سوودەکانی سەرەی بەنزین

1- گفتوگۆ و یەکتر ناسین لەگەڵ کەسانی تردا.
2- سود وەرگرتن لە فیتامین «D»بۆپتەوکردنی لەش.
3- فێری ئارام گرتن دەبییت.
4- خۆت ڕادەهێنی بۆ ئەوەی فێری دانبەخۆداگرتنبیت لە کاتی سەرە گرتندا بۆ ڕۆژی قیامەت (حەشر).
5- بیرکردنەوەت قــوڵتر دەبێت.
6- ئاشنای ڕادیۆ و گۆرانییەکان دەبیت لەنێو ئۆتۆمۆبیلەکەدا.
7- گوناحەکانی دەسەڵات دەشۆیتەوە.
8- کافرت پێ موسڵمان دەبێ
9- بەئارەزوی خۆت تەماشای مۆبایل و فەیسبوک دەکەی….
10- کاتی گەڕانەوەش لە ماڵەوە خێزانەکەت سکیان پێت دەسوتێ.
11- جوان خۆت دەشۆی خاوێن دەبیەوە سەرخەوێکی لێدەشکێنی.
12- چیرۆک و ڕوداوەکانی ئەو ڕۆژە بۆ خزم و برادەران دەگێڕیتەو.
پاش ئەوخاڵانەی سەرەوە بەنزینی هەرزانت دەستکەوتووە و پاشا بەسەپان ڕاناگریت.
وەرگیراوە
به‌روار:  26/06/2022
515   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   695
کۆی سه‌ردان:   29262217