سوید بە چاوپێکەوتنێک لەگەڵ مەزڵوم کۆبانى وەڵامی تورکیای دایەوە
لەکاتێکدا سوید لەدانوستاندندایە لەگەڵ تورکیا بۆئەوەی ئەنکەرە ڤیتۆی بەئەندامبوونی ئەو وڵاتە ئەوروپاییە لە هاوپەیمانی باکووری ئەتڵەسیی (ناتۆ) لابەرێت، لەوکاتەدا تەلەفزیۆنی فەرمیی سوید چاوپێکەوتن لەگەڵ مەزڵووم عەبدی فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات دەکات کە لای تورکیا وەک ڕێکخراوێکی تیرۆریستی هەژمار دەکرێت و داوا دەکات ستۆکهۆڵم دەستبەرداری پشتیوانیکردنیان بێت.

لەچاوپێکەوتنەکەی عەبدی لەگەڵ تەلەفزیۆنی سوید وتویەتی: هێزەکانیان بەرپەرچی هەر هێرشێکی گریمانکراوی تورکیا بۆسەر رۆژئاوای کوردستان دەدەنەوە، هەروەک جەختیشی لە پێویستی بەردەوامبوونی پشتیوانییەکانی سوید لە هێزەکانی سوریای دیموکرات بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر کردۆتەوە، ئەوەشی بە پشتیوانییەکی سیاسیی و ئەخلاقی زانیوە.

جێگای باسە لە مانگی ئایاری ئەمساڵیش
تەلەفزیۆنی حکوومیی سوید لەناو یەکێک لە بنکە سەربازییەکانی ئەمەریکا لە رۆژئاوای کوردستان چاوپێکەوتنی لەگەڵ ساڵح موسلیمی هاوسەرۆکی پارتی یەکێتیی دیموکراتی کرد کە یەکێکە لە کەسە داواکراوەکان لەلایەن تورکیاوە.

چاوپێکەوتنی تەلەفزیۆنی حکوومیی سوید لەگەڵ سەرکردە باڵاکانی رۆژئاوای کوردستان لەکاتێکدایە کە لە 18ی مانگی پێنجەوە سوید و فینلەندا داواکاریی فەرمییان بۆ بەئەندامبوون لە ناتۆ پێشکەش کردووە، بەڵام تورکیا بەپاساوی پشتیوانیکردنی هێزە کوردییەکانی باکوور و رۆژئاوای کوردستان دژی بەئەندامبوونی ئەو دوو وڵاتە ئەسکەنداناڤییە وەستاوەتەوە.

لەماوەی رابردووشدا رەجەب تەییب ئەردۆغانی سەرۆکی تورکیا رایگەیاندبوو کە رازی بوونی وڵاتەکەی بە وەرگرتنی سوید و فینلەندا لە ناتۆ، مەرجە بە رەچاوکردنی مەترسییە ئەمنییەکانی تورکیا لەلایەن ئەو دوو وڵاتەوە، ئەوەش وەک ئاماژەیەک بەوەی دەبێت ئەو دوو وڵاتە دەست لە پشتیوانیکردنی کوردانی باکوور و رۆژئاوای کوردستان هەڵبگرن .
ئامادەکردن: ئاکۆ ئاڵی
شارپرێس
به‌روار:  24/06/2022
170   جار خوێندراوه‌ته‌وه
  بابه‌تی زیاتر ...

دکتۆر "ڤیکتۆر فرانل" یەکێک بوو لەو کەسە دەگمەنانەی لە زیندانی نازیەکان و مرۆڤ سوتاندن و خنکاندن بە غاز ڕزگاری بووە؛
نامەیەکی ئاڕاستەی تەواوی مامۆستایانی جیھان کردوو ت درێژه‌ ...

1- گفتوگۆ و یەکتر ناسین لەگەڵ کەسانی تردا.
2- سود وەرگرتن لە فیتامین «D»بۆپتەوکردنی لەش.
3- فێری ئارام گرتن دەبییت.
4- خۆت ڕادەهێنی بۆ ئەوەی فێری دانبەخۆدا درێژه‌ ...

"پێشەکی"
لەم زنجیرە نوسینەدا قسەمان لەسەر ئەو نهێنی و پاوەرو دەسەڵاتە نیە کە ئەمەریکای کردۆتە گەورەترین هێزو گەورەترین ئابووری جیهان، بەڵکو بەتەنها قسە لەسەر خەڵکی ساد درێژه‌ ...
پیاوێک لەبازاڕبوو، تێلی بۆ هاوسەرەکەی کردو پێیووت:
حەز دەکەم بۆ نیوەڕۆ، بە فەلافل دەعوەتت بکەم، ڕازیت، چونکە ئەمڕۆ یادی هاوسەرگیریمانە...؟
ژنەکەی توڕەبوو، وتی:
ن درێژه‌ ...
دیموکراتەکانی سوید دەیانەوێت بۆ چارەسەری کێشەی نەبوونی جێگە لە زیندانەکاندا ئەو تاوانکارانەی حوکم دراون بنێردرێنە زیندانەکانی ڕۆمانیا. واتا سوید لە زیندانەکانی ئەوێ جێگەیان بەکرێ ب درێژه‌ ...

گەنجێکمان لابوو تەنها چەند ڕۆژێک پێشمەرگە بوو ، دایک و چەند خزمێکی هاتبوون بە شوێنیدا تاکو بیبەنەوە. دایکی زوو زوو پێ دەوت:
کوڕم دە لە شاخی شەیتان وەرە خوارەوە و لە درێژه‌ ...


یەکێک لە ژێرخانە ھەرە سەرەکییەکانی دروستبوونی ”مەسەلەی کورد“ لە سەدەی بیستەمدا مەسەلەی ”بەئەمنیکردن“ی خواستە سیاسیی و فەرھەنگییەکانی خەڵکی کوردستانە. مامەڵەکردنی ئەو درێژه‌ ...
ڕۆژێک قوتابییەکى بچوک داواى لە مامۆستا ئافرەتەکە کرد ئەگەر بکرێت دواى وانەکە قسەى لەگەڵدا بکات. ئەویش وتى باشە. کاتێ وانەکە تەواو بوو:

مامۆستا: چییت ئەوێ؟
قوتابى درێژه‌ ...


🔺هەڵكەوتەی جوگرافیی سلێمانی كاردانەوەی خراپی هەیە لەسەر باری تەندروستی ..ریچ لەگەشتەكەیدا وای نوسیوە.

🔺فەرامۆشكردنی كەرتی تەندروستی لە لایەن عوسمانی درێژه‌ ...
ژماره‌ی بابه‌ت
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   648
کۆی سه‌ردان:   25894380