قازی جۆ ناخوات
دەگێڕنەوە:
پیاوێك كوپەڵەیەك لیرە دەدزێت ، هەر هەمان ڕۆژ پیاوێكی هەژار وداماو نیو فەردە جۆ دەدزێت .
پاش چەند كاتژمێرێك دەستگیردەكرێن و دوای چەند ڕۆژێك دەبرێنە بەردەم قازی وڵات .
قازیش بڕیاردەدات ئەوەی كوپەڵە لیرەكەی دزیوە یەكسەر ئازادبكرێت ، ئەو هەژارە داماوەشی نیو فەردە جۆكەی دزیوە بۆماوەی سێ ساڵ بەندبكرێت .
كابرای هەژار سەری دەسوڕمێت لەو بڕیارە ،لە پاسەوانی گرتووخانەكە دەپرسێت :
ئەوە چ بڕیارێكە ئەوەی كوپەڵە لیرەبدزێت ئازادبكرێت وئەوەشی نیو فەردە جۆ بدزێت زیندانی بكرێت؟
پاسەوانیش وەڵامی دەداتەوە وپێی دەڵێ: لەبەرئەوەی جەنابی قازی جۆ ناخوات .
محەمەد نوری
به‌روار:  21/09/2022
560   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   773
کۆی سه‌ردان:   29238481