ژینا ئەمینی لەسەر جلو بەرگەکەی لە تاران گیانی سپارد

ژینا ئەمینی (مەهسا ئەمینی) تەمەن ٢٢ ساڵ و خەڵکی سەقز کە ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە ٢٢ی خەرمانانی ٢٧٢٢ (١٣ی سێپتەمبەری ٢٠٢٢) لەلایەن هێزەکانی گەشتی ئیرشادی تاران درایە بەر لێدان و چووبووە کۆما نیوەڕۆی هەینی ٢٥ی خەرمانان لە نەخۆشخانەی کەسرای شاری تاران بە هۆی قورسی برینەکانییەوە گیانی لە دەست دا.

بنەماڵەی ئەمینی لەلێدوانێکدا بۆ هەنگاو هەواڵی گیان لەدەستدانی کچەکەیان بۆ هەنگاو پشتڕاست کردەوە.

هەنگاو ڕۆژی ڕابردوو ڕایگەیاندبوو کە ژینا ئەمینی لە نزیک شاڕێی حەقانی تاران لەلایەن گەشتی ئێرشاد دراوەتە بەر لێدان و دوای دەستبەسەرکران گوازراوەتەوە بۆ دەستبەسەرگەی وزەرای ئەو شارە.

یەکێک لە نزیکەکانی بنەماڵەی ئەمینی لەمبارەوە بە هەنگاوی ڕاگەیاند، ژینا ئەمینی لە کاتی دەستبەسەرکران بە باتۆم دراوەتە بەر لێدان و سەری بە سەختی بریندار بووە دوای گواستنەوە بۆ دەستبەسەرگە باری تەندروستی تێک دەچێت و بە ئەمبوڵانس دەیگوازنەوە بۆ نەخۆشخانەی کەسرا و تا ئێستا ئاستی وشیاری ٣ ڕاگەیەندراوە و لە ژێر چاوەدێری پزیشکیدایە.

ئەم سەرچاوە لە درێژەدا ڕایگەیاند، پزیشکەکان بە بنەماڵەی ئەمینییان ڕاگەیاندووە ژینا تووشی جەڵتەی مێشک بووە هیوایەک بۆ باشبوونەوەی نییە.

هەنگاو زانیویەتی بنەماڵەی ئەمینی چوونەتە ئەو ژوورەی ژینای تێدا ڕاگیراوە و بەڵام ئیزنیان نەدا فیلم هەڵبگرن، بنەماڵەکەی ڕایانگەیاندووە جەستەی ژینا ڕەش و شین بووە و ئاسەواری لێدان بەسەر دەموچاو، لاق و جەستەیەوە دیار بووە.

ئەندامێکی بنەماڵەی ئەمینی ڕۆژی ڕابردوو بە هەنگاوی وتبوو کە، ناوەندە ئەمنییەکان هەڕەشەیان لە بنەماڵەی ئەمینی کردووە کە نابێت بە هیچ شێوە لەو بارەوە لەگەڵ میدیای دەرەکی قسە بکەن.

ژینا ئەمینی منداڵی یەکەمی خێزانێکی شەش کەسییە کە ئەمساڵ بۆ زانکۆ وەرگیرابوو و بڕیاربوو کە لە زانۆکی ئورمیە درێژە بەخوێندن بدات.
هەنگاو
به‌روار:  17/09/2022
116   جار خوێندراوه‌ته‌وه
  بابه‌تی زیاتر ...

فەلسەفەی قەدەغەکردنی خولی لەبەرکردنی (قورئان و فەرموودە) چییە؟ ئێ زۆر سروشتییە لە دیموکراسیدا ڕەنگە جیاوازەکان مومارەسەی فکرەکانی خۆیان بکەن، ئەرکی حیزبی و دینی خۆیانە ئیسلا درێژه‌ ...
دکتۆر مەحمود عوسمان دەڵێ:
ساڵی (2004) ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی حوكم بوم، ڕۆژێكیان ده‌چووم بۆ ده‌وام له‌ناوچه‌ی سه‌وز، ئه‌وكاته‌ ئه‌مریكیه‌كان ناوچه‌ی سه‌وزیان ده‌پاراست‌و سه‌رپه‌ درێژه‌ ...
خوێندنەوەیەك بۆ رووداوەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان وئێران
پەیامێك بۆ میللەتی خۆمان لەرۆژهەڵاتی كوردستان
د. كامەران مەنتك
چی لە ئێران دەگوزەرێت؟ ئەوەی روودەدات ئایا شۆ درێژه‌ ...
خەونەکەی خۆتم پیشاندە
ئێران و کێشەی گۆڕانکاری لە خۆرهەڵات

بەشی دووەم
ئەلتەرناتیڤ لە کێ و لە کوێوە دەست پێدەکات؟

ئەوەی لە ئێران دەگوزەرێت، هەڵگ درێژه‌ ...
دیمەنی شەوانی ئاسمان دەشێوێنرێت..!
چۆن و کێ ئەم کارە دەکات..؟

دوای چەند ساڵێکی تر سروشت و جوانی ئاسمان بەتەواوی دەشێوێت...

دیمەنی ئەو زنجیرە ڕووناکی درێژه‌ ...
وەبیرم دێ کاتێک خومەینی مرد لە ڕۆژی ڕێوڕەسمی ناشتنەکەیدا بەڕێوەبەری ڕادیو ئەمریکا ئەحمەد ڕەزا بەهارلو لە ڕێگای تەلەفۆنەوە وتووێژێکی لەگەڵ سیاسەتمەداری ناسراوی جیهان، وەزیری پێ درێژه‌ ...
سەڵاحەدین دەمیرتاش لەرێگەی باشاك دەمیرتاشی هاوسەرییەوە پەیامێکی لەبارەی کوژرانی ژینا ئەمینی بڵاوکردەوە و وەک پاڵپشتییەك قژی تاشی.

سەڵاحەدین دەمیرتاش دەڵێت: بەرخۆدان بە درێژه‌ ...
خەونەکەی خۆتم پیشاندە
ئێران و کێشەی گۆڕانکاری لە خۆرهەڵات
بەشی یەکەم

ساڵانێکی زۆرە بەڵگەنەویستێکی سیاسی زۆر ڕوون باڵی بەسەر خۆرهەڵاتدا گرتووە. ئەویش ڕەتکر درێژه‌ ...

لە ناوەڕاستی ساڵی خوێندندا مامۆستای پۆلەکە بەهۆی کێشەکانیەوە بۆ ماوەیە پۆلەکەی بەجێهێشت و مامۆستایەکی نوێ بۆ ماوەیەکی کاتی جێگەی گرتەوە. بۆیە دەستی کرد بە وانە وتنەوە و دوا درێژه‌ ...
هاونیشتمانییانی ئازیز، دۆستان و هاوڕێیان

ئاگادار کرامەوە ئەمشەو ڕێکەوتی ٣٠ی خەرمانانی ١٤٠١ی هەتاوی لە کاتی خۆپێشاندان و ناڕەزایەتی دەربڕین بە مەرگی هۆڤییانەی ژینا ئە درێژه‌ ...
ژماره‌ی بابه‌ت
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   1401
کۆی سه‌ردان:   26428074