سه‌رۆك كۆماری ئێران په‌یوه‌ندی به‌باوكی ژینا ئه‌مینه‌وه ده‌كات
ئیبراهیم ره‌ئیسی، سه‌رۆك كۆماری ئێران په‌یوه‌ندی به‌باوكی كۆچكردو ژینا ئه‌مینییه‌وه ده‌كات‌و هاوخه‌می خۆی ده‌ربڕێت‌و ده‌ڵێت، "ده‌بێت لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان ره‌هه‌نده‌كانی ئه‌م روداوه رونبكه‌نه‌وه".
ئاوێنه: به‌گوێره‌ی هه‌واڵی میدیا ئێرانییه‌كان، ئیبراهیم ره‌ئیسی په‌یوه‌ندی به‌باوكی ژینا ئه‌مین كردوه‌و پێی راگه‌یاندووه، "كچه‌كه‌ت كچی منه، ئەوەی رویداوە هەستێکی ناخۆشە وەک ئەوەیە کەسێکی ئازیزم وای بەسەرهاتبێت".
ره‌ئیسی راشیگه‌یاندووه، "ئه‌و كاته‌ی كه روداوه‌كه رویداوه، به‌گه‌شتێك له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات بوم، بۆیه هاوكاره‌كانم راسپارد به‌دواداچون بۆ ئه‌م كه‌یسه بكه‌ن."
سه‌رۆك كۆماری ئێران ئه‌وه‌شی وتووه، "ده‌بێت لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كان ره‌هه‌نده‌كانی ئه‌م روداوه رونبكه‌نه‌وه".
هه‌روه‌ها ئیبراهیم ره‌ئیسی هه‌ریه‌ك له‌ئه‌حمه‌د وه‌حیدی وه‌زیری ناوخۆی ئێران‌و مه‌جید میرئه‌حمه‌دی یاریده‌ده‌ری ئاسایش له‌وه‌زاره‌تی ناوخۆی راسپاردووه، بۆ ئه‌وه‌ی به‌دواداچون بۆ ئه‌و پرسه بكه‌ن.
ژینا ئەمینیی تەمەن 22 ساڵ خه‌ڵكی شاری سه‌قزی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان بو، لەچەند ڕۆژی ڕابردودا لەگەڵ خێزانەکەیدا بەسەردانێک چونە تاران، دواتر لەلایەن پۆلیسی ڕەوشتی تارانەوە بەبیانوی پابەندنەبون بەباڵاپۆشییەوە دەستگیرکرا، پاشان ژینا كه‌وتۆته دۆخی بێهۆشییەوەو دوای دوو ڕۆژ، لەنەخۆشخانەیەکی تاران گیانیلەدەستدا.
هەواڵی مردنی ژینا ئەمینی، تەواوی سۆشیال میدیای تەنی و کاردانەوەی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی فراوانی لێکەوته‌وە.
ئاوێنە
به‌روار: 18/09/2022
232 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|