عەبدولڕەزاق بیمار كۆچی دوایی كرد
ئەمڕۆ نووسەر و شاعیری ناوداری كورد (عەبدولڕەزاق بیمار) لە شاری كۆیە و لە تەمەنی 85 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد و هەر لەوێیش دەنێژرێت.
عەبدولڕەزاق بیمار، ڕووناكبیر و ڕۆژنامەنووس و توێژەر و ڕەخنەگر و زمانناس و مامۆستای زانكۆ، ساڵی 1937 لە كۆیە لەدایكبووە و قۆناغەكانی خوێندنی لە شارەكەی تەواوكردووە.
ساڵی 1963 لە یەكەم خولی یەكەم بەشی كوردی لە زانكۆی بەغدا پلەی یەكەمی بەدەستهێناوە و لەساڵی 1984ەوە هەتا 1990
مامۆستای بەشی كوردیی زانكۆی بەغدا بووە.
بیمار، یەكەم شیعری ساڵی 1954 لە ڕۆژنامەی (ژین) بڵاوكردووەتەوە. وەك ئەندامی دەستەی نووسەران لە گۆڤارەكانی (پەروەردە و زانست، هیوا، ڕەنگین، ڕۆشنبیریی نوێ، نووسەری كورد، كاریكردووە و خاوەنی زیاتر لە 15 كتێبی چاپكراوە جگە لە بەرهەمە چاپنەكراوەكانی و سەدان بابەتی جیاجیای لە گۆڤار و ڕۆژنامەكاندا بڵاوكراونەتەوە.
بهروار: 15/06/2022
616 جار خوێندراوهتهوه
|