریمان بکەن بۆ دۆزینەوەی 🙏

پاییزی 1997 بەهیممەتی " سەرۆکی مامۆستا ئەنوەر شکوور کە جێگری سیڤانۆسی بەرپرسی کەمپی پەندەلی بوو" لای " کۆستا و لە شارۆچ درێژه‌ ...
هانس دوبەی ئەو ئەڵمانیەی لە چاوەروانی مەرگیدا ئاواتی هەڵەبجە بوو

ڕۆژێکیان" کاک تەها هەڵەدنی " بە تەلەفۆن ووتی :
هانس دۆستێکی گەورەی کوردە و دەمرێ ، بە ڵکو ب درێژه‌ ...

شەبنام ئاسۆ خەڵکی شاری بۆکانە و خۆی لە ووڵاتی سویسرا دەژی ، بەڵام ئێستا لە زانکۆی ستۆکهۆڵم لە ووڵاتی سوید دەخوێنێ و چەند ڕۆژێکە مۆبایلەکەی داخراوە و کەسو کاری هەواڵی درێژه‌ ...

ئێوارەی 2004.3.12  لەگەڵ " زەردەشتی برام  و ئاگرۆی کوڕم "لە دیمەشقەوە گەیشتینە قامیشلۆ.
ئەو ئێوارەیە بوو  لە یاریگای قامیشلۆ هاندەرانی عەرەب وێنەکانی درێژه‌ ...

ئیمشەو 2022.11.19 لە خزمەتی کریستەر و خۆشەویستاندا بووین:


درێژه‌ ...


ئامادەکردنی: دامون-مەریوان

لە ژیانی هەر گەل و نەتەوەیەک دا هەندێ کەسایەتی هەن تا هەست بە نەبوونیان نەکەن ،نایانناسن و وەک پێویست ڕیزیان ناگرن و نامۆن.بەڵ درێژه‌ ...
ئاهەنگی پرسەی : نەجدەت" لە شاری لوند
لەگەڵ نەجدەت و عەلی جزیری و چەند برادەرێکی تر بە شارەکانی سکۆنه دەگەڕاین بۆ پیتاک کۆکردنەوە، بۆ چالاکیەکانی کۆمەڵەی کوردی لە شاری مالمۆ. درێژه‌ ...
ژماره‌ی بابه‌ت
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   1436
کۆی سه‌ردان:   26832543