كچی خۆڵەکە ”بنت زبال"

ناوەكەمیان لەبیر چوبویەوە بەو ناوە لە خوێندنگاو كۆڵان و شەقام بانگ دەكرام!!
بابم كرێكاری شارەوانی بوو ماڵەكەشمان ئاسایی بوو ..
ئێمە خاشاكمان نەدەخوارد وەك ئەوان وێنایان كردبوو وەك هەمو ماڵەكان خواردنمان لێدەناو پێكەوە شەو چەرەشمان هەبوو قاقاشمان لێئەدا.
ئەمن خوشكە گەورەی سێ كوڕو دوو كچ بوین،لەبەر ئەوەی كچی خاشاك كۆكەرەوەبووم بێئاگا بوون لە زیرەكیم، كەمێكیان ئەیاندواندم
ئەوانی دی پێیان شەرم بوو هاوڕێیەتیم بكەن.
ڕۆژێك مامۆستا لێی پرسیم حەزت لێیە ببیە بەچی؟
خوێندكار دی وەڵامی داوە”ئارەزوی بە خۆڵ و خاشاك كۆكردنەوەیە” هەموان پێم پێكەنین ئەمنیش بە كوڵ گریام،مامۆستاكە نوسانمی بە سنگیەوە بە گوێیدا چرپاندم خۆت زیز مەكەو لە پیشەكەی بابیشت شەرم مەكە، بابی منیش پاسەوانی ئەپارتمانێ بوو قادرمەكانی دەسڕینەوە و پۆشاكی كۆنیشی بۆ دەهێناین و پێشمان شەرم نەبوو، ئازابە!!
بەڵێ ئیدی بڕیارم دا ئازاو بەهێزبم ڕێگەش نادەم ببمە گاڵتەچی كەس و خوشك و براكانیشم فێركردن لە ئەمن بەهێز تربن، ڕێگە بە ڕۆژگاریش نەدەین تێكمان بشكێنێ...
ساڵانێك تێپەڕین و لە تاقی كردنەوەی بەكەلۆریدا نمرەیە زۆر باشم هێناو چومە كۆلێژی پژیشكی
ئیدی شتەكان هەڵگەڕانەوە گوێم لێدەبو دكتۆرە ڕۆشت دكتۆرە هاتەوە...
لە خۆشیان پێم لە عەرز نەدەكەوتن هەستم دەكرد دەفڕم...
كۆتەكانم شكاند و ئەوانەشی ڕۆژێ لە ڕۆژان پیم پێدەكەنین ،تۆڵەم لێ نەكردنەوەو دەرهەقیشان خەمساردیم نەنواند...
هەنوكە دوان لە براكانم ئەندازیارن و سێهەمیش لە كۆلێژی پزیشكی ددان دەخوێنێو خوشكیشم سەیدەلیە دەخوێنێ.
هاوسەر گیریم كردوو دایكی دوو منداڵم .
زەحمەتە ئەو ڕۆژانە بیر بچنەوە كە بەمناڵەكانی ”خۆڵو خاشاك”كۆكەرەوە ناوزەندیان دەکردین
ئەو ناوزەند كردنە زیاتر ڕۆحی باوكمانی ناڕەحەت دەكرد،بۆ ئێمە فەخر بوو باوكێك بە پاروی حەڵاڵ گۆشمان بكات.....
پێم باشە مناڵەكانتان فێر بكەن ڕێز لە كەسانی دەورو بەر بگرن و جیاوازی لە نێوان پاسەوانێك و وەزیرێكا نەكەن.....

نووسینی: دكتۆرە رولا الأبيض

ئێستا مامۆستای جوملەی عەسەبیە لە حەلەب

وەرگێڕانی ئەحمەدكریم
به‌روار:  19/06/2022
459   جار خوێندراوه‌ته‌وه
  بابه‌تی زیاتر ...

ڕۆژی هەینی 2023.3.31 ئیلڤا یۆهانسۆن بەرپرسی کاروباری ناوخۆ لە پەرلەمانی ئەوروپا ڕایگەیاند:
پەرلەمانی ئەوروپا  بڕیاری داوە ڕەگەزنامەی ووڵاتانی ئەوروپی لەو پەنابە درێژه‌ ...

بەشی دووهەم

سەیر لەوە دابوو جەنگی عیراق و ئێران 10 ساڵێک ئەبوو کۆتایی هاتبوو، شەڕی ناوخۆی کوردیش بە ئازایەتی ئەمەریکا تازە بەتازە تەفەنگەکانی هەردوو بەرەی سا درێژه‌ ...
بــــــاوكــــــــم

گۆران مەریوانی

من پێم گۆتبوو،
كه‌ هاتمه‌وه‌،
باوه‌شێ خۆشه‌ویستی دێنمه‌وه‌،
درێژه‌ ...

کەسێک دەناسم، کە کاتی خۆی لە ساڵی (1984) فیراری کرد، واتە لە خزمەتی سەربازی ڕایکرد. دەستی خۆشبێ کە لە سەربازی ڕایکرد، چونکە لەلایەک خزمەتی حکومەتی بەعس و ڕژێمی سەدامی نەکرد درێژه‌ ...

تێبیی:نامە و تەلەفوونم لە دەرەوە بۆ دێت، دەپرسن بۆ 
 لەم شۆرشەی ژینا دا بێدەنگم!؟ بۆ چالاکیم نییە؟
ڕاستە بە داخەوە لە هیچ کام لە خۆ پیشاندانەکانی دە درێژه‌ ...

ڕۆژی 1947.3.30 

کە لاشەی ساردی چوارچرا
وەکوو ھێشووی سەرما بردوو لە سێدارە کرانەوە 
دار.. بەجێ ما 
ھەژارانی سابڵاخ بردیان& درێژه‌ ...
پیاوێکی داربەڕوولەیی کاتی خۆی سەرباز دەبێ و بەگرەوکردن سەربازەکانی لات کردووه و، سەری مانگان نیوەی فەوجەکە کەمووچەیان وەرگرتووه قەرزاری  بوون.
لای ئامر شکاتی لێدەکەن و درێژه‌ ...

باوکم ڕقی لە هەرشتێك بوایە، بەندە دەیکرد، ئەو زۆر ڕقی لەوە بوو من بچم بۆ سینەما، دەیووت حیز دەبیت کەچی من لە داخی ئەو لە بلیتبڕەکە زیاتر لە سینەما بووم. ڕقی لەوە بوو من مەل درێژه‌ ...

کوڕێکی گەنج بە دکتۆرەکەی دەڵێت دکتۆرگیان دەمەوێت بۆ هەتا هەتایە بژیم قەت نەمرم  تکایە یارمەتیم بدە..
دکتۆرەکە دەڵێت کوڕم تۆ ئێستا حاڵت زۆر باشە هیچ کێشەیەکی تەن درێژه‌ ...

باوکێک هەشت ڕۆژە لە چاوەڕوانی دۆزینەوەی تەرمی کوڕەکەیەتی لە بەنداوی دەربەندیخان

مام عبدالله پێش هەشت ڕۆژ کاکە سامانی کوڕی بەهۆی وەرگەڕانی بەلەمەکەیانەوە لەگە درێژه‌ ...
ژماره‌ی بابه‌ت
مافەکان پارێزراوە بۆ مالمۆکورد
میوانی سه‌رهێڵ:   932
کۆی سه‌ردان:   27561778