ژن نیوە عەقڵە یا پیاو 👩‍💻👨‍💻

ژنێک ئەڵـــــــــێت:
هەموو جارێک کەلەگەڵ هاوسەرەکەم موناقەشەیەکمان دەکرد، بەم جۆرە ئەیووت تۆ قسە مەکە ئافرەت نیوە عەقڵن عەقڵیان نیە...
لەکۆتاجاردا بڕیارم دا جوابی بدەمەوە، ئەمجارە کە وای ووت ،وتم بەعەکسەوە ئەوە پیاوە نیوە عەقڵەو عەقڵی لە مشتیایە، ئەوەشت بۆ ئەسەلمێنم...

دوای نان خواردنی ئێوارە بۆی دانیشتم و قاچم خستە سەر قاچم و دەستم کرد بە بیرکردنەوە.

سەرەتا ئەکاونتێکی ساختەم دانا

مەسجێکم بۆ مێردەکەم نارد....نوسیم...

تـــۆ تا بڵێی پیاوێکی باڵا بەرز و جوانی بەڵام حەیف ئەو سمێڵ و ڕیشەی داتناوە هیچ لێت نایە،خۆزگە لات ئەبرد.
بە ئەکاونتی /عاشقەـنادیارەکە

نامەیەکم بۆ خەزورم نارد ....نوسیم چەن جوانی کاتێک قەمیسە سپیەکەت لەبەرە دەست نوێژت گرتووە و بەرەو مزگەوت ئەڕۆی من هەموو دوای بانگێ چاودێریت ئەکەم خۆزگە عیشاش بچویتایە بۆ نوێژ لە مزگەوت.
عاشقەـنادیارەکە

بۆ کابراکەی دراوسێمان نارد .....نوسیم چەن جوانی کاتێک بەیانیان لەحەوشەکە دمبڵسەکانت بەدەستەوەیە یاری ئەکەی ماسولکەکەنی قۆڵت دیارن... بەس خۆزگە ئەمشەو بچویتایە باخەکەتان یاری بکەی چونکە بەیانی پێم ناکرێ چاودێریت بکەم ئیشێکم بۆ دروست بووە
عاشقەـنادیارەکە

نامەیەکم بۆ کوڕەکەی دراوسێمان نارد ....نوسیم:جوانترین کوڕی گەڕەکەکەمان فڵان توخوا ئەوە تۆی ئەخیری دۆزیمیتەوە ئەزانی لەکەیەوە بۆ فەیس بوکەکەت ئەگەڕێم ئەترسم تۆ نەبی. گەر خۆتی توخوا تا دڵنیا بم بلوزە قاوەییەکەی زستانی پار لەبەرتا بینیم زۆر لێت جوان بوو لەبەری بکە و لە سەربان بە خۆم ئەتوانم بتبینم.
عاشقەـنادیارەکە

مێردەکەم کاتێ نامەکەی خوێندەوە ووتی ژنەکە هەست ناکەی ئەم سمێڵەم زۆر لێ ناشرینە هەستا ڕۆیش .
هاتەوە سمێڵی تاشی بوو ، دەستم کرد بە پێکەنینو نامەکانم هەمووی پشان دا ، ووتم ئەنجا وەرە ناو باڵکۆنەکە ....

سەیری خوارەوەمان کرد خەزورم قەمیسی سپی لەبەر کردبو دەسنوێژی گرتبوو خەریک بوو ئەڕۆشت،مێردەکەم ووتی :باوکە بۆ کوێ ئەچیت؟
کوڕم بۆ نوێژی عیشا،ووتی باوکە کەی تۆ ئەچی بۆ مزگەوە بۆ نوێژی عیشا دواتر کەمێ پێش ئێستا لەخوارەوە بووم نوێژت کرد
جا هــــــــەتیوو تۆ هەقت چیە، ئەچم دوبارەی ئەکەمەوە.

ئەنجا سەیری کابرای دراوسێمان کرد لەحەوشە خۆێ تێک دابوو سنگی دەرپەڕانبوو هەناسەی لەخۆی بڕیبوو یاری ئەکردو هەر چاوی بەخانوەکانی دەورو بەریا ئەگێڕا

ئەنجا سەیری سەربانی ماڵی کوڕەی دراوسێمانم کرد ئەویش چاوی ئەگێڕا . عاشقە نادیارەکە لەشوێنێکەوە دەرکەوێ لە هەمووی خۆشتر بە بلوزە قاوەییەکەوە بەو چلەی هاوینە

هـــــــــا پیاوەکە ئێستا پیاو نیوە عەقڵە یان ژن؟؟
به‌روار:  30/07/2022
87   جار خوێندراوه‌ته‌وه
  بابه‌تی زیاتر ...
ئەو بێ ئەوەی بۆ كەڵك و سودێكی خۆی تێ كوشابێ، هەموو ژیانی خۆی تەرخان كرد هەرچی هەڵبەست و شیعری شاعیری كوردستان هەیە كە لە كون و قوژبن و گۆشەی فەرامۆشیدا مابوون، هەمووی لەگەڵ سەرگوزە درێژه‌ ...
بەڕێوەبەرایەتی کۆچبەرانی نەرویج پشتڕاستی دەکاتەوە، ئەو کوردانەی لە سوید ترسیان لەوە هەیە گۆشەگیر یان رادەستی تورکیا بکرێن، دەتوانن لە نەرویج داوای مافی پەنابەری بکەن.

درێژه‌ ...

دیزاینەر و نوسەری بەناوبانگی جیهانی جلوبەرگ "کریسدا ڕۆدریگێز" پێش مردنی دوای توشبوونی بە شێرپەنجە ئەم وتارەی نوسیوە

١. من گرانترین ئۆتۆمبێلی براندی جیهانم هەیە درێژه‌ ...

بەندەر فەیلی لە ساڵی 1980 دا لە یەکێک لە زیندانەکانی بەغداددا لەدایک دەبێت. لە بەر چەند هۆیەکی نادیار و بە فەرمانی بەرپرسە باڵاکانی دەوڵەت، دەبێت منداڵەکە لە زیندان بمێنێتە درێژه‌ ...
ڕۆژێك ئافرەتێك هات بەگریان و داد و فیغان هەر چاوێکی هەڵدێنا و مستێك فرمێسکی دەباراند، لەدەست مێردە ناجسنەکەی کە چۆن دارکاری دەکا و نان و شەقی دەداتێ و چەندین جاران وەختبووە بیکوژێ. درێژه‌ ...

گەشتە دوو سەعاتییەکەی ماڵتا و گەشتە یەک ڕۆژییەکەی عەربەتی ناوەڕاست!

هەر رۆژیک بڕیاربوایە کە بۆ سەردانی ماڵ میمکم، یان بۆ بەجیهێنانی پرسەیەک سەردانی عەربەتی نا درێژه‌ ...
ژنێکی گەنجی خەڵکی مەهاباد بە ناوی شەیدا نەسیریی ٢٣ ساڵە ڕۆژی پێنجشەممە ١٣ی گەلاوێژی ٢٧٢٢ (٤ی ئاگۆستی ٢٠٢٢) هەوڵی خۆکوشتنی دا و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بەگوێرەی ڕاپۆر درێژه‌ ...


نۆرمان میللەر لە تێکستێکیدا دەڵێت « مردن زۆر سەخت نییە، تا ئێستا کەس نییە نەیتوانی بێت بمرێت». بەڵام ئەم وەسفە بۆ هەموو کەس ناشێت... بە بڕوای من شێرکۆ لەوانەیە چەندە درێژه‌ ...
دوو برای دوانەی خەڵکی گوندی هەفت چشمە سەر بە شاری مەلەکشایی پارێزگای ئیلام بە ناوەکانی میلاد زەمانی و مەهدی زەمانی ١٨ ساڵە لە ماوەی کەمتر لە دوو مانگدا کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا درێژه‌ ...
گوێیان نەگرت 🙉
كۆڵان نەما هاوار نەكا
شەقام نەما نەقیژێنێ
شیعر نەما وتار نەما
بەرۆكی كورسی پەرلەمان وەزارەت و
یەخەی حزب و یەخەی هەرێم
یەكە یە درێژه‌ ...
ژماره‌ی بابه‌ت
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   491
کۆی سه‌ردان:   26187749