سەڵاحەدین دەمیرتاش بۆ ژینا ئەمینی قژی تاشی
سەڵاحەدین دەمیرتاش لەرێگەی باشاك دەمیرتاشی هاوسەرییەوە پەیامێکی لەبارەی کوژرانی ژینا ئەمینی بڵاوکردەوە و وەک پاڵپشتییەك قژی تاشی.
سەڵاحەدین دەمیرتاش دەڵێت: بەرخۆدان بەرامبەر ستەم و داپڵۆسین بە تەنها بەرپرسیارییەتی ژنان نییە.
راشیگەیاند: وەک پشتیوانییەک بۆ بەرخۆدانی ئازادی و یەکسانی کە ژنان ڕابەرایەتی دەکەن و بۆ نیشاندانی هاوسەنگەریمان لەگەڵ بەرخودانی ئازادی خەڵکی ئێراندا، لەگەڵ هاوڕێی زیندانم سەلجووق مزراقلی ئەمڕۆ پێکەوە قژمان تاشی.
باسی لەوەشکردوە، هەموو سیستەمەکانی ستەم و چەوساندنەوە بەرامبەر بەرخودانی گەل، زو یان درەنگ دەڕوخێن.
وتیشی: بۆ مەهسا ئەمینی لە خوای گەورە داوای ڕەحمەت و بۆ خێزانەکەی و گەلەکەمان ئارامگری دەخوازم و سەرەخۆشیان لێدەکەم. لەگەڵ سڵاومدا، هەستی هاودەنگی خۆمانتان پێ دەگەیەنم
کەی ئێن ئێن
بهروار: 25/09/2022
599 جار خوێندراوهتهوه
|