پۆتین دەڵێ شەڕی ئۆکرانیا دەوەستێنم
سەرۆک وەزیرانى هیندستان داوا لە روسیا دەکات رێگەچارەى دیپلۆماسى بگرێتەبەر و کۆتایى بەشەڕى ئۆکرانیا بهێنێت، لەبەرامبەردا پۆتن بەڵێن دەدات شەڕ بوەستێنێت.
ئەمڕۆ هەینى، لە پەراوێزی کۆبوونەوەی لوتکەی رێکخراوی هاوکاریی شەنگەهای کە لە سەمەرقەندی ئۆزبەکستان بەڕێوەچوو، نارێندرا مودیی سەرۆک وەزیرانى هیندستان بە پوتینی ڕاگەیاند: "دەزانم سەردەمی ئەمڕۆ سەردەمی شەڕ نییە، هەروەها لەم بارەیەوە بە تەلەفۆن قسەم لەگەڵ ئێوە کردووە".
وتیشی" دیموکراسی و دیپلۆماسی و دیالۆگ جیهانی بەیەکەوە هێشتەوە، بۆیە داواتان لێدەکەم رێگەچارەى دیپلۆماسى بگرنەبەر و شەڕ بوەستێنن"..
بەپێى خوێندنەوەى کۆشکى کرملن بۆ دیدارەکە، پۆتن بە مودیى راگەیاندووە، لە نیگەرانییەكانی نیودەلهی لەبارەی ململانێكانی ئۆكرانیا تێگەیشتووە و دەیەوێت "بە زووترین كات" كۆتایی بەشەڕ لەگەڵ ئۆکرانیا بهێنێت.
پوتین ئاماژەی بەوەشکردووە، پێشتر کیێڤ دانوستانەکانی رەتکردووەتەوە.
پۆتن جەختیشى کردووەتەوە، هەڵوێستی هیندستان سەبارەت بە ململانێی ئۆکرانیا بەباشى دەزانێت لە نیگەرانییەکانیان تێدەگات.
سەرۆکى روسیا رونیشى کردوەتەوە، مۆسکۆ هەموو شتێک دەکات بۆ ئەوەی بەزووترین کات ئەم شەڕە بوەستێنرێت، بەڵام وەک پۆتن ئاماژەى پێداوە، لایەنى بەرامبەر کە ئۆکرانیایە پڕۆسەى دانوستانى رەتکردووەتەەوە و دەیەوێت بە رێگاى سەربازى بە ئامانجەکانى بگات.
نیودەلهی و مۆسکۆ پەیوەندییەکی دێرینیان هەیە کە دەگەڕێتەوە بۆ جەنگی سارد، روسیا تائێستاش گەورەترین دابینکەری چەکە بۆ هیندستان.
کەی ئێن ئێن
بهروار: 17/09/2022
177 جار خوێندراوهتهوه
|