پاییز واتە خەمێکی تر 🍁
پاییز واتە خەمێکی تر
واتە ساڵێکی نادیاری تر

من لە هەمان پاییزەوە کە ڕۆشتی
بە تەواوی بووم بە کەسێکی تر

لە گەڵ یەکەم گەڵادا کە دەوەرێت
دڵتەنگیەکانی من دەست پێدەکاتەوە

گیانم بە جۆرێک دەلەرزێ کە شەوێک
لەگەڵ شەپۆلی سەرمادا ڕوو بە ڕوو دەبێتەوە

منی بریندارت جێهێشت ، سەیرکە چیت بە من کرد
کۆتایم پێ بهێنە هەر ئێستا ئەگەر بڕیارە نەگەڕێیتەوە

لە گەڵ یەکەم گەڵادا کە دەوەرێ
هەر دەڵێی لە جەمسەرەکانە ئەم ماڵە

لە دوای ئەو پایزەوە تەمەنێکە
هەموو ڕۆژێکی ئەم ماڵە زستانە

ناتوانم بە ئاسانی تێت بگەیەنم
هەست کردن بەم ئازارە واتە چی

ڕۆژێک تەنها بی پێت دەڵێم
تەنهایی پیاوێک واتە چی ...

روزبه بمانی
وەرگێڕانی حەکیم سۆفی
به‌روار:  21/09/2022
297   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   299
کۆی سه‌ردان:   29253960