هەڵبژاردنی قەشمەران 😜

دەنگ و باس مام قادر ؟
دختۆر قسەم پێدەکەی!
لۆ مام قادر چ هەیە؟
دختۆر ؛ قەسەم بەاللە، ئەو انتیخابە بوە انتخابی قەشمەڕان!
مام قادر انتخابی قەشمەران چی یە؟
دختۆر ساری ١٩٩٥ فڕنی صمونم هەبوو، ئێواران برادەران لێمخڕدەبوونەوە، فڕنی پاش عیشایی دەبوە گازینۆ؟
بەزۆری برادەرانیش لاعیب بوون، ئەمنیش حەزم لەریازەیە، اخباری ریازەی هەموی دەهاتە کنەمن، وەکی ئەلحان نەبوو ستلایت و تەلفزیۆن وا زۆر بی!

ئێوارەک برادەران هەموو پێکەوە دانیشتبوین،چ عەیبمان نەبوو، لەهیکرا (حمە) و (عوسە) تێک گیربوون؟
حمە دەیگۆتە عوسەی ئەتو قەشمەڕی؟
عوسەش دەیگۆتە حمەی ناواللە ئەتو قەشمەڕی؟
بوە هەرایەک، نەبیتەوە.

ئەمنیش چومە بەینیان گۆتم عەیبە ئەنگۆ لۆ وەدەکەن لەپێش چاوی خەرکی و لەسەرجادەی؟

حمە گۆتی ئاخر عوسە زمان درێژی دەکاتن بەمن دەرێ قەشمەڕ؟
عوسەش گۆتی واللە حمە یەکمجار بەمنی گۆ قەشمەر؟

فکرم کردەوە، ئەوانە ڕاناوەستن!
گۆتم برام دانیشن بەردەکی لەسەر ئەو مەوزوعەی دانێن؟

دەستیان پێکردەوە گەرمتر لەجاران یەکتریان قەشمەڕ کرد؟

گۆتم جەماعەت رایەکم هەیە،گۆتیان چی یە؟
گۆتم دەکەینە انتخاب بزانین کیهانیان قەشمەرە!

گۆتیان باشە!
گۆتم ئەنگۆش ڕازینە (حمە و عوسە) گۆتیان دەرەجە یەکە.

کاغەزی پاکەتم هینا، پارچەم کرد، بەسەر جماعەتم دابەشکرد، نێزیکەی ٢٠ کەس دەبوین بە حمەو عوسەی ڕا.
علاگەی بەتاریشم لەپێشە خۆم دانا، گۆتم دەست پێبکەن صوتی بدەن!

هەرکەس رایی خۆی دە داو وەرەقەکەی دەیهاویشتە ناو علاگەی.
دەنگدان تەواو بوو.

سەبورەکی گچکە لۆ سعری صمونی لەناو فڕنی بوو،سعرەکەم رەشکردەوە.
سەبورەکەم هینا دەرێ فڕنی ، علی پەنەرتی خەتی خۆش بوو، قلم ماجیکم دایێ گۆتم جدولی بکە، بکەتقسیم دوو، لەراست بنوسە حمە قەشمەر،لەچەپ بنوسە عوسە قەشمەر؟

گۆتم جماعەت ئینتخابەکە سەلیمە؟
گۆتیان دەرەجە یەکە!

حمەش لەبنەوە دەیگۆ ئەلحان قەشمەر بەدەردەکەوی؟

بسم اللە م کردو دەستم لەعلاگەی راکرد ،وەرەقەی یەکەمم کردەوە، بەدەنگەکی برند دەمخیندەوە؟ حمە قەشمەر، گۆتم خەتی لێدە ، وەرەقەی دووەمم ڕاکێشا عوسە قەشمەڕ بوو، گۆتم خەتی لەبن عوسەی دە!

هەتا ئاخیر وەرەقەی پێدا چووم، عەلاگەم عکس کردەوەو گۆتم تەواو!

بەخۆم جەردم کرد١٠ بە ١٠ دەرچوو، قەشمەرەکان تەوازن بوون.

گۆتم جماعەت چ دەرێن؟
ئینتیخاب بکەینەوە ، یا هەردوک وەکی یەک قەشمەڕ بن؟
گۆتیان باوەکی یەک قەشمەڕبن؟

گۆتم حمە - عوسە چ دەرێن؟

علی پەنەرتی لەسەر سەبورەی گۆتی مام قادر ئەمن دەنگم نەدایە ؟
حمەو عوسە دەتگۆ تەیارەی مێکن وەکی لەمطاری هەردەستن بەغار لۆ علی چوون، هەریەک دەیویست ئیقناعی کا لۆ خۆی؟
علی پەنەرتی گۆتی دەنگ نادەم بەلاش؟
ئەوەی ……. بداتێ صوتی دەدەمێ؟

دختۆر ئەوەیە وەزعی عێراق؟

( هاوڕێیان ئەو بەسەرهاتە واقیعی رویدایە و ناوەکان خوازراون)
لوقمان نانەکەلی
به‌روار:  30/07/2022
87   جار خوێندراوه‌ته‌وه
  بابه‌تی زیاتر ...
ئەو بێ ئەوەی بۆ كەڵك و سودێكی خۆی تێ كوشابێ، هەموو ژیانی خۆی تەرخان كرد هەرچی هەڵبەست و شیعری شاعیری كوردستان هەیە كە لە كون و قوژبن و گۆشەی فەرامۆشیدا مابوون، هەمووی لەگەڵ سەرگوزە درێژه‌ ...
بەڕێوەبەرایەتی کۆچبەرانی نەرویج پشتڕاستی دەکاتەوە، ئەو کوردانەی لە سوید ترسیان لەوە هەیە گۆشەگیر یان رادەستی تورکیا بکرێن، دەتوانن لە نەرویج داوای مافی پەنابەری بکەن.

درێژه‌ ...

دیزاینەر و نوسەری بەناوبانگی جیهانی جلوبەرگ "کریسدا ڕۆدریگێز" پێش مردنی دوای توشبوونی بە شێرپەنجە ئەم وتارەی نوسیوە

١. من گرانترین ئۆتۆمبێلی براندی جیهانم هەیە درێژه‌ ...

بەندەر فەیلی لە ساڵی 1980 دا لە یەکێک لە زیندانەکانی بەغداددا لەدایک دەبێت. لە بەر چەند هۆیەکی نادیار و بە فەرمانی بەرپرسە باڵاکانی دەوڵەت، دەبێت منداڵەکە لە زیندان بمێنێتە درێژه‌ ...
ڕۆژێك ئافرەتێك هات بەگریان و داد و فیغان هەر چاوێکی هەڵدێنا و مستێك فرمێسکی دەباراند، لەدەست مێردە ناجسنەکەی کە چۆن دارکاری دەکا و نان و شەقی دەداتێ و چەندین جاران وەختبووە بیکوژێ. درێژه‌ ...

گەشتە دوو سەعاتییەکەی ماڵتا و گەشتە یەک ڕۆژییەکەی عەربەتی ناوەڕاست!

هەر رۆژیک بڕیاربوایە کە بۆ سەردانی ماڵ میمکم، یان بۆ بەجیهێنانی پرسەیەک سەردانی عەربەتی نا درێژه‌ ...
ژنێکی گەنجی خەڵکی مەهاباد بە ناوی شەیدا نەسیریی ٢٣ ساڵە ڕۆژی پێنجشەممە ١٣ی گەلاوێژی ٢٧٢٢ (٤ی ئاگۆستی ٢٠٢٢) هەوڵی خۆکوشتنی دا و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بەگوێرەی ڕاپۆر درێژه‌ ...


نۆرمان میللەر لە تێکستێکیدا دەڵێت « مردن زۆر سەخت نییە، تا ئێستا کەس نییە نەیتوانی بێت بمرێت». بەڵام ئەم وەسفە بۆ هەموو کەس ناشێت... بە بڕوای من شێرکۆ لەوانەیە چەندە درێژه‌ ...
دوو برای دوانەی خەڵکی گوندی هەفت چشمە سەر بە شاری مەلەکشایی پارێزگای ئیلام بە ناوەکانی میلاد زەمانی و مەهدی زەمانی ١٨ ساڵە لە ماوەی کەمتر لە دوو مانگدا کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا درێژه‌ ...
گوێیان نەگرت 🙉
كۆڵان نەما هاوار نەكا
شەقام نەما نەقیژێنێ
شیعر نەما وتار نەما
بەرۆكی كورسی پەرلەمان وەزارەت و
یەخەی حزب و یەخەی هەرێم
یەكە یە درێژه‌ ...
ژماره‌ی بابه‌ت
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   448
کۆی سه‌ردان:   26187570