نهێنی بەهێزی موقتەدا سەدر چیە؟

هاوڕێیان، بەوپێیەی ڕۆژ ڕۆژی موقتەدایە، حەزم کرد ئەم چەند خاڵەتان بۆ ڕوونبکەمەوە:

بێگومان بەهێزی و جەماوەرێتی موقتەدا سەدر نەلەخۆڕایە نە سودفەیە:

پێش هەموو شتێک موقتەدا کوڕی خێزانێکی ئاینی و سیاسی بەهێز و دێرینی عێراقە، بنەماڵەکەیان دوو سەدەیە ناسراون و هەمیشە لەگەڵ دەستەڵات ناکۆک بوون هەر لەسەردەمی عوسمانیەکانەوە تا ئەگات بەئەمڕۆ.
ئەم کوڕە مڕومۆچە، کوڕی محەمەد سادق سەدرە، کە مەرجەعی شیعەی هەژار بوو، پیاوێکی ئازا و دژە دەستەڵات بوو.. باوکی موقتەدا و دوو برای موقتەدا لەساڵی 1999 "موستەفاو مؤمل" لەلایەن بەعسەوە گولەباران کران.

موقتەدا برازای گەورە مەرجەعی شیعی "باقر سەدڕە" کەخۆی و هودای کچی لەلایەن بەعسەوە لە1980 لەسێدارەدران.

ماڵی موقتەدا لەشەستەکانەوە لەمەدینە سەدری بەغدا گیرساونەتەوە دوای ئەوەی لەنەجەف ئاستەنگیان بۆ دروستکرا، مەدینەی سەدر کەلە ساڵی 1958 بەناوی مەدینە سەورە لەلایەن عەبدولکەریم قاسمەوە دروستکرا، بەشێک لەنهێنی بەهێزی ئەمڕۆی موقتەدا ئاشکرا ئەکات.

کورتەیەک دەربارەی مەدینەی سەدر:
ساڵانی چلەکانی سەدەی بیست لەلوتکەی سیستەمی دەرەبەگایەتی کشتوکاڵی عێراقدا، شەپۆلی وشکەساڵی و سەختی ژیان، دەیان هەزار جوتیاری عەممارەیی و ناسری و بەسراوی ناچار کرد کۆچبکەن بۆ دەوروبەری بەغدا.
ساڵانی پەنجاکان پشتێنەیەکی ئەستوری هەژارنشینی دەوری بەغدای دابوو، بەئومێدی دۆزینەوەی فرسەتی کار لەپایتەختدا و ئەمەش گرفتێکی گەورەبوو.
وەختێک شۆڕشی 14 تەمووزی 1958 ڕویدا، عەبدولکەریم قاسم ناچار بڕیاریدا زەوی و خزمەتگوزرای بۆ ئەوناوچەیە دابینبکات کەلەخۆرهەڵاتی باکوری بەغدا دەیان هەزار هەژاری لادێیی تیاکۆببۆوە، وەزیری ئاوەدانکردنەوە "نەزهەتی دلێمی" ڕاسپارد مەدینە سەورە دروست بکەن.
باوکی موقتەدا لەشەستەکاندا لەنەجەف وەک مەرجەعێکی توند و سەرکێش دەرکەوتبوو، مەراجعە تەقلیدیە محافزکارەکان پێی سەغڵەت بوون، ناچاریان کرد بگوزاێتەوە، ئەویش هاتە مەدینە سەدری قەرەباڵغ و هەژارنشین کەتێکڕای شیعەی باشوربوو لەکۆنە جوتیار و خەڵکانی نەخوێندەوار پێکهاتبوون.

محەمەد سادق سەدر و باقر سەدری برای تۆڕێکی خێرخوازی و کۆمەڵایەتی و ئاینیان پێکهێنا، لایەنگرێکی فراوانیان بۆ دروست بوو، بەڵام کەباقر سەدر لەسێدارەدرا، سادقی برای نوێنەرایەتی ئەویشی کرد، ساڵی 1999 ش کەسادق و دوو برا گەورەکەی موقتەدا گولەبارانکران، موقتەدا بوو بەمیراتگری هەموو خێزان و بنەماڵەو مێژووەکە، بەتایبەت کەبرای چوارهەمی "مرتضی" فەقیرۆکە و گۆشەگیربوو.
ئەمڕۆ موقتەدا بەسوتفە سەرکردەی پڕۆلیتاریای شیعە نیە، شتەکە مێژووکردە.

خاڵێکی تری بەهێزی موقتەقدا:
موقتەدا لە2003 وە تائێستا ڕاستەوخۆ بەشداری حکومەتی نەکردوە، سەرباری ئەوەی چواردەورەکەی لەم بیست ساڵەدا دەیان وەزارەت و پۆستی بەهێز و پڕداهاتیان وەرگرتوە، بەڵام خۆی هیچ پۆستێکی وەرنەگرتوەو وەک ئۆپۆزسیۆن خۆی پیشانی ڕای گشتی داوە، بەپێچەوانەی رکابەرە شیعەکانیەوە "مالکی و عەبادی و عەبدولمەهدی و عەلاوی و عامری هتد" هەموویان سەرۆک وەزیران و کاربەدەستی دەوڵەت بوون و بەناوبانگن بەژیانی ئەرستۆکراتیانە لەکۆشکەکانی ناوچەی سەوز و جادریە.

موقتەدا بەوەوە نەوەستاوە کەوەک ئۆپۆزسیۆن خۆی نیشانبات، بەڵکو وای نیشانداوە کەوەک باوک و مامی زاهیدانە و سادە ئەژی، لەنێوان مەدینە سەدر و نەجەفدا لەماڵی سادەدا ئەژی و ئەو مسیوبۆشیە ئەلەنترایە بەکارئەهێنێت کەساڵی 1999 باوکی و دووبراکەی تیا گولەباران کران و بەنرخی بازاڕ بایی 50 وەرەقەیەکە.

ئینجا کەس رکابەری جەماوەریانەی ئەم کەسەی پێناکرێ، بەوپێیەشی کەموقتەدا پیاوێکی ڕجعی و داخراوی ئاینیە، واباشترە بەهەمان ئەو چەکە شەڕی لەگەڵ نەکرێ کەئەو هەڵگرێتی "مالکیزم فاشلە"، ئەبێت وردە وردە ڕازی بکرێ و مامەڵەی لەگەڵ بکرێ.

ئینجا بەتەمای چین؟
توانا عوسمان
به‌روار:  31/07/2022
76   جار خوێندراوه‌ته‌وه
  بابه‌تی زیاتر ...
ئەو بێ ئەوەی بۆ كەڵك و سودێكی خۆی تێ كوشابێ، هەموو ژیانی خۆی تەرخان كرد هەرچی هەڵبەست و شیعری شاعیری كوردستان هەیە كە لە كون و قوژبن و گۆشەی فەرامۆشیدا مابوون، هەمووی لەگەڵ سەرگوزە درێژه‌ ...
بەڕێوەبەرایەتی کۆچبەرانی نەرویج پشتڕاستی دەکاتەوە، ئەو کوردانەی لە سوید ترسیان لەوە هەیە گۆشەگیر یان رادەستی تورکیا بکرێن، دەتوانن لە نەرویج داوای مافی پەنابەری بکەن.

درێژه‌ ...

دیزاینەر و نوسەری بەناوبانگی جیهانی جلوبەرگ "کریسدا ڕۆدریگێز" پێش مردنی دوای توشبوونی بە شێرپەنجە ئەم وتارەی نوسیوە

١. من گرانترین ئۆتۆمبێلی براندی جیهانم هەیە درێژه‌ ...

بەندەر فەیلی لە ساڵی 1980 دا لە یەکێک لە زیندانەکانی بەغداددا لەدایک دەبێت. لە بەر چەند هۆیەکی نادیار و بە فەرمانی بەرپرسە باڵاکانی دەوڵەت، دەبێت منداڵەکە لە زیندان بمێنێتە درێژه‌ ...
ڕۆژێك ئافرەتێك هات بەگریان و داد و فیغان هەر چاوێکی هەڵدێنا و مستێك فرمێسکی دەباراند، لەدەست مێردە ناجسنەکەی کە چۆن دارکاری دەکا و نان و شەقی دەداتێ و چەندین جاران وەختبووە بیکوژێ. درێژه‌ ...

گەشتە دوو سەعاتییەکەی ماڵتا و گەشتە یەک ڕۆژییەکەی عەربەتی ناوەڕاست!

هەر رۆژیک بڕیاربوایە کە بۆ سەردانی ماڵ میمکم، یان بۆ بەجیهێنانی پرسەیەک سەردانی عەربەتی نا درێژه‌ ...
ژنێکی گەنجی خەڵکی مەهاباد بە ناوی شەیدا نەسیریی ٢٣ ساڵە ڕۆژی پێنجشەممە ١٣ی گەلاوێژی ٢٧٢٢ (٤ی ئاگۆستی ٢٠٢٢) هەوڵی خۆکوشتنی دا و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بەگوێرەی ڕاپۆر درێژه‌ ...


نۆرمان میللەر لە تێکستێکیدا دەڵێت « مردن زۆر سەخت نییە، تا ئێستا کەس نییە نەیتوانی بێت بمرێت». بەڵام ئەم وەسفە بۆ هەموو کەس ناشێت... بە بڕوای من شێرکۆ لەوانەیە چەندە درێژه‌ ...
دوو برای دوانەی خەڵکی گوندی هەفت چشمە سەر بە شاری مەلەکشایی پارێزگای ئیلام بە ناوەکانی میلاد زەمانی و مەهدی زەمانی ١٨ ساڵە لە ماوەی کەمتر لە دوو مانگدا کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا درێژه‌ ...
گوێیان نەگرت 🙉
كۆڵان نەما هاوار نەكا
شەقام نەما نەقیژێنێ
شیعر نەما وتار نەما
بەرۆكی كورسی پەرلەمان وەزارەت و
یەخەی حزب و یەخەی هەرێم
یەكە یە درێژه‌ ...
ژماره‌ی بابه‌ت
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   453
کۆی سه‌ردان:   26187593