ژنێکی گەنج لە مهاباد خۆی کووشت
ژنێکی گەنجی خەڵکی مەهاباد بە ناوی شەیدا نەسیریی ٢٣ ساڵە ڕۆژی پێنجشەممە ١٣ی گەلاوێژی ٢٧٢٢ (٤ی ئاگۆستی ٢٠٢٢) هەوڵی خۆکوشتنی دا و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، شەیدا نەسیری بە هۆی کێشە و دەمەقاڵێ لەگەڵ هاوژینەکە و لەڕێگەی خواردنی حەبی برنج کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی چوار مانگی ڕابردوودا لانی کەم ٣٣ ژن لە شارە جیاوازەکانی کوردستان هەوڵی خۆکوشتنیان داوە و کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.
هەنگاو
بهروار: 06/08/2022
298 جار خوێندراوهتهوه
|