“من نێرەموکم، خێزانەکەم حاشایان لێکردوم”
ئەو هاووڵاتییەی دوێنێ لە شاری هەولێر وەک ژن خۆی پیشاندا وتی فڕێدراوم، رەگەزی خۆی ئاشکرا کرد و دەڵێت “نێرەموکم، بەڵام خێزانەکەم منیان قوبوڵ نییە و منیان فڕێداوەتە سەر شەقام و کەسیان قوبوڵم ناکەن”.
دەشڵێت “پێیان وتوم مادەم تۆ رەگەز وایە تۆمان پێ قوبوڵناکرێت و سەرمان پێت شۆڕە، خۆ من بەدەست خۆم نییە و خوا منی دروستکردووە”.
باس لەوەشدەکات “من شەرمم دەکرد بڵێم نێرەموکم، بۆیە خۆم بە ژن ناساندووە”.
بهروار: 01/08/2022
420 جار خوێندراوهتهوه
|