جه‌ماعه‌ت: وتم ئه‌و مه‌علوماتانه‌تان هه‌بێت خراپ نیه
١- دکتۆر ملا علی (مه‌لا عه‌لی كه‌ڵه‌ك) ژماره‌ى سه‌بسكرایبه‌ره‌كانى یه‌ك ملیۆنى تێپه‌راند ، كۆمپانیاى یوتوب وه‌كو یه‌كێك له به‌نێوبانگترین یوتوبه‌رى كورد درعى زێڕ‌ینى پێشكه‌ش كرد...
٢- سایه كه‌ریم (ئه‌كته‌رى سێكسی)، ڤیدیۆكانى له یوتوب ١٠ ملیۆنیان تێپه‌راندوه.
٣-ئارام شه‌یدا و كاروان خه‌باتی( به‌ند بێژانى كورد )ڤیدیۆكانیان ١٠٠ ملیۆنى تێپه‌ڕاندوه.
٤- شه‌ڕه جنێو و سوكایه‌تى پێكردنى نێوان شاجوانه‌كان و كاندیده‌كان ، نزیكه‌ى ٧ ملیۆن بینه‌رى تێپه‌ڕاندوه .
ئه‌و ژمارانه‌ى سه‌ره‌وه به‌س هی یوتیوب ن ، تاقه‌تم نه‌بوو باسى ئینستا و تیك تۆ بكه‌م .
ته‌بعه‌ن مه‌به‌ستم هیچ نیه له‌و داتا و زانیاریانه ، به‌ڵام پێم خۆشه ئاستى سه‌قافه‌ى زۆرینه‌ى میلله‌تى خۆمان بزانن، تێبگه‌ن له‌وه‌ى كه سه‌دان و هه‌زاران به‌هره‌مه‌ند هه‌یه كه ئه‌و ژمارانه‌ى سه‌ره‌وه بێتاقه‌تیان ئه‌كات و تاقه‌تى نوسین و به‌خشینى زانستیان نیه ..
به نسبه‌ت منه‌وه ته‌بیعیه گه‌ر باشترین و چاكترین پۆست ته‌نها یه‌ك لایكى بۆ بێت ، چونكه هیچ كاتێك كه‌سێك كه‌م نیه كه سوودت لێوه‌ربگرێت ، به‌لام چه‌ندان هاوڕێ و ئوستاز له نزیكه‌وه ئه‌ناسم ، كه ئه‌و ژمارانه‌ى سه‌ره‌وه زۆر كاریگه‌رى نه‌رێنیان له‌سه‌ر دروست كردون به شێوه‌یه‌ك هه‌ندێكێان تاقه‌تى نوسینى تاقه پۆستیكیان نیه..
له‌م فه‌یسوكه‌ى خۆم ، شه‌خصى تیایه ٧ كاتژمێر كتێبى زانستى خوێندبوه و پوختى كردبوه‌وه له یه‌ك پۆست‌دا ، به‌لام ٢٧ لایكى بۆ هاتبوو له‌گه‌ڵ ٦ كۆمێنت ، ئیتر له‌و رۆژه‌وه هیچى نه‌نوسیوه ...
زۆرى تر هه‌یه بۆ ووتن ، به‌لام سوودی نیه
باقى وه‌سه‌لام
ئه‌ندام عومه‌ر
سەرۆکی ڕێکخراوی تێک ئای بۆ تەنکنۆژیا و زانیاری
به‌روار: 04/08/2022
497 جار خوێندراوه‌ته‌وه
|