شاخی شەیتان 😄
گەنجێکمان لابوو تەنها چەند ڕۆژێک پێشمەرگە بوو ، دایک و چەند خزمێکی هاتبوون بە شوێنیدا تاکو بیبەنەوە. دایکی زوو زوو پێ دەوت:
کوڕم دە لە شاخی شەیتان وەرە خوارەوە و لە گەڵمان بگەڕێرەوە، بە خوا کچێکی چاو ژێرپیاڵەی ناسکی گەڕەکی عەقاریت بۆ دێنم!
چەند جارێ ئەوەی دووبارە کردوە، کە زانی سوودی نیە، ڕوی کردە هاوڕێ عەبدولا: بە خدای کورەکەمان، کەڵکی ئێوەی نیە، کە مارمێلەکەی بینی، زیڕەی دەکا، ئەوە لەتاریکی ههر مەپرسە، بۆ سەرئاو، بێ من دەیقەومێنێ و خۆی پیس دەکا، لەسەر خوانی خواردن خەوی لێ دەکەوێ، دەرقەتی چۆلەکەیەک نایێ..
ئەو دایکە بە جۆرێ، کوڕەکەی دەشکاند، دەتوت لە مەزاتخانەکەی سلێمانیە و دەیەوێ کاڵایەکی نوێ، بە هەرزان بەرێتەوە. هاوڕێ عەبدوڵاش باش وەڵامی دایەوە. توخوا خوشکێ، ئەگەر ئەوە بۆ خوازبێنی بچی، ههروا باسی دەکەی؟
ئاسۆ بیارەیی
بهروار: 23/06/2022
657 جار خوێندراوهتهوه
|