ئاوی پیسی سلێمانی


🔺هەڵكەوتەی جوگرافیی سلێمانی كاردانەوەی خراپی هەیە لەسەر باری تەندروستی ..ریچ لەگەشتەكەیدا وای نوسیوە.

🔺فەرامۆشكردنی كەرتی تەندروستی لە لایەن عوسمانییەوە كاریگەری هەبوو لەسەر داڕمانی كۆمەڵ.
هاشم جەواد

🔺لەسەردەمی دەسەڵاتی عوسمانی نەخۆشی گوولی لەسلێمانی بڵاوبووە ئەوكەسەی توشی دەبوو یەك پارچە لەشی گەڕو گول دەبوو ،تەنانەت كەس نەیدەوێرا بەلای نەخۆشەكەدابچێت ،كە دەشمردن كەسەكە لەگردێكی دور دەیانشاردەوە كەناونرابووگردی گولان.
محمەد رەسوڵ هاوار لە كتێبی شێخ مەحموودی قارەمان.

🔺ئاوی سلێمانی پیس بوو هاوینانیش زۆرگەرم ورەشابەیەكی تۆزاوی وشكی هەیە كە هەمووی نەخۆشییە .میجەرسۆن
🔺ساڵی ١٨٣١بۆ یەكەمجار رشانەوە رووی لەسلێمانی كرد و بەرشانەوە گەورەكە ناسرا كە چەند هەزار كەسێكی كوشت .جەمال بابان .

🔺لەنێوان ساڵانی ١٩٠٤بۆ١٩٠٥دوبارە سكچون ورشانەوە رووی لەسلێمانی كردەوە ،خەڵك ناوی نابوو چاوە قوڵە نزیكەی ٧٧٠٠كەسی كوشت .مەلامحەمەدی چروستانی لە بیرەوەرییەكانیدا دەگێڕێتەوە:ئەم نەخۆشییە ئەوەندە مەترسیداربوو كەس نەیدەوێرا یاسین بەسەر نەخۆشدا بخوێنێت .

🔺دوای ئەوەی شەڕ ی جیهانی یەكەم تەواو بوو كاتێك ئینگلیزەكان داخڵی سلێمانی دەبن سەدان لاشەی مردوو لەسەر شەقام وخانووەكاندا كەوتووبون ،هەندێكیان لەبرسا وهەندێكیان بەهۆی سكچونەوە .بۆیە دەستیانكرد بە پاكردنەوەی لاشەكان و چەند دكتۆرێكیان هێنا لەگەڵ خۆیان .

🔺لەژمارە ٩٩پێشكەوتن لەساڵی ١٩٢٢جاڕنامەیەك بڵاوكراوەتەوە داوا لەخەڵكی سلێمانی كراوە كە بچن خۆیان بكوتن چونكە ئاوڵە زۆربووە كە چی لەكۆی ١٥هەزار كەس تەنها ٦٠٠كەس خۆیان كوتیوە.

🔺ئەمین زەكی بەگ دەنوسێت :نەبونی تەشكیلاتی سەحیی موسیبەتێكی گەورەیە . لەساڵی ١٩٢٨وای وتوە

🔺پیرەمێردیش لە ژیانی ساڵی ١٩٢٨جاڕنامەیەك بڵاودەكاتەوە داوادەكات سەوزە بشورێتەوە ، لەنیوەڕوانی گەرمدا شیریش نەخورێتەوە

🔺رەفیق حلمی دەنوسێت:رۆژانە لەسلێمانی دەكەسێك دەمرد هەم بەهۆی نەخۆشییەوە هەمیش بەهۆی برسێتییەوە .لەتوانای بەلەدییە نەما لاشە بشارێتەوە .هەر لاكۆڵان و ماڵ و مزگەوتی داڕوخاوبوو تەرمی ئاوساوی شین بووە یان نیوە لاشە خوراو كەوتووبوو.خەڵكی زیندوو لە دیمەنی ئەو لاشەكەوتوانە زەندۆقی دەچوو .

🔺لازاریڤ دەنوسێت :پەتای كۆلێرا و ژانە سك دەیان هەزار كوردی لەناوبرد

*چیرۆكەكان زۆرن

بەڵام باكەمێك نزیك بینەوە :
🔺لەگۆڤاری رەنگینی ساڵی ١٩٨٩هاوارنامەیەك بڵاودەكرێتەوە لەسەر خراپی ئاودانی سەوزەكانی دەوروبەری شاری سلێمانی
بەدەق دەنوسرێت :ئاخر بەئاوی پیسی پاشەڕۆ سەوزە بۆ سلێمانی دێت
🔺بەهرۆز قەشانی كە پارێزگاری سلێمانی بوو داوای كرد كە چارەسەری مەسەلەی ئاوی پیس بكەن و پرۆژەیەكی پێشكەشكردبوو بەڵام پارەی بۆ دابیننەكرا.
محەمەد نوری
به‌روار:  21/06/2022
38   جار خوێندراوه‌ته‌وه
  بابه‌تی زیاتر ...

دکتۆر "ڤیکتۆر فرانل" یەکێک بوو لەو کەسە دەگمەنانەی لە زیندانی نازیەکان و مرۆڤ سوتاندن و خنکاندن بە غاز ڕزگاری بووە؛
نامەیەکی ئاڕاستەی تەواوی مامۆستایانی جیھان کردوو ت درێژه‌ ...

1- گفتوگۆ و یەکتر ناسین لەگەڵ کەسانی تردا.
2- سود وەرگرتن لە فیتامین «D»بۆپتەوکردنی لەش.
3- فێری ئارام گرتن دەبییت.
4- خۆت ڕادەهێنی بۆ ئەوەی فێری دانبەخۆدا درێژه‌ ...

"پێشەکی"
لەم زنجیرە نوسینەدا قسەمان لەسەر ئەو نهێنی و پاوەرو دەسەڵاتە نیە کە ئەمەریکای کردۆتە گەورەترین هێزو گەورەترین ئابووری جیهان، بەڵکو بەتەنها قسە لەسەر خەڵکی ساد درێژه‌ ...
پیاوێک لەبازاڕبوو، تێلی بۆ هاوسەرەکەی کردو پێیووت:
حەز دەکەم بۆ نیوەڕۆ، بە فەلافل دەعوەتت بکەم، ڕازیت، چونکە ئەمڕۆ یادی هاوسەرگیریمانە...؟
ژنەکەی توڕەبوو، وتی:
ن درێژه‌ ...
لەکاتێکدا سوید لەدانوستاندندایە لەگەڵ تورکیا بۆئەوەی ئەنکەرە ڤیتۆی بەئەندامبوونی ئەو وڵاتە ئەوروپاییە لە هاوپەیمانی باکووری ئەتڵەسیی (ناتۆ) لابەرێت، لەوکاتەدا تەلەفزیۆنی فەرمیی سوی درێژه‌ ...
دیموکراتەکانی سوید دەیانەوێت بۆ چارەسەری کێشەی نەبوونی جێگە لە زیندانەکاندا ئەو تاوانکارانەی حوکم دراون بنێردرێنە زیندانەکانی ڕۆمانیا. واتا سوید لە زیندانەکانی ئەوێ جێگەیان بەکرێ ب درێژه‌ ...

گەنجێکمان لابوو تەنها چەند ڕۆژێک پێشمەرگە بوو ، دایک و چەند خزمێکی هاتبوون بە شوێنیدا تاکو بیبەنەوە. دایکی زوو زوو پێ دەوت:
کوڕم دە لە شاخی شەیتان وەرە خوارەوە و لە درێژه‌ ...


یەکێک لە ژێرخانە ھەرە سەرەکییەکانی دروستبوونی ”مەسەلەی کورد“ لە سەدەی بیستەمدا مەسەلەی ”بەئەمنیکردن“ی خواستە سیاسیی و فەرھەنگییەکانی خەڵکی کوردستانە. مامەڵەکردنی ئەو درێژه‌ ...
ڕۆژێک قوتابییەکى بچوک داواى لە مامۆستا ئافرەتەکە کرد ئەگەر بکرێت دواى وانەکە قسەى لەگەڵدا بکات. ئەویش وتى باشە. کاتێ وانەکە تەواو بوو:

مامۆستا: چییت ئەوێ؟
قوتابى درێژه‌ ...
ژماره‌ی بابه‌ت
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   638
کۆی سه‌ردان:   25894319