ڕاستی و درۆ کامیان؟
ئاڤارەکان دەگێڕنەوە، دەڵێن:
نەوە دوای نەوە، ڕاستی و درۆ ، شان بەشانی یەکتر هاتوون. نەوە دوای نەوە مشت و مڕیانە کامەیان بەهێزتر و پێویستتر و بەسوودترە.
درۆ دەڵێ: من
ڕاستیش دەڵێ : من!
مشت و مڕ و گێنگەشەیان قەت دوایی نایە.
ڕۆژێ بڕیاریان دا بکەونە ناو دونیا و ئەم پرسیارە لە خەڵک بکەن.
درۆ یەکسەر بە ناو کۆڵانی تەنگ و تاریکدا ڕای کرد و لە هەموو کەلەن و قوژبنێک نزیک بوەوە و هەموو کونێکی بۆن کرد و لە هەموو گۆشە و کەچاییەکدا، ، خولی دایەوە .
ڕاستی بەسەر بڵندی و شانازی یەوە بە ڕێگای ڕاست و بەریندا ڕۆیشت. چ
درۆ قاقا پێدەکەنی، ڕاستی سەرکز و بێ تووک بوو.
ڕێ یان کەوتە گەلێ شار و دێ. زۆر ڕێ و بانیان کوتایەوە. لەگەڵ پاشا و شاعیر و خان و حاکم وبازرگان و فاڵچی و خەڵکی ڕەش و ڕووت دوان.
درۆ لە هەر کوێ دەرکەوتایە خەڵکی هەستیان بە ئۆخەی و دڵنیایی دەکرد.
بەڕووگرژی سەیری یەکیان دەکرد. کەدرۆیان دەکرد پێکەنینیان دەهات، دەیانزانی درۆ دەکەن و درۆیان لەگەڵ دەکرێ، لەگەڵ ئەمەشدا هەستیان بە شادی و بەختیاری دەکرد. شەرمیان پێ نەبوو ئەگەر یەکتر لە خشتە ببەن و قسەی ناڕاست بکەن.
کە ڕاستیش دەربکەوتایە خەڵکی ڕوویان ڕەش و شین هەڵدەگەڕا. چاویان نەدەبڕیە یەکتر. سەریان شۆڕ دەکرد، بەناوی ڕاستی یەوە خەڵکی خەنجەری هەڵدەکێشا . چەوساوە لە چەوسێنەرە، کڕیار لە بازرگان، ڕەش و ڕووتی خەڵک لە خانەکان، خانەکان لە پاشاکان ڕاست دەبوونەوە. مێرد ژنەکەی و دۆستی ژنەکەی پێکەوە دەکوشت. خوێن دەڕژا.
بۆیە زۆربەی‌ خەڵک بە درۆیان گوت:
مەڕۆ ، بە جێمان مەهێڵە. تۆ باشترین برادەرمانی. ژیان لەگەڵ تۆ سووک و ئاسانترە. تۆش ئەی ڕاستی ، لە کێشە و گێچەڵ و قەرقەش بەولاوە هیچمان بۆ ناهێنی. دەبێ شت لێک بدەینەوە و هەست بکەین، ئازار‌ بخۆین و هەوڵ بدەین. ئەدی سەبارەت بە تۆ گەلێ سەربازی گەنج و شاعیر و شۆڕەسوار نەفەوتان؟
ئەو حەلە درۆ بە ڕاستی گوت: ئێستا دەبێ دان پێدا بنێی کە من لە تۆ پێویستتر و بە سوودترم. چووینە هەر شوێنێ بە پیر منەوە هاتن نەک تۆ.
بەڵێ زۆر ئاوەدانی ئەم سەرزەمینە گەڕاین . ئێستا وەرە با بچینە سەر ترۆپکە بەرزەکان. با ڕای کانی ڕوون و سازگاری شاخان وەربگرین، ڕای گوڵی مێرگی شاخان وەربگرین، ڕای ئەو بەفرە یەک پارچەیە وەربگرین کە هەتاهەتایە لەسەر تۆپکەکان دەبریسکێنەوە. ترۆپک تەمەنیان هەزار ساڵە .. کردەوەی نەمریی پاڵەوان و گەورە پیاو و شاعیر وفەیلەسوف وپیاوچاکان لەوێدایە. بیروباوەڕو گۆرانی یەکانیان لەوێدا دەژی. هەر شتێکی نەمر بێ و لە شپرزەبوونی زەوی نەترسێ لەوێدا دەژی.
درۆ گوتی: نا ناچمە ئەوێ.
بۆ ؟ لە شوێنی بڵند دەترسی؟ تەنیا قەل هێلانە لە نەورایی دەکات، هەڵۆ لە بەرزترین چیاش هەورازتر دەفڕێ. قاتی لەو بڕوایەدا نیی کە قەل بیت باشترە تا هەڵۆ؟ وەی وەی دەزانم تۆ دەترسێیی . هەمیشە ترسنۆک بوویت . تۆ کەلەسەر مێزی ڕازاوەی پڕ شەرابی زەماوەند دادەنیشی سەرت گەرمە، بەڵام ناوێری بچیته دەرەوە چونکە لەوێ لە باتیی زرنگەی بادەی شەراب ڕنگە و چرتەی خەنجەر بەرز دەبێتەوە.
نەخێر لە ترۆپکەکان ناترسم ، بەڵام هیچ ئیشم بەوێ نیە چونکە کەسی لێ نیە . مەیدانی من لێرەیە ، لەم خوارەیە کە خەڵکی تێدا دەژی . لێرە من هەر خۆم حاکمی بێ غەنیمم و هەموو لایەک گوێ ڕایەڵی منن .تەنیا هەندێ مەردی ئازا هەن دەوێرن دژی من بوەستن و ڕێگای تۆ بگرنە بەر کە ڕێگای ڕاستی یە. بەڵام ئەوانیش گەلێ زۆر نین.
ڕاسته گەلێ زۆر نین بەڵام ئەوان ، پاڵەوانن شاعیرەکان خۆشترین گۆرانی بەواندا هەڵدەڵێن.
داغستانی من
ل 308
به‌روار:  29/07/2022
107   جار خوێندراوه‌ته‌وه
  بابه‌تی زیاتر ...
ئەو بێ ئەوەی بۆ كەڵك و سودێكی خۆی تێ كوشابێ، هەموو ژیانی خۆی تەرخان كرد هەرچی هەڵبەست و شیعری شاعیری كوردستان هەیە كە لە كون و قوژبن و گۆشەی فەرامۆشیدا مابوون، هەمووی لەگەڵ سەرگوزە درێژه‌ ...
بەڕێوەبەرایەتی کۆچبەرانی نەرویج پشتڕاستی دەکاتەوە، ئەو کوردانەی لە سوید ترسیان لەوە هەیە گۆشەگیر یان رادەستی تورکیا بکرێن، دەتوانن لە نەرویج داوای مافی پەنابەری بکەن.

درێژه‌ ...

دیزاینەر و نوسەری بەناوبانگی جیهانی جلوبەرگ "کریسدا ڕۆدریگێز" پێش مردنی دوای توشبوونی بە شێرپەنجە ئەم وتارەی نوسیوە

١. من گرانترین ئۆتۆمبێلی براندی جیهانم هەیە درێژه‌ ...

بەندەر فەیلی لە ساڵی 1980 دا لە یەکێک لە زیندانەکانی بەغداددا لەدایک دەبێت. لە بەر چەند هۆیەکی نادیار و بە فەرمانی بەرپرسە باڵاکانی دەوڵەت، دەبێت منداڵەکە لە زیندان بمێنێتە درێژه‌ ...
ڕۆژێك ئافرەتێك هات بەگریان و داد و فیغان هەر چاوێکی هەڵدێنا و مستێك فرمێسکی دەباراند، لەدەست مێردە ناجسنەکەی کە چۆن دارکاری دەکا و نان و شەقی دەداتێ و چەندین جاران وەختبووە بیکوژێ. درێژه‌ ...

گەشتە دوو سەعاتییەکەی ماڵتا و گەشتە یەک ڕۆژییەکەی عەربەتی ناوەڕاست!

هەر رۆژیک بڕیاربوایە کە بۆ سەردانی ماڵ میمکم، یان بۆ بەجیهێنانی پرسەیەک سەردانی عەربەتی نا درێژه‌ ...
ژنێکی گەنجی خەڵکی مەهاباد بە ناوی شەیدا نەسیریی ٢٣ ساڵە ڕۆژی پێنجشەممە ١٣ی گەلاوێژی ٢٧٢٢ (٤ی ئاگۆستی ٢٠٢٢) هەوڵی خۆکوشتنی دا و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بەگوێرەی ڕاپۆر درێژه‌ ...


نۆرمان میللەر لە تێکستێکیدا دەڵێت « مردن زۆر سەخت نییە، تا ئێستا کەس نییە نەیتوانی بێت بمرێت». بەڵام ئەم وەسفە بۆ هەموو کەس ناشێت... بە بڕوای من شێرکۆ لەوانەیە چەندە درێژه‌ ...
دوو برای دوانەی خەڵکی گوندی هەفت چشمە سەر بە شاری مەلەکشایی پارێزگای ئیلام بە ناوەکانی میلاد زەمانی و مەهدی زەمانی ١٨ ساڵە لە ماوەی کەمتر لە دوو مانگدا کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا درێژه‌ ...
گوێیان نەگرت 🙉
كۆڵان نەما هاوار نەكا
شەقام نەما نەقیژێنێ
شیعر نەما وتار نەما
بەرۆكی كورسی پەرلەمان وەزارەت و
یەخەی حزب و یەخەی هەرێم
یەكە یە درێژه‌ ...
ژماره‌ی بابه‌ت
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   500
کۆی سه‌ردان:   26187826