باباجان کاتی ئەوە ھاتوە چارەسەری دۆزی کوردو کێشەی عەلەویەکان بکرێ
لە سەردانێکیدا بۆ شاری دەرسیم عەلی باباجان" وتی کاتی ئەوە ھاتوە ئەو کێشانە چارەسەر بکەین بەڵام ئازایەتی و راستگۆیی دەوێت.
سەردانەکەی بۆ ناوچەکە بە مەبەستی پڕوپاگندەی ھەڵبژاردن و دەنگ و شت کۆکردنەوە بۆ پارتەکەی پارتی ئایندە،کە تورک ناوی شارەکەی گۆریوە بۆ تونجەلی بەڵام عەلی باباجان" بێترس ناوە رەسەنەکەی ھێنا وتی ( دەرسیم)، وتی کاتی ئەوە ھاتوە ئەنقەرە نەترس بێت" بۆ چارسەری ئەو گانگرینەی دەستەکانمانی گرتۆتەوە، بە ڕاست کردنەوەی بیرەوەریە تاڵ و بە ئازارەکانمان دادوەرانە لە ئایندە روانین بە ھیواو ئومێدەوە.
لە درێژەی وتەکانی،باباجان" وتی پاشەکشەی دیموکراتی بوەتە ھۆی ئێش و ئازارێکی یەکجار گەورەلە تورکیا،ھەتاکو ئێستاش لەگەڵدابێ،چونکە دەرسیم" روبەڕوی سیاسەتی جیاکاری و زۆرداری بوەوە بەدرێژایی مێژوو، ھەروەھا وتی ھەرکەسێک لە کێشەکان بترسێ بێگومان ناتوانێ چارەسەریان بکا ھەرگیز.
ھەروەھا وتی ئەگەر حکومەت نیازی ھەنگاونانی ھەیە پێویستە ھاووڵاتیە عەلویەکان ببەخشێ " ئەبێ سنورێک بۆ ئەو کردەوانە دابنێ کە دەبنە ھۆکاری ھەست کردن بە جیاوازی و جیاکاری.
نابێ شێوازی ژیان بەسەر ھیچ کەسێکدا بسەپێنرێ چۆن مومارەسەی شوناسی خۆی بکات،ئەو خاکە دەکەین بە خاکی ئازادان،ھەمومان بەئازادی بیرو باوەری ئاینی و شێوازی ژیانی خۆمان بژین چۆن ئەمانەوێت و چۆن ھەلیئەبژێرین.
ئەرکی دەوڵەت نیە شێوازی ژیان و بیرو باوەر بۆ خەلک بتاشێ و بەسەریاندا بسەپێنێ.
باباجان" بێزاری خۆی دەربڕی لە سیاسەتی حکومەت لەسەر کۆت و بەندەکانی دامەزراندنی عەلەویەکان لە دام و دەزگا گشتیەکانی ووڵات،پێداگری کرد لەسەر ئەوەی کە پارتەکەی، پارتی ئایندە دژی ئەو سیاسەتەو رێکارانەیە کە بەرامبەر ھەر ھاووڵاتیێک پەیرەو بکرێت بۆ ئەوەی کاری پێ نەدرێ و دانەمزرێت وەکو کارگوزارو فەرمانبەر لە دام و دەزگاکانی حکومەت.
ئاماژەی بەوە کرد، ئامانجمان یەکجار رونە،ئەویش تورکیایەو ھەمو ھاوولاتیان بە یەکسانی رێز لێگیراوبن، بێ لەبەرچاو گرتنی شوناس و ئاین و بیروباوەرو تایفەو تێڕوانیان بۆ سیاسەت و فەلسەفەی ژیان.
*********
سەرچاوە زەمانی تورکی
وەرگێڕانی میر ئالان دەرگەڵەیی
بهروار: 19/09/2022
214 جار خوێندراوهتهوه
|