خوێندنەوەسەك بۆ رووداوەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان وئێران
خوێندنەوەیەك بۆ رووداوەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان وئێران
پەیامێك بۆ میللەتی خۆمان لەرۆژهەڵاتی كوردستان
د. كامەران مەنتك
چی لە ئێران دەگوزەرێت؟ ئەوەی روودەدات ئایا شۆڕشێكەو سەرەتای رووخانی رژێمی ئێرانە، یاخود تەنیا فشارێكەو دەیانەوێت لەرێگەی شەقامەوە مل بەرژێمی ئێران كەچ بكەن وناچاری بكەن دەست بەرداری هەندێك شت بێت، چۆن ئەو تووڕەیی وراپەڕینە جەماوەرییە وەبەردەهێنرێت بۆ پێشخستنی كۆمەڵگەی ئێرانی بەگشتی وكۆمەڵگەی كوردی لە رۆژهەلات بە تایبەتی؟ ئایا ئەو رووداوانە دەبێتە هۆی رووخانی رژێمی ئێران؟
گومانی تیا نیە لە ئێران رۆژانە هەواڵی لە سێدارەدانی چەندین شۆڕشگێری كوردمان گوێ لێدەبێت، بە كورو كچەوە، ئێران لەبەرچاوی جیهان هاولاتیانی خۆی لە شەقام وشوێنە گشتییەكاندا بە پەتی قەنارە هەڵدەواسێت وكەسیش نقەی لێوە نایەت؟ بۆچی لەئێستادا مەسەلەی شەهیدبوونی ئافرەتێك لەزیندانەكانی ئێراندا ئەو تەقینەوە جەماوەرییەی لێدەكەوێتەوە؟
زۆر بابەت لەسەر ئەو رووداوانە نووسراوەو دەنوسرێت، بەڵام زۆرینەی هەرە زۆری ئەو نووسینانە تووڕەیی وكەف وكوڵ وهەستێكی نەتەوەیی ونیشتمانیەو نەكەوتۆتە چوارچێوەی بیركردنەوەیەكی قووڵی ستراتیژیەوە، هەندێك راستی هەیە دەربارەی دۆخی ناوەخۆی ئێران كەس ناتوانێت نكوڵی لێبكات، بەرتەسكبوونەوەی ئازادیەكان، هەژارییەكی تاقەتپڕوكێن. كە خەریكە لە توانای بەرگەگرتنی تاكی ئێرانی وتاكی كوردی دەردەچێت، نا دادپەروەری كۆمەڵایەتی، سیستەمێكی توتالیتالیری ئاینی، ... هتد ئەمانە دۆخێكن بە ئاسانی هەستیان پێدەكرێت ودەبینرێن، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ئەو تەقینەوە جەماوەرییەی لەو وڵاتە هاتۆتە ئارا، بە ئاشكرا هەستیپێدەكرێت، كە زیاتر رەهەندێكی نێودەوڵەتی هەیە و پەیوەندی بە رۆلی ئێران لە داڕشتنەوەی سیستەمی جیهانی ومەسەلەی ئەتۆمی ئێرانەوە هەیە!.
بەر لەهەموو شتێك دەبێت بزانین ئێران هاوپەیمانێكی بەهێزی چین وروسیایەو ركابەرێكی سەرسەختی رۆژئاوایە، پێگەی جیۆستراتیژی ئێران هاوشێوەی پێگەی جیۆستراتیژی توركیا بایەخی بۆ هەردوو بەرەی ركابەری جیهانی هەیە، بۆیە ئەو رووداوە زیاتر زەق كراوەتەوە ودەیانەوێت لەرێگەی شەقامەوە فشار بخەنە سەر رژێمی ئێران، وەك (جۆن پیركنز) لە كتێبەكەیدا (بكوژی ئابووری) باس دەكات، وڵاتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بۆ ئەوەی دەسەڵاتە سیاسیەكان ملكەچ بكات وبیانخاتە ژێر هەژموونی خۆیەوە، سێ رێگەی دەگرتە بەر، سەرەتا هەوڵدەدات لەرێگەی بەرتیل ودروستكردنی بەرژەوەندی تایبەتی سەركردەكان وبەستنەوەیان بەخۆی، واتە لەرێگەی بڵاوكردنەوەی گەندەڵییەوە ملكەچیان بكات، ئەگەر ئەوەی بۆ نەچێتە سەر، رووناكی دەخاتە سەر كەموكوڕییەكانی دەسەڵاتی سیاسی وشەقامی لێدەوروژێنێت، دوا رێگەچارەشی، بەكارهێنانی هێزی سەربازییە وەك ئەوەی لەگەڵ رژێمەكەی (سەدام حوسێن) لە ئێراقدا كردی!.
كەواتە دەتوانین لەژێر رۆشنایی خاڵی دووەمی ئەو هەوڵانەدا خوێندنەوە بۆ رووداوەكانی ئێران بكەین، رۆژئاوا بەگشتی وئەمریكا بە تایبەتی دەیانەوێت فشاری زیاتر بخەنە سەر رژێمی ئێران، بەڵام ئایا ئەو فشارانە سەر دەگرێت؟ دەبێت میللەتی ئێمە لە رۆژهەڵاتی كوردستان باش لەوە تێبگات جیهان وناوچەكە بە هاوكێشەكی جیهانی ئێجگار ئاڵۆزو هەستیاردا تێدەپەڕێت، پێگەی جیۆپۆلەتیكی ئێران بایەخێكی ئێجگار گرنگی لەو هاوكێشەیەدا هەیە، بۆیە دەتوانرێت كێشەی بۆ دروست بكرێت، بەڵام لە قۆناغی ئێستادا كێشەكان ناتوانن لە قەباریەكی دیاریكراوو سنووردارەوە زیاتر گەشە بكەن، لە دروستكردن وگەورەبوونی هەركێشەیەكیشدا قوربانی یەكەم، خاڵە لاوازەكانن، دیارە كوردیش یەكێكە لە خاڵە لاوازەكان دەبێت هوشیارانە مامەڵە بكات، بەرژەوەندیەكانی خۆی، بەپلەی یەكەمیش بەرژەوەندی مانەوە و پاراستنی خاكی كوردستان بخاتە پێشینەی هەموو شتێكەوە.
ئەو ململانێیەی لە ناوچەكە دەگوزەرێت لە تواناو ئامادەباشییەكانی كورد لەو قۆناغە دا زۆر گەورەترە، وەك چۆن كاتێك رۆژئاوا سزای ئابووری خستە سەر رووسیا، وەزیری دەرەوەی چین گوتی ئێمە رێگە نادەین ئابووری رووسیا داڕمێت، بە هەمان شێوە رووسیاو چین رێگە نادەن ئابووری ئێران داڕمێت، لەبەرئەوەی بەرژەوەندی ستراتیژی زۆر گەورەیان لە ئێراندا هەیە، ئێران لە هەردوو پڕۆژەی ئۆراسیای روسی وچینیدا پێگەیەكی گرنگ داگیر دەكات، بە بێ ئێران پڕۆژەی رێگەی ئاوریشمی چینی بایەخێكی گرنگی لە دەست دەدات، هاوكات بە بێ هاوپەیمانیەتی ئێرانی، رووسەكانیش ناتوانن پڕۆژەی ئۆراسیای خۆیان، كە لەخاڵیكدا ولە سنوورەكانی خوارەوەیدا بەندە لەسەر هاوپەیمانی كریستیانی كاسۆلیكی وئیسلامی شیعەگەرایی ئێرانی، بەرەو سەركەوتن بەرن، هاوكات ئێران گۆشەیەكی گرنگە لە هاوپەیمانی رانەگەیەنراوی سێلایەنەی روسی – توركی – ئێرانی، كە بەشێوەیەكی ناڕاستەوخۆ رووبەڕووی هەژموونی رۆژئاواو ئەمریكا بۆ تەوە. بۆیە هەرگیز ناتوانێت دەست بەرداری ئێران بێت، ئەمە جگە لەوەی لەرووی جیۆستراتیژییەوە ئێران بایەخێكی گرنگی بۆ ئەو پڕۆژەیەی روسیاو چین هەیەو بە بەهای سەدان ملیار دۆلار گرێبەستی ئابوری لەنێوان ئەو لایەنانەدا هەیەو ئەو دەروازەیەشە، كە روسیا بە ئاوەگەرمەكان وناوچە ستراتیژیەكانی كەنداو دەبەستێتەوە، بۆیە دۆخی سیاسی وجیۆستراتیژی ئێران لە ئێستادا لە قۆناغێدا نیە لەرێگەی ناڕەزایەتی جەماوەرییەوە بڕوخێت وهاوكێشە جیهانییەكان، بەتایبەتیش ئەوانەی نوێنەرایەتی ئاسیا ورۆژهەڵات دەكەن وەك ئاماژەی پێكرا بە ئاسانی دەست بەرداری رژێمی ئێران نا بن، خەڵكی ئێمە لە رۆژهەڵاتی وڵات دەبێت درك بە قووڵایی ئەو گۆڕانكارییە مەترسیدارانە بكات ورێگە نەدات چیتر بكرێتە سەرە رم ودواتریش لە چركە ساتە هەستیارەكاندا بە تەنیا لە گۆڕەپانەكە جێبهێڵرێت، دەبێت ریالیستانە بیر بكاتەو نەكەوێتە ژێر كاریگەری هەست وسۆزو كەف وكوڵی ناسیونالیستی فریودەر وئەو بارە ئابووریە گرانەی كەوتۆتە سەرشانی توانای بیركردنەوەی ستراتیژی لێنەسەنێتەوە، كە ئێستا لە هەموو لایەكەوە جەخت لەسەر ئەو رەهەندانە دەكرێتەوە دەیانەوێت لەو خاڵەدا یاری بە ئیرادەی تاكی كوردی لە رۆژهەڵاتی وڵات بكەن، دەبێت ئەو راستییەیان لەبەرچاو بێت تا ئێستا سەلامەتترین پارچەی كوردستان، كە توانیویەتی دیمۆگرافیاو خاك وكەلتوورو زمان وهونەرو ئەدەبی رەسەنی كوردی بپارێزێت ئەو بەشەی كوردستانە، ناكرێت بە ئاسانی دەست بەرداری بێت وپاساو بداتە دەست رژێمی ئێران، بۆئەوەی شان بە شانی توركیا دەست بكات بە راگوێزانی ناوچەكانی سنوورو دروستكردنی پشتێنەی ئارام وگۆڕینی دیمۆگرافیای ئەو ناوچانە بكات، دەبێت بەشێوەیەكی ئاوەزمەندانە مامەڵە لەگەڵ ئەو تووڕەییە جەماوەرییە بكرێت، وا باشترە ئەو توڕەییە لە چوارچێوەی پڕۆسەیەكی كۆمەڵایەتی، سیاسی ئاشتیخوازانە بمێنیتەوە وبرەو بەخەباتی مەدەنیان بدرێت، بۆئەوەی بتوانرێت لەو مللانێیەدا گەورەترین دەستكەوتی سیاسی بەدەست بهێنرێت، پەنابردنە بەر هێزی سەربازی بەكارهێنانی توندو تیژی لەو خۆپیشاندانە، هەرگیز خزمەتی بەرژەوەندییەكانی كورد ناكات، چونكە نەهێزێكی رێكخراوی هەیە بتوانێت لەو گەمە ترسناكەدا بەرگری لێبكات، نەچەكێكی واشی لەبەردەست دایە، بتوانێت بوونی خۆی بپارێزێت!
به‌روار:  27/09/2022
98   جار خوێندراوه‌ته‌وه
  بابه‌تی زیاتر ...

سەردەمی پێشمەرگایەتی ناسیاوێکیم ھەبوو لە گوندی قەرەچەتانی بناری پیرەمەگرون ،کە ئەچوینە قەرەچەتان من ئەبووم بە میوانی ناسیاوەکەی خۆم ، ئەو تەمەنی سەرو حەفتا بوو .
درێژه‌ ...
مەلایەک لە خوتبەی جوممعە باسی شەیتان و گوناحەکانی گوێ ڕایەڵی قسەکانی شەیتان دەکات و لە کۆتاییدا ئەڵێ مەیەڵن شەیتان وەسوەسەتان پێ بکات و گەر کردیشی هەرگیز بەقسەی نەکەن.
پاش ت درێژه‌ ...
عەلادین سجادی دەڵێ لە سەر حەوزی مزگەوتی شێخ قادری گەیلانی لە بەغداد دەست نوێژم دەگرت.
مام و برزایەکی گووندی کورد هاتن. برازاکە مەسینەکەی لە حەوزەکە پڕ کرد و چووە ناو تەوالێت درێژه‌ ...


عەتتاری نەیشاپووری لە یەکێک لە چیرۆکەکانیدا دەڵێت :-
سەگێکی گەڕی بێ لانە و برسی و پیس و پۆخڵ لەناو بازاڕ خۆی بەیەکێک لە شێخەکاندا دەماڵی ، شێخیش گویی نەدەدایە و درێژه‌ ...


هەرچەند هەمیشە دەیڵێم هەر چاکەیەک دەکەی نەباسی بکە و نە با کەسیش بزانێت، بەڵام گێڕانەوەی ئەم ڕووداوە حەزدەکەم ببێتە وانەیەک بۆ زۆر کەس.

چیرۆکی ئەو کو درێژه‌ ...
دوو مناڵ شەڕیان دەبێ، یەکەمیان بە دووەم دەڵێ:
دایکت قەحبەیە.
دووەمیان ئەڵێ تۆ چوزانی؟
یەکەم دەڵێ:
دایکم دایکتی لە قەحبەخانە دیوە.😛
نوکتەیە درێژه‌ ...

شێخ بابە عەلی تەکیەیی جارێک لەگەڵ مەلا حسێنی پیسکەندی و مەلا عەزیزی مفتیدا ئەچن بۆ کەرکووک بۆ دیدەنی سەید ئەحمەدی خانەقا... ئاودەستەکانی خانەقا ئەو وەختە لە دەرەوەی حەوشەی درێژه‌ ...
لە کافتریایەکی سێ ئەستێرەدا، لە ئاپۆرەی هاندەرانی مۆندیالدا، لە تەنیشت چەندین سەیارەی گرانبەهادا، لە درەنگانی شەوی ساردی پایزی سلێمانیدا، ئەم منداڵە گوڵفرۆشانە لەسەر کاشییە ساردەکە درێژه‌ ...

ئێوارەی 2022.11.27

" کاک سەباح یاسین " پێشمەرگەی ئەیلول و یەکەم مەفرەزەی سەرەتایی شۆڕشی نوێیە.
کۆتایی 1978 هاتۆتە سوید و 10 ساڵ لە وولایەتی کالیفۆرنیا درێژه‌ ...
مەزڵوم کۆبانێ: تورکیا بەنیازی ھێرشکردنە

فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌كانى سوریاى دیموكرات (هه‌سه‌ده‌) ئاشكرایده‌كات، تورکیا هێزی لەسەر سنوری کۆبانێ جێگیرکردوەو بەنیازی هێرشکر درێژه‌ ...
ژماره‌ی بابه‌ت
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   1446
کۆی سه‌ردان:   26832790