ئاخ لە دەست پیاو 😜

ژنێك زۆر بەتووڕەییەوە گەڕایەوە بۆ ماڵەوە ، شەڕ لە ناوچەوانی دەباری هاوسەرەکەی پێشوازی لێکرد و ووتی: خێرە وا تووڕە بویت ؟
ژنەکە ووتی :لەگەڵ باوکم تووشی شەڕ بووم !!
مێردەکەی بە نیەتی باش کە دەیویست پشتی بگرێ ووتی :
خوا لە باوکت ببورێت ئاخر چۆن دڵی دێ تۆ زویر کات ، پێویست بوو لەگەڵتا بە سۆز بێت .

ژنەکە بە تووڕەیی ووتی : بەڵێ بەڕێز تۆ ئەمەت دەوێ دەرفەتێک تا باسی باوکم بە خراپە بکەیت ئەوە،بەس نیە کە کچێکی پێشکەش کردووی .
بەڵێ دیارە کە کەیفت بە ماڵی باوکم نایەت و هیچ خۆشت ناوێت .
مێردەکەی ناچار بێدەنگ بوو ..

دوای چەند مانگێک ژنەکە بە چاوی فرمێسکەوە گەڕایەوە بۆ ماڵەوە و مێردەکەی پرسی :

ها ئازیز چی ڕوویداوە بۆ وا غەمباری ؟
ژنە بە هەنسک دانەوە ووتی لەگەڵ دایکم شەڕمان بوو.
مێردەکەی جاری پێشووی بیر هاتەوە .هەربۆیە ووتی:
بەخوا دایکت ژنێکی زۆر چاکە ☺
دڵنیابە تۆی زۆر خۆش دەوێ ، بێگومان نەیویستووە دڵت ئازار بدا.
ژنە زۆر بە توڕەیی فرمێسکەکانی سڕی و ووتی :

هەموو تەمەنم بە ئاواتی ئەوەم کە جارێک پشتم بگریت و دژایەتییم نەکەیت ، قەد بووە تەنانەت دیفاع لە خەسووت دەکەی بۆی من دڵگران کەیت ئاخ لە دەست ئێوەی پیاو .

ئەمجارەش مێردی داماو بێدەنگ بوو .
چەند هەفتەیەکی پێچوو ئەمجارە ژنەکە نیشانەی قین و ڕق بەدەمو چاویەوە دیار بوو .

مێردەکەی پرسی ..ژنەکە چی ڕوویداوە ؟
ژنەکەی ووتی : خوشکە گەورەکەم تووڕەی کردووم .
پیاوەکە وایزانی حیکممەت لە بێدەنگیدایە هیچ شتێکی نەووت .
لەناکاو هاواری ژنەکە بەرز بووەوە .

بێگومان بە خەیاڵیشتا نایەت من دوا شتم لەم ژیانە کە تۆ بیری لێ بکەیتەوە ، تۆ دیارە کە پشتگوێت خستووم .

ئەمجارە پیاوەکە جەڵدەی لێداو گیانی لەدەستدا .خوا لێی خۆش بێت .
دوای هەفتەیەک لە مردنی وێنەکەی گرت بەدەستیەوە و ووتی :(هەر بەڕاستی ئەگەر منت خۆش بویستایە نەدەمردی و تەنیات نەدەکردم ئەبووایە بزانم کە هەر ئاوا بەبێباکی دەڕۆی.😜
به‌روار:  16/09/2022
71   جار خوێندراوه‌ته‌وه
  بابه‌تی زیاتر ...

فەلسەفەی قەدەغەکردنی خولی لەبەرکردنی (قورئان و فەرموودە) چییە؟ ئێ زۆر سروشتییە لە دیموکراسیدا ڕەنگە جیاوازەکان مومارەسەی فکرەکانی خۆیان بکەن، ئەرکی حیزبی و دینی خۆیانە ئیسلا درێژه‌ ...
دکتۆر مەحمود عوسمان دەڵێ:
ساڵی (2004) ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی حوكم بوم، ڕۆژێكیان ده‌چووم بۆ ده‌وام له‌ناوچه‌ی سه‌وز، ئه‌وكاته‌ ئه‌مریكیه‌كان ناوچه‌ی سه‌وزیان ده‌پاراست‌و سه‌رپه‌ درێژه‌ ...
خوێندنەوەیەك بۆ رووداوەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان وئێران
پەیامێك بۆ میللەتی خۆمان لەرۆژهەڵاتی كوردستان
د. كامەران مەنتك
چی لە ئێران دەگوزەرێت؟ ئەوەی روودەدات ئایا شۆ درێژه‌ ...
خەونەکەی خۆتم پیشاندە
ئێران و کێشەی گۆڕانکاری لە خۆرهەڵات

بەشی دووەم
ئەلتەرناتیڤ لە کێ و لە کوێوە دەست پێدەکات؟

ئەوەی لە ئێران دەگوزەرێت، هەڵگ درێژه‌ ...
دیمەنی شەوانی ئاسمان دەشێوێنرێت..!
چۆن و کێ ئەم کارە دەکات..؟

دوای چەند ساڵێکی تر سروشت و جوانی ئاسمان بەتەواوی دەشێوێت...

دیمەنی ئەو زنجیرە ڕووناکی درێژه‌ ...
وەبیرم دێ کاتێک خومەینی مرد لە ڕۆژی ڕێوڕەسمی ناشتنەکەیدا بەڕێوەبەری ڕادیو ئەمریکا ئەحمەد ڕەزا بەهارلو لە ڕێگای تەلەفۆنەوە وتووێژێکی لەگەڵ سیاسەتمەداری ناسراوی جیهان، وەزیری پێ درێژه‌ ...
سەڵاحەدین دەمیرتاش لەرێگەی باشاك دەمیرتاشی هاوسەرییەوە پەیامێکی لەبارەی کوژرانی ژینا ئەمینی بڵاوکردەوە و وەک پاڵپشتییەك قژی تاشی.

سەڵاحەدین دەمیرتاش دەڵێت: بەرخۆدان بە درێژه‌ ...
خەونەکەی خۆتم پیشاندە
ئێران و کێشەی گۆڕانکاری لە خۆرهەڵات
بەشی یەکەم

ساڵانێکی زۆرە بەڵگەنەویستێکی سیاسی زۆر ڕوون باڵی بەسەر خۆرهەڵاتدا گرتووە. ئەویش ڕەتکر درێژه‌ ...

لە ناوەڕاستی ساڵی خوێندندا مامۆستای پۆلەکە بەهۆی کێشەکانیەوە بۆ ماوەیە پۆلەکەی بەجێهێشت و مامۆستایەکی نوێ بۆ ماوەیەکی کاتی جێگەی گرتەوە. بۆیە دەستی کرد بە وانە وتنەوە و دوا درێژه‌ ...
هاونیشتمانییانی ئازیز، دۆستان و هاوڕێیان

ئاگادار کرامەوە ئەمشەو ڕێکەوتی ٣٠ی خەرمانانی ١٤٠١ی هەتاوی لە کاتی خۆپێشاندان و ناڕەزایەتی دەربڕین بە مەرگی هۆڤییانەی ژینا ئە درێژه‌ ...
ژماره‌ی بابه‌ت
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   1391
کۆی سه‌ردان:   26427989