نوکتەی بەڕێوبەر و قوتابی
ڕۆژێک قوتابییەکى بچوک داواى لە مامۆستا ئافرەتەکە کرد ئەگەر بکرێت دواى وانەکە قسەى لەگەڵدا بکات. ئەویش وتى باشە. کاتێ وانەکە تەواو بوو:

مامۆستا: چییت ئەوێ؟
قوتابى: وا هەستەکەم من زۆر لەوە زیرەکترم کە لەم پۆلەدا بمێنمەوە, ئەکرێ بمنێرى بۆ پۆلێکى ناوەندى؟
ئیتر مامۆستاکە داواکاریى قوتابییەکەى خستە بەردەم بەڕێوەبەرى قوتابخانە و ئەویش لاى خۆیەوە بڕیاریدا تواناکانى قوتابییەکە تاقى بکاتەوە, قوتابیەکەیش بەمە ڕازى بوو.
بەڕێوەبەر: ٣ لێکدانى ٤ یەکسانە بە چەند؟
قوتابى: ١٢ جەنابى بەڕێوەبەر
بەڕێوەبەر: باشە, ٦ لێکدانى ٦ ئەکاتە چەند؟
قوتابى: ٣٦
بەڕێوەبەر: پایتەختى یابان کوێیە؟
قوتابى: تۆکیۆ
بەڕێوەبەرەکە نزیکەى نیو سەعات بەردەوام بوو لە پرسیارکردن لە منداڵەکە و ئەویش بێ هەڵە هەمووى وەڵامدایەوە, ئینجا مامۆستا ئافرەتەکە داواى کرد ئەگەر بکرێت ئەویش هەندێ پرسیارى لێبکات:
مامۆستا: باشە پێم بڵێ ئەو شتە چییە کە مانگا چوار دانەى هەیە و من دووان؟
(بەڕێوەبەرکە بە سەرسوڕمانەوە سەیرى مامۆستاکەى کرد)
قوتابى: پێ, مامۆستا گیان
مامۆستا: ڕاستە, چى لە پانتۆڵەکەى تۆدا هەیە و لەوەى مندا نییە؟
(بەڕێوەبەر واقى وڕما و لە شەرماندا سوورهەڵگەڕا)
قوتابى: گیرفان
مامۆستا: لە کوێدا ئافرەت مووى لوول و ئاڵۆسکاوى هەیە؟
(بەڕێوەبەر دەمى داچەقاند)
قوتابى: لە ئەفریقیا
مامۆستا: ئەو شتە چییە کە نەرمە و لەسەر دەستى ئافرەت ڕەق دەبێت؟
(بەڕێوەبەرەکە دڵى وەستا)
قوتابیەکە وەڵامى دایەوە: بۆیەى نینۆک
مامۆستا: ژن و پیاو لە ناوەڕاستى پێیەکانیاندا چییان هەیە؟
(بەڕێوەبەرەکە لە گۆ کەوت)
قوتابى: ئەژنۆ
مامۆستا: زۆر باشە ئافەرین, ئێستا پێم بڵێ ئەو شتە چیە کە لاى ژنى شووکردوو گەورەترە تا کچى سەڵت؟
(بەڕێوەبەرەکە وشک بوو)
قوتابى: جێگە خەو
مامۆستا: شێدارترین شوێن کوێیە لە لەشى مندا؟
(بەڕێوەبەرکە سەیرى ئاسمانى ئەکرد و ئەپاڕایەوە, وەخت بوو جەڵتە لێى دەدا)
قوتابي :زمان
بەڕێوەبەرەکە وتى: لەعنەت لەو بیرکردنەوە پیسەى من
تۆ ئەڕۆۆۆۆى بۆ زانکۆ و منیش ئەچمە سەرەتایی
وەرگیراوە
به‌روار:  21/06/2022
452   جار خوێندراوه‌ته‌وه
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   661
کۆی سه‌ردان:   29231025