بەندەر فەیلی ڕۆمانێکی نوێی بەختیار عەلی

بەندەر فەیلی لە ساڵی 1980 دا لە یەکێک لە زیندانەکانی بەغداددا لەدایک دەبێت. لە بەر چەند هۆیەکی نادیار و بە فەرمانی بەرپرسە باڵاکانی دەوڵەت، دەبێت منداڵەکە لە زیندان بمێنێتەوە و لەوێ گەورە ببێت. چیرۆکی ئەم کتێبە بەسەرهاتی ژیانی بەندەر و وردبوونەوەیە لە ڕۆژ بە ڕۆژ گەورەبوونی، باسکردنی ئەو شتە بچوکانەیە کە هەنگاو بە هەنگاو و پلە بە پلە بەندەر بەسەر پەیژەی ژیانێکی سەختدا سەردەخەن. کتێبەکە لەسەرخۆ و بە ڕەوتێک کە خێراتر نییە لە ڕەوتی ژیانی بەندەر خۆی، چیرۆکی ساتە گرنگەکان و هەڵچوونە دەرونییە کتوپڕەکانی کەسێک دەگێڕێتەوە کە لە زیندانە هەمیشەییەکەی خۆیدا کەمترین دەرفەتی هەیە دونیا ببینێت و تێیبگات. بەندەر لە جیهانێکدا دەژی بەسەر دوو بەرەدا دابەشبووە، بەرەی فەرمانبەرانی زیندان لەگەڵ بەرەی زیندانییان و مەحکومەکان، بەرەی ئەوانەی کاروباری مەرگ ڕێکدەخەن لەگەڵ بەرەی ئەوانەی بەرەو مەرگ بەڕێدەکرێن. بەندەر لە سەرەتاوە بۆ کۆتایی قوربانیی ئەو هێزە گەورانەیە کە بە مێژووی وڵاتەکەدا تێدەپەڕن، بێئەوەی ئەو هیچیان دەربارە بزانێت یاخود بیانناسێت یان تێیانبگات، ئەو منداڵێکە دەرکراوەتە دەرەوەی ژیان و مێژوو، لەگەڵ ئەوەشدا هەست بە تێپەڕینی هەموو گەردەلول و ڕەشەبا توند و وێرانکەرەکان دەکات لەسەر جەستەی خۆی. ڕۆمانەکە نیشاندانی ئەو فشارە ترسناکەیە کە ژینگەی سیاسی لەسەر مرۆڤەکان دروستیدەکات تا بیانکات بە بەشێک لە خۆی، بەڵام ئەوە تەنیا دیوێکی ئەم کارەیە، وەک گێڕەرەوەی کتێبەکە لە سەرەتادا دەڵێت، ئیشەکە تێڕامــان و قووڵبوونــەوەیە لــە دەرونــی ســادە و ســاکاری مەخلوقێــک کــە جیهانــی بــە جۆرێــک بۆ بچوککراوەتــەوە، دواتــر هەمــوو شـتێکی بێبایـەخ، لای ئـەو بەرتەقـای دابەزین لەسـەر ڕووی ئەسـتێرەیەکی نامــۆ، گــەورە و گرنــگ دەردەکەوێت. گواستنەوەی ئەو ناکۆکییە بۆ خوێنەر، بەشێکە لە خواستی ئەم تێکستە، چۆن کەسێک هەموو ئەو شتانە سەیر دەبینێت کە چاو و نیگا و ئیدراکی ئێمە ئاسایی و بێبایەخ تەماشایاندەکات. جیهانی بەندەر جیهانێکە تا دوا ئەندازە بچوککراوەتەوە، بەڵام لە خودی ئەو بچوککردنەوە و بەرتەسککردنەوەیەدا چییەتی و چۆنێتی ئەم جیهانە ڕوونتر لە هەر ڕوانینێکی فراوانبیندا "پانۆرامایی" دەردەکەوێت. ڕۆمانەکە بیرهێنانەوە و ئاوڕدانەوەیەکیشە لە تراژیدیایەکی گەورە و ترسناک و فەرامۆشکراوی میللەتەکەمان کە تراژیدیای کوردانی فەیلییە ... بەندەر فەیلی تەنیا ناوێک نییە، بەڵکو میتافۆرێکە بۆ میللەتێک هەمیشە دۆخی زیندان و نامۆبوون دەژی.
ئەم ڕۆمانە لە داهاتوویەکی زۆر نزیکدا لە ناوەندی ڕەهەندەوە بڵاودەکرێتەوە.
به‌روار:  08/08/2022
162   جار خوێندراوه‌ته‌وه
  بابه‌تی زیاتر ...

فەلسەفەی قەدەغەکردنی خولی لەبەرکردنی (قورئان و فەرموودە) چییە؟ ئێ زۆر سروشتییە لە دیموکراسیدا ڕەنگە جیاوازەکان مومارەسەی فکرەکانی خۆیان بکەن، ئەرکی حیزبی و دینی خۆیانە ئیسلا درێژه‌ ...
دکتۆر مەحمود عوسمان دەڵێ:
ساڵی (2004) ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی حوكم بوم، ڕۆژێكیان ده‌چووم بۆ ده‌وام له‌ناوچه‌ی سه‌وز، ئه‌وكاته‌ ئه‌مریكیه‌كان ناوچه‌ی سه‌وزیان ده‌پاراست‌و سه‌رپه‌ درێژه‌ ...
خوێندنەوەیەك بۆ رووداوەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان وئێران
پەیامێك بۆ میللەتی خۆمان لەرۆژهەڵاتی كوردستان
د. كامەران مەنتك
چی لە ئێران دەگوزەرێت؟ ئەوەی روودەدات ئایا شۆ درێژه‌ ...
خەونەکەی خۆتم پیشاندە
ئێران و کێشەی گۆڕانکاری لە خۆرهەڵات

بەشی دووەم
ئەلتەرناتیڤ لە کێ و لە کوێوە دەست پێدەکات؟

ئەوەی لە ئێران دەگوزەرێت، هەڵگ درێژه‌ ...
دیمەنی شەوانی ئاسمان دەشێوێنرێت..!
چۆن و کێ ئەم کارە دەکات..؟

دوای چەند ساڵێکی تر سروشت و جوانی ئاسمان بەتەواوی دەشێوێت...

دیمەنی ئەو زنجیرە ڕووناکی درێژه‌ ...
وەبیرم دێ کاتێک خومەینی مرد لە ڕۆژی ڕێوڕەسمی ناشتنەکەیدا بەڕێوەبەری ڕادیو ئەمریکا ئەحمەد ڕەزا بەهارلو لە ڕێگای تەلەفۆنەوە وتووێژێکی لەگەڵ سیاسەتمەداری ناسراوی جیهان، وەزیری پێ درێژه‌ ...
سەڵاحەدین دەمیرتاش لەرێگەی باشاك دەمیرتاشی هاوسەرییەوە پەیامێکی لەبارەی کوژرانی ژینا ئەمینی بڵاوکردەوە و وەک پاڵپشتییەك قژی تاشی.

سەڵاحەدین دەمیرتاش دەڵێت: بەرخۆدان بە درێژه‌ ...
خەونەکەی خۆتم پیشاندە
ئێران و کێشەی گۆڕانکاری لە خۆرهەڵات
بەشی یەکەم

ساڵانێکی زۆرە بەڵگەنەویستێکی سیاسی زۆر ڕوون باڵی بەسەر خۆرهەڵاتدا گرتووە. ئەویش ڕەتکر درێژه‌ ...

لە ناوەڕاستی ساڵی خوێندندا مامۆستای پۆلەکە بەهۆی کێشەکانیەوە بۆ ماوەیە پۆلەکەی بەجێهێشت و مامۆستایەکی نوێ بۆ ماوەیەکی کاتی جێگەی گرتەوە. بۆیە دەستی کرد بە وانە وتنەوە و دوا درێژه‌ ...
هاونیشتمانییانی ئازیز، دۆستان و هاوڕێیان

ئاگادار کرامەوە ئەمشەو ڕێکەوتی ٣٠ی خەرمانانی ١٤٠١ی هەتاوی لە کاتی خۆپێشاندان و ناڕەزایەتی دەربڕین بە مەرگی هۆڤییانەی ژینا ئە درێژه‌ ...
ژماره‌ی بابه‌ت
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   1331
کۆی سه‌ردان:   26427806